سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆ چوونه ره‌شبینیه‌کانى خۆت بگۆڕه
وه‌رگێرانى/فریاد بارزانى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
کاتێ خۆت سه‌رنجى کاردانه‌وه‌کانى خۆت ده‌ده‌ى, چ جۆره مرۆڤێک له‌به‌رچاوى خۆتدا ده‌بینى؟ ئه‌نجامدانى ئه‌م کاره تا راده‌یه‌ک زه‌حمه‌ته به تایبه‌تى له رۆژیکى ئه‌وتۆدا که دڵ و ده‌ماخێکى باشت نیه له ئاستێکى نزم دایت ئێمه زۆر ره‌خنه له خۆمان ده‌گرین زۆر به خراپى له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌جوڵێنه‌وه‌و له تواناماندایه زۆر شتى خراپ له خۆماندا به‌دى بکه‌ین. زۆربه‌ى بۆ چوونه ره‌شبینیه‌کانمان که ئێمه له ده‌روونى خۆماندا هه‌ڵیانده‌گرین له راستیدا هیچ بنج و بنه‌کایه‌کیان نیه.
ئێمه به‌ڕاستى خۆویست بێ به‌زه‌یى, زاڵم, ته‌وه‌زه‌ل, بێ مێشک, گه‌مژه, خراپ و بێ نرخ نین من دڵنیام تۆ ده‌توانى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى خۆت له‌م لیسته‌دا تۆمار بکه‌یت ئێمه بۆ چوونه‌کانى خۆمان له‌باره‌ى خۆمانه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا فێر ده‌بین, ئه‌وسا که هه‌ر شتێک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى گوێمان لێ ده‌بێ باوه‌ریان پێ ده‌که‌ین. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ى که هێشتا منداڵ بووم پێم گوترابێ که من زۆر گه‌مژه و نه‌فامم له‌وانه‌یه ئێستاش هه‌مان بۆ چوونم له‌باره‌ى خۆمدا هه‌بێ, له‌وانه‌یه من زۆر زیره‌ک بم به‌لآم له‌ناخه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌ش کارده‌کاته سه‌ر هه‌موو ژیانم. تا ئه‌و کاته‌ش که بۆ چوونه ره‌شبینیه‌کانى خۆم نه‌گۆڕم به چاوى گومانه‌وه سه‌یرى هه‌موو تواناییه‌کانى خۆم ده‌که‌م به په‌روه‌رده‌کردنى زین و مێشکمان ده‌توانین بۆ چوونه سلبیه‌کانمان بگۆڕین و له جێگه‌ى دا بۆ چوونى گه‌شبین و چاکمان ببێ. له راستیشدا زۆر ئاسانه بۆ نمونه, له‌جێگه‌ى هه‌ڵگرتنى ئه‌و باوه‌ڕه‌ى که‌من زۆر گێلم که وره‌م له ئاستێکى نزمدا راده‌گرێ ئه‌و بۆ چوونه له‌مه‌ڕَ خۆم به گوتنى من زۆر زیره‌کم به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه. بۆ چوونێکى ئیجابى بۆ خۆت هه‌ڵگره زۆریش دووباره‌ى بکه‌ره‌وه تا له‌ناو مێشکت‌دا جێگیر ده‌بێ. له‌سه‌ر دیوار بینوسه له‌ناو گه‌رماودا بیڵێوه ئه‌وه‌نده بیڵیوه تا باوه‌ر ده‌که‌ى سه‌ره‌نجام بۆ چوونه چاک و گه‌شبینه‌کانت ده‌گرێته‌وه. به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى کارى چاک تۆ چ شتێکت هه‌یه له ده‌ستى بده‌ى؟ بێجگه له ته‌مه‌نێکى پڕ له ڕه‌شبینى و وره رووخاوى....

