سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پشکۆئاگر به‌ده‌سته‌کان
م.عوسمان ره‌شید
ئایینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ر ده‌ستى حه‌زره‌ت (ص) و هاوه‌لآندا دامه‌زراو گه‌یشته ڕۆم و فارس و شارستانێتیه‌کى جیهانى دامه‌زراند که‌نزیکه‌ى چوارده سه‌ده درێژه‌ى کێشا .. به‌لآم له‌ئه‌نجامى غه‌فڵه‌تى موسڵمانان و پیلانى نه‌بڕاوه‌ى دوژمنانى ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاواوه , ئایین وده‌وڵه‌ت له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه‌و هه‌ڵگرانى مه‌شخه‌ڵى هه‌ق وڕاستى که‌وتنه به‌ر چه‌رمه‌سه‌رێ و ده‌رده‌سه‌رى و ده‌ربه‌ده‌رى و کوشتن وبڕین .. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زره‌ت (ص)پێشبینى ئه‌م ڕۆژه‌ى کردوووه‌و ئامۆژگارى موسڵمانانى کردووه که ده‌ست بگرن به‌به‌رنامه‌ى خواوه وکۆڵ نه‌ده‌ن له‌هه‌وڵ و خه‌بات هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :( يأتى على الناس زمان الصابر فيهم على دينه كالقابض على الجمر) ترمذى /٢٢٦٠واته ڕوَژیّک دێت ئه‌وه‌ى ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر دیندارى وه‌کو که‌سێکه که پشکوَى به‌ده‌سته‌وه بێت
، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(ألا إن رحى الاسلام دائرة ، فدوروا مع الكتاب حيث دار ، ألا إن الكتاب والسلطان سيفترقان ، فلاتفارقوا الكتاب ، ألا إنه سيكون عليكم أمراء يقضون لأنفسهم ما‌لا يقضون لكم ، ان عصيتموهم قتلوكم وإن أطعتموهم أضلوكم.. قالوا يارسول الله: كيف نصنع ؟؟ قال (ص)کماصنع اصحاب عیسى بن مریم ، نُشِروا بالمناشیر وحُمِلواعلى الخشب ، موت فی طاعة الله خیر من حیاة فی معصیة الله ) المعجم الکبیر /٢٠/٩٠/١٧٢..
واته/ حاڵى ئیسلام ده‌گه‌ڕێ , له‌گه‌ڵ قورئاندابن هه‌رچۆن گه‌ڕا , ئاگاداربن قورئان و ده‌سه‌لآت له‌یه‌کترى جیاده‌بنه‌وه , ئێوه ده‌ست له‌قورئان به‌رمه‌ده‌ن , ئاگاداربن کاربه‌ده‌ستى واتان ده‌بێ ئه‌وه‌ى بۆخۆیان ده‌وێ بۆئێوه‌یان ناوێت , ئه‌گه‌ر به‌گوێیان بکه‌ن سه‌رگه‌ردانتان ده‌که‌ن و , ئه‌گه‌ر به قسه‌شیان نه‌که‌ن ده‌تانکوژن .. وتیان : باشه ئه‌و ڕۆژه چى بکه‌ین ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رمووى : وه‌کو هاوه‌لآنى حه‌زره‌تى عیساى کوڕى مه‌ریه‌م بن , که به‌مشار دووکه‌رتیان ده‌کردن و به‌دارا هه‌ڵیان ده‌واسین , ئه‌وه واى لێ نه‌ده‌کردن له ئاینه‌که‌یان دووربکه‌ونه‌وه , مردن له‌سه‌ر تاعه‌ت وفه‌رمانبه‌رى خوا چاکتره له ژیان له‌گومڕایی و سه‌رپێچیدا ..
له فه‌رموووده‌یه‌کى تریشدا ده‌فه‌رموێت (بدأ الاسلام غريباً و سيعود غريباً كما بدأ ، فطوبى للغرباء . فقيل : ومن الغرباء؟؟ قال : الذين يُصلحون ماأفسده الناس من امتي والذين يحيون ماأماتوه من سنتي)مسلم
واته : ئیسلام به‌غه‌ریبى ده‌ستى پێکردو گه‌یشته لوتکه‌ى ده‌سه‌لآت و جارێکى تریش غه‌ریب ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ک کاتىده‌ستپێکردنى , خۆشبه‌ختى بۆغه‌ریبه‌کان , وترا :کێن ئه‌و غه‌ریبانه ؟ فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ن که‌چاکىده‌که‌ن ئه‌وه‌ى که‌خه‌ڵکانێک له ئومه‌تم تێکىده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ى که زیندووى ده‌که‌نه‌وه ئه‌و سوننه‌تانه‌ى من که‌مرێندراون ..له فه‌رمووده‌یه‌کى تریشدا وه‌سفى غه‌ریبه‌کان ئاوا ده‌کات (الغرباء ناس قليل صالحون بين ناس كثير، من يبغضهم في الخلق أكثر م‌من يحبهم) أحمد ،واته: غه‌ریبه‌کان ئه‌و خه‌ڵکه چاکه که‌مه‌ن له‌ناو خه‌ڵکانێکى زۆرى خراپ‌دا , ئه‌وانه‌ى ڕقیان لێیانه‌و دژایه‌تیان ده‌که‌ن زیاترن له‌وانه‌ى که‌خۆشیان ده‌وێن ..

