سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باشترین ڕێگاى هه‌ڵگرتنى دانه‌وێڵه
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا و له چیرۆكى یوسف پێغه‌مبه‌ردا (سه‌لامى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت:{وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (43) قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (44) وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (45) يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (46) قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (47) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ (48) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (49)} [يوسف]
واته: (شه‌وێك پاشا خه‌وێكى سه‌یرى بینى و بوو به مه‌راقى و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا) وتى: به‌ڕاستى من له خه‌ومدا بینیم حه‌وت مانگاى قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگاى له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه‌گه‌نمى سه‌وز و جوان و حه‌وتى وشكیشم بینى، ئه‌ى زانا و شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێكبده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێكده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌وه بىَ سه‌ر و بنه و هیچ نییه، ئێمه له لێكدانه‌وه‌ى خه‌وى بێسه‌ر و بن شاره‌زا نین. ئینجا ئه‌وه‌یان كه ڕزگارى بووبوو، دواى ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه بیرى كه‌وته‌وه و وتى: داواكارم بمنێرن (بۆ لاى یوسف) من هه‌واڵى (لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و خه‌وه‌تان) پێڕاده‌گه‌یه‌نم. (ساقى چوو بۆ زیندانه‌كه بۆ دیدراى یوسف و وتى) یوسف! ئه‌ى هاوه‌ڵى ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێكبده‌ره‌وه (له خه‌وێكى پادشادا) حه‌وت مانگاى قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگاى له‌ڕ و لاوازه‌وه خوران، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى حه‌وت گوڵه‌گه‌نمى سه‌وز و جوان و حه‌وتى تر‌ى وشك بۆمان لێكبده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه بۆلاى خه‌ڵكى تا وه‌لاَم بزانن. (یوسف) وتى: حه‌وت ساڵى به‌رده‌وام كشتوكاڵ ده‌كه‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ى كه دروێنه‌تان كرد و لێتان زیادبوو به گوڵه‌كه‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مه‌ى كه ده‌یخۆن. پاشان له‌دواى ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانى و سه‌ختى پێشدێت، ئه‌وه‌ى كه زه‌خیره‌تان كردووه بۆ ئه‌و سالاَنه هه‌مووى ده‌خۆن، مه‌گه‌ر كه‌مێكى نه‌بێت كه هه‌ڵیده‌گرن (بۆ تۆ‌و). له‌وه‌ودوا ساڵێكى باراناوى و پڕ به‌ره‌كه‌ت دێت كه خه‌ڵكى به‌روبومى زۆریان پێده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تى لىَ دروست ده‌كه‌ن.
له‌م ئایه‌تانه‌دا بانگه‌وازێكى قورئانى ڕاشكاوانه هه‌یه بۆ مرۆڤ تاكو به‌وردى و به‌رده‌وامى و چاودێرى ته‌واوه‌وه كشتوكاڵ بكات، هه‌روه‌ها زیاد له پێویستیش ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بارودۆخه له‌ناكاوه‌كان. ئایه‌ته پیرۆزه‌كه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو هۆكاره‌كانى زانست بۆ ئه‌مباركردنى به‌روبووم و به‌رهه‌مى زیاد له پێویستى، به‌جۆرێك كه به‌درێژایى ماوه‌ى هه‌ڵگرتن و پاراستنى له حاڵه‌تى دروستى و شیاویدا بمێنێته‌وه.
ڕووى ئیعجازى ئایه‌ته‌كه له‌وه‌دایه كه دانه‌وێڵه به گوڵه‌كه‌یه‌وه ئه‌مبار بكرێت، چونكه گه‌ر به گوڵه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵگیرا ئه‌وده‌مه له مێرووه زیانبه‌خشه‌كان و كه‌ڕووه‌كان و میكرۆبه‌كانى تر و خه‌ساربوون پارێزراو ده‌بێت.
زانستى نوىَ سه‌لماندوویه‌تى باشترین ڕێگاى پاراستنى دانه‌وێڵه ئه‌وه‌یه به گوڵه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى پاراستنى شێى سروشتى به‌روبوومه‌كه و ڕێگرتن له كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى كه‌ش له‌سه‌ر دانه‌وێڵه‌كه. به‌ڕاستى ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئیعجازه‌كانى قورئانى پیرۆز كه له‌ژماره نایه‌ن.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (1)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسي

