سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وردبونه‌وه له‌کات وشوێنى دابه‌زینى ئایه‌ت وهه‌روه‌ها حاڵه‌تى نه‌فسى وکۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وکاته‌ى که‌ئایه‌ته‌که‌ى تیا هاتۆته خواره‌وه:
ئه‌ندازیار عوسمان
ئه‌وه‌ى بیه‌وێ چاکترله‌قورئان تێبگات ده‌بێت وردببێته‌وه‌و دیراسه‌ى کات وشوێنى دابه‌زینىئایه‌ته‌کان بکات و هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌ته نه‌فسى کۆمه‌ڵایه‌تىیه‌ى که‌تیایا هاتۆته خوارێ.. چونکه سووره‌ته مه‌ککىیه‌کان سیماى تایبه‌تى خۆیان وشێوازى تایبه‌تىیان هه‌یه‌و له‌وکاته‌دا موسڵمانان که‌م بوون وغه‌ریب بوون وکوفر له‌ده‌وریان ده‌یان چه‌وساندنه‌وه‌و بارى ده‌روونىیان جیاواز بووله‌مه‌دینه که‌خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بوون.. سووره‌ته‌کانى مه‌ککه وه‌ک جزمى(عمّ يتساءلون) که (سيدقطب)له‌باره‌یانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م جزمه هه‌مووى وه‌ک بێ‌دار کردنه‌وه‌و, سیخورمه‌و, بانگکردنىیه‌ک له‌دواى یه‌ک وایه به‌ده‌نگى به‌رز بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ى مه‌ردومى نووستوى خه‌و گران, یا هێنانه‌وه هۆشى سه‌رخۆشى بێ‌ئاگا, یابێدار کردنه‌وه‌ىچه‌ند یاریکه‌رێکى وا که له‌یاریىیه‌که‌یاندا نوقم بوبن و, هه‌موو شتێکیان له‌بیر چوبێته‌وه, وه‌ک بانگیان بکات و ڕایان وه‌شێنێو نقورچیان لێبگرێ,سیخورمه‌یان لێبداو یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک پێیان بڵێ: بێداربنه‌وه, هۆشیاربنه‌وه, بیربکه‌نه‌وه, خوا هه‌یه, پێغه‌مبه‌ر هه‌یه, ڕۆژى زیندوو بونه‌وه هه‌یه, لێپرسینه‌وه هه‌یه, دۆزه‌خ هه‌یه.. هه‌روه‌ها جارى دووه‌م وسێیه‌م…ده‌هه‌م, وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگکردنانه‌شدا ده‌ستێکى به‌هێز ببێ, که ئه‌م نووستووانه ڕاوه‌شێنێ وئه‌م سه‌رخۆشانه هه‌ڵسێنێو, ئه‌م یاریکه‌رانه هه‌ڵپچڕێنێ له‌یارىیه‌که‌یان , ئه‌مانیش ناو به‌ناو چاوێکى خه‌واڵووهه‌ڵبڕن وخێرا خه‌ویان لێبکه‌وێته‌وه, ئینجا ده‌ست بکاته‌وه به‌ڕاوه‌شاندنیان وبانگکردنیان وهاوار لێکردنیان, ناو به‌ناو نووستووه‌کان بێداربنه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕووى لاسارىیه‌وه بڵێن:
هه‌ڵناستین , بێدارنابینه‌وه, له‌پاشا به‌رد بگرنه ئه‌و بانگخوازه‌ى که‌بێداریان ده‌کاته‌وه..ئینجا بنوونه‌وه‌و دیسان ده‌ست بکاته‌وه به‌بانگکردنه‌وه‌و ڕاوه‌شاندنیان, وه‌له‌گه‌ڵ هه‌موو جارێکا که‌چاو هه‌ڵئه‌بڕن , چه‌شمه‌ندازێکیان نیشان بدات له‌چه‌شمه‌ندازانى ئاده‌مى بوونه‌وه‌ر, هه‌رچه‌ند ده‌ورى ئه‌م جزمه ده‌که‌مه‌وه شتێکى ئاوه‌هام به‌بیردادێ, وا بزانم , هه‌رکه‌سێکى تریش وردبێته‌وه لێآ وه‌ک من وایه, نه‌خوازه‌ڵا ئه‌وانه‌ى که‌له‌م ئایه‌تانه ورد ده‌بنه‌وه(فلينظر الإنسانممَ خًلق)…(أفلا ينظرون الى الإبل كيف خلقت؟ وإلى السما‌ء كيف رفعت؟وإلى الجبال كيف نصبت؟وإلى الأرض كيف سطحت؟)وه ئه‌وانه‌ى که ئه‌م ئایه‌تانه ده‌خوێننه‌وه(ألم نجعل الأرض مهادا؟والجبال أوتادا،وخلقناكم أزواجا، وجعلنا نومكم سباتا، وجعلنا الليل لباسا، وجعلنا النهار معاشا، وبنينا فوقكم سبعا شدادا، وجعلنا سراجا وهاجا، وأنزلنا من المعصرات ما‌ء ثجاجا، لنخرج به حبا ونباتا،وجنات ألفافا، إن يوم الفصل كان ميقاتا) یا ئه‌وانه‌ى که‌م ئایه‌تانه ده‌خوێننه‌وه(يأيهاالإنسان ماغرَّك برَّبك الكريم, الذى خلقك فسوَّاك فعدلك, فى أىَّ صورة ماشاء ركَّبك)..ئه‌م جزمه هه‌مووى یاباسى دروستکردنى ئاده‌مى وگیانله‌به‌رانه , وه‌یاباسىچه‌شمه‌ندازى جیهانه , که‌چه‌شمه‌ندازێکى لاپه‌ڕه‌یه‌کى کراوه‌یه له‌نامه‌ى بوونه‌وه‌ر, وه‌یاباسىهێندێ ڕووپه‌ڕه‌ى ترش وتاڵى ڕۆژى دوایىیه که‌ته‌زوو به‌ناوشان وموچڕک به‌ئه‌نداما ده‌هێنێ
سه‌یرى ته‌فسیرى جزمى٣٠ بکه شێخ محمدى خاڵ
له‌و زه‌مانه‌دا عه‌ره‌ب گرنگیه‌کى زۆرى ئه‌دا به‌لایه‌نى ڕه‌وانبێژى وجوانى ده‌ربڕین وقورئانیش به‌شێوازو داڕشتنى قورئان ته‌حه‌دداى کردن, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ده‌بینین بۆ هه‌موو زه‌مانێک شتانێکى واى تیایه که مایه‌ى هیدایه‌تن تاڕۆژىقیامه‌ت, ئه‌وه‌تاله‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیعجازى زانستى زۆر له‌قورئان وسوننه‌تدا ده‌رکه‌وتوون که‌مایه‌ى هیدایه‌تى خه‌ڵکانێکى زۆرن….
ئایه‌ته‌کانىمه‌دینه‌ش درێژترن وباسه‌کانیشى له‌باره‌ى یاسا‌و ده‌وڵه‌تدارى وبه‌سه‌رهاتى گه‌لى جووله‌که‌وگه‌لانى تر‌و, دووڕووه‌کان وغه‌زاکانى حه‌زره‌ت و کۆمه‌ڵێ شتى تره‌وه‌ن که‌جیاوازى ئاشکرایان هه‌یه له‌شێوازى ئایه‌ته‌کانى مه‌ککه… که‌موسڵمانان کۆچیان کرده مه‌دینه,سه‌ره‌تاى(البقرة) هاته خواره‌وه که‌باسى پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵگاى تازه ده‌کات, که‌پێک هاتووه له‌موسڵمانان ودووڕووه‌کان وجووله‌که‌کان, دیاره بۆ به‌رچاو ڕۆشنکردنى موسڵمانان بوو تابزانن چۆن مامه‌ڵه‌بکه‌ن له‌گه‌ڵیانداو له‌و بار‌و زرووفه تازه‌یه‌دا کاربکه‌ن!

