سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیراتى جوزئى وماناى گشتى(التفسيرات الجزئية والمعنى الكلى) له قورئان
م.عوسمان رشید
له‌کاتێک دا که‌ئایه‌تێک مانایه‌کى گشتى هه‌یه وکۆمه‌ڵێ ماناى جوزئیشى هه‌بێ که‌بتوانرێته‌خصیص بکرێ به‌یه‌کێ له‌و مانایانه, ئه‌وا تخصیص ده‌کرێ, وئه‌گه‌ر ده‌لیلێک نه‌بێ بۆته‌خصیص ئه‌وا هه‌موو مانا جوزئیه‌کان ده‌گرێته‌وه, بۆ نمونه:
یه‌که‌م/ خواى په‌روه‌ردگار به‌بڕواداران ده‌فه‌رموێت که‌له‌هه‌موو کاتێک وبارووزروفێکدا له‌جیهاد دوانه‌که‌ون وتواناکانیان بخه‌نه‌کار بۆ خزمه‌تى دینى خوا (إنروا خفافاوثقالاوجاهدوا بأموالكم وأنفسكم فى سبيل الله ذلكم خير لكم إن كنتم تعلمون)التوبه‌٤١
له‌لاى موفه‌سیره‌کان(خفافاوثقالا)به‌م چه‌ند مانایه ڕاڤه کراوه که هه‌موو یان ده‌گرێته‌وه‌و پێویست ناکات تخصیص بکرێت به‌یه‌کێکیان, ئه‌مه‌ش ته‌فسیره‌کانه :
• بچن بۆ غه‌زا له‌کاتى چالاکى و سستى دا‌و له‌کاتى تواناوبێهێزى دا…
• بچن بۆ غه‌زا له خۆشى وناخۆشى و ته‌نگانه‌و فه‌ره‌حى دا…
• بچن بۆ غه‌زا له‌کاتێک دا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بن یا هه‌ژاربن ..
• بچن بۆ غه‌زا ئه‌گه‌ر چه‌کتان که‌م پى َبێ یان زۆرتان پێ بێ..
• بچن بۆ غه‌زا به‌پێ بێ یان به‌سوارى…
• بچن بۆ غه‌زا ئه‌گه‌ر ماڵ ومناڵتان که‌م بێ یان زۆر و بارتان گران بێ…
• بچن بۆ غه‌زا ئه‌گه‌ر لاون یان پیربن ..
دووه‌م/له‌سه‌ره‌تادا موسڵمانان بۆ ماوه‌یه‌ک ڕوویان د ه‌کرده (بيت المقد‌س)و دوایىخواى گه‌وره ڕووگه‌ى بۆ گۆڕینه‌وه به‌ره‌و(كةعبة), که‌سانى ناحه‌زو ساده‌و ساویلکه که‌وتنه تانه‌و ته‌شه‌ردان وده‌یان ووت: ئه‌وه‌چى واى لێکردن ڕووگه‌ى خۆیان بگۆڕن(سيقول السفهاءمن الناس ماولاّهم عن قبلتهم التى كانوا عليها) له‌ته‌فسیرى(السفهاء) دا
*( الزجاج) ده‌ڵێ:مه‌به‌ست عه‌ره‌به موشریکه‌کانه ..
*(مجاهد)ده‌ڵێ: مه‌به‌ست زانایانى جووله‌که‌یه..
*(سدّى) ده‌ڵێ: مه‌به‌ست دووڕووه‌کانه ..
*(ئيبن كثير) ده‌ڵێ: ( السفهاء) ئه‌و سێ ده‌سته‌و تاقمه ده‌گرێته‌وه, که‌واته که‌ماناکه‌ى به‌گشتىئه‌و سێده‌سته‌یه بگرێته‌وه پێویست ناکات تایبه‌ت بکرێ به‌تاقه کۆمه‌ڵێکیانه‌وه, چونکه ڕه‌نگه‌جووله‌که‌کان ئه‌و قسانه‌یان کردبێ‌و دووڕووه‌کان وموشریکه‌کانیش قۆستبێتیانه‌وه‌و وتبێتیانه‌وه, چونکه دووڕووه‌کان و موشریکه‌کان به‌چاوێکى به‌رز سه‌یرى ئه‌هلى کیتابیان ده‌کردو ده‌یانزانى که‌په‌ڕاوى ئاسمانیان هه‌یه, جابۆیه ته‌نسیقیان له‌گه‌ڵدا ده‌کردن بۆ دژایه‌تى وبه‌ربه‌ره‌کانێى پێغه‌مبه‌ر(ص)و موسڵمانان…
سێیه‌م/ خواى په‌روه‌ردگار له‌سووره‌تى(القمر) دا ده‌فه‌رموێ(إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ,فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ) (القمر:54-55) وشه‌ى(نَهَر) به‌کار هاتووه لبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کۆتایى ئایه‌ته‌کانى تر‌ى سووره‌ته‌که‌دا بگونجێ که‌کۆتایى هاتوون به(القَمَر، مًستمر ،مَستقرّ ، مًزدَجَر، محتَظر، بِسَحَر، شَكَر، سَقَر،بِقَدَر,….هتد) ئینجا چه‌ند مانایه‌کیش هه‌یه‌که‌هه‌موو ماناکان مه‌به‌ستن ووه‌سفى به‌هه‌شتن,(نَهَر)واته
١. الأنهار: ڕووباره‌کان
٢. سعه الرزق:رزق وڕۆزى زۆر
٣. الچیاو: ڕووناکى …
(د. فاضل السامرّائى)
چواره‌م/ له‌سووره‌تى (فاتيحةدا) (مالكِ يوم الدين)هاتووه که( يوم الدين) چه‌ند مانایه‌کى هه‌یه که‌ئه‌ویش ( يوم الجزاء ، يوم الحساب ، يوم الطاعة ، يوم القهر) که‌ئه‌و هه‌موومانایه‌ش به‌مه‌به‌ست به‌کارهاتووه‌و هه‌موویان ده‌گرێته‌وه, چونکه ڕۆژى قیامه‌ت ڕۆژى جه‌زاوحیساب وگوێڕایه‌ڵى بۆ خوا‌و ڕۆژى زه‌بوونى وبێده‌سه‌ڵاتىیه…. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێکه‌هه‌ڵبژاردنى وشه‌ى (الدين) له‌وێدا گرنگه که‌ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ کۆتایى ئایه‌ته‌کانى پێش ودواىدا که( رَّب العالمين ، وإيّاك نستعين ، الضالّين)ه….

