سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سێ قۆناغه‌كه‌ی دروست بوونی كۆرپه‌له له‌سكی دایكی‌دا
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
قورئان ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به‌دیهێنانى مرۆڤ له منداڵداندا به سێ قۆناغ ده‌بێت:
{..... يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (6)} [الزمر] له سكى دایكتاندا ئێوه دروستده‌كات، له ناو سێ تاریكستاندا، جا گۆڕانكارى به‌رده‌وامه و جیابوونه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كان، ئا ئه‌وه‌یه خواى ئێوه، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نى هه‌موو به‌دیهێنراوه‌كانه جگه له‌و خوایه‌كى تر نیه، ئیتر بۆ كوێ ده‌چن و ڕووده‌كه‌نه كێ ؟
وه‌ك ده‌بینرێت ئایه‌ته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه مرۆڤ له‌منداڵدانى دایكی‌دا له سێ قۆناغى دیاریكراودا دروستده‌بێت.... به هه‌مان شێوه‌ش زانستى بایۆلۆژى نوێ دۆزیویه‌تیه‌وه كه قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له له سێ ناوچه‌ى دیاریكراوى منداڵدانى دایكدا ده‌بێت. له سه‌رجه‌م كتێبه‌كانى زانستى كۆرپه‌له‌زانیدا كه له پسپۆڕیه‌كانى پزیشكیدا ده‌خوێنرێن ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م زانیارییانه له بنه‌ما زانستیه‌كانى ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ن. بۆ نمونه له كتێبی (ڕساسیات علم الڕجنه البشریه – بنه‌ماكانى زانستى كۆرپه‌له‌زانى مرۆیى)دا كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیه له‌م زانسته‌دا، ئه‌مه هاتووه:
" ژیان له منداڵداندا له سێ قۆناغدا ده‌بێت، قۆناغى یه‌كه‌م قۆناغى پێش كۆرپه‌له‌ییه كه له دوو هه‌فته و نیوى سه‌ره‌تادایه، پاشان به‌دوایدا قۆناغى (الحمیل)ـه كه تا كۆتایى هه‌فته‌ى هه‌شته‌م ده‌خایه‌نێت. له‌دواى ئه‌م قۆناغه قۆناغى كۆرپه‌له‌یى دێت كه له هه‌فته‌ى هه‌شته‌مه‌وه تا له‌دایكبوون ده‌خایه‌نێت".
قۆناغى پێش كۆرپه‌له‌یی:
له‌م قۆناغه‌دا هێلكۆكه‌ى پیتراو به دابه‌شبوون گه‌وره ده‌بێت، كاتێكیش ده‌بێت به كۆمه‌ڵێك خانه، له دیوارى منداڵداندا خۆى ده‌نێژێت، به جۆرێك كه خانه‌كان له گه‌شه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بن و له سێ چیندا خۆى ڕێكده‌خات.
قۆناغى كۆرپه‌له‌یى ناپێگه‌یشتوو:
قۆناغى دووه‌م پێنج هه‌فته و نیو ده‌خایه‌نێت و له‌ماوه‌ى ئه‌م قۆناغه‌دا ئه‌ندامه‌كان و كۆئه‌ندامه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى چینه‌خانه ده‌رده‌كه‌ون.
قۆناغى كۆرپه‌له‌یى:
ئه‌م قۆناغه له‌هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى سكپڕییه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاكو ساتى له دایكبوون. له خاسیه‌ته تایبه‌تییه‌كانى ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه كۆرپه‌له وه‌ك مرۆڤێك كه ڕووخسار و ده‌سته‌كانى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه درێژییه‌كه‌ى له (3 سم) تێپه‌ڕ ناكات. هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى جیا ده‌كرێنه‌وه.... ئه‌م قۆناغه نزیكه‌ى (30 هه‌فته) ده‌خایه‌نێت و تیایدا گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له به‌رده‌وام ده‌بێت تا واده‌ى له‌دایكبوون.
ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له له منداڵدانى دایكی‌دا له‌به‌رده‌ستدا نه‌ده‌بوون ئه‌گه‌ر بوونى ته‌قه‌نیاتى چاودێریى نوێ نه‌بوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قورئانى پیرۆز وه‌ك ئیعجازێك به‌ڕوونى له ئایه‌ته‌كانیدا ئاشكرایكردوون... به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین ڕاستى زانستى تریشى ئاشكرا كردووه.
ئه‌وه‌ى كه قورئانى پیرۆز ئه‌م زانیارییه پڕ ورده‌كارى و ڕوونه‌ى داوه، له‌كاتێكدا كه زانیارى پزیشكى لاى خه‌ڵك زۆر ده‌گمه‌ن بووه، به‌ڵگه‌یه‌كى ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز وته‌ى خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو گوتراوى خواى میهره‌بانه.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (3)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسي

