سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌ستانی هه‌وا
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{فَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ وَمَنْ يُڕدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الڕّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (125)} [الأنعام] واته: ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێت هیدایه‌تى بدات سینه‌ى ساف و پاك و ئاماده ده‌كات بۆ ئاینى ئیسلام، ئه‌وه‌ش كه بیه‌وێت گومڕاى بكات، دڵى ده‌گوشێت و سنگى توند ده‌كات و هه‌ناسه‌ى سوار ده‌كات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبێته‌وه.
له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ڕوونى و ئاشكرایى ته‌واوه‌وه ئاماژه به دوو ڕاستى ده‌دات كه زانستیش له‌وه‌ودوا دۆزییه‌وه و دانى پێدانا:
یه‌كه‌م: گۆڕ‌انى گه‌وره له په‌ستانى هه‌وادا له‌كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى خێرا له ئاسماندا ڕووده‌دات، بۆ مرۆڤیش ده‌بێته‌هۆى سنگ ته‌نگبوون و ناڕه‌حه‌تى له هه‌ناسه‌داندا.
دووه‌م: چه‌ند له ئاسماندا به‌رزبینه‌وه په‌ستانى هه‌وا داده‌به‌زێت و بڕى ئۆكسجین كه‌م ده‌كات.
له‌ساڵى (1648ز) زاناى ناودار "بلیز باسكاڵ" سه‌لماندى به به‌رزبوونه‌وه له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه په‌ستانى هه‌وا كه‌مده‌كات. له ئینسایكلۆپیدیاى جیهانیشدا هاتووه: بارسته‌ى مه‌زنى هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به ئاڕاسته‌ى ستوونى دابه‌ش نه‌بووه. به‌ڕاده‌یه‌ك كه (50%)ى بارستایى هه‌واى كه‌ش له‌نێوان ڕووى زه‌وى و به‌رزى (20 هه‌زار پىَ) له‌سه‌روو ڕووى ده‌ریادایه. (90%)ى له‌نێوان ڕووى زه‌وى و به‌رزى (50 هه‌زار پىَ)یه له‌ڕووى زه‌وییه‌وه. به‌مجۆره چڕیى هه‌وا به‌پێى به‌رزبوونه‌وه‌مان به ستوونى بۆ سه‌ره‌وه به‌خێرایى كه‌مده‌كات، تاكو ده‌گه‌ینه به‌رزییه‌كى زۆر، ئیتر چڕیى هه‌وا ده‌گاته بڕێكى زۆر كه‌م.
هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م به‌دیهێنراوه زیندووه‌كان پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه، جگه له زینده‌وه‌ره پێكهاته ساده‌كان كه ته‌نها له یه‌ك خانه پێكهاتوون... بۆنموونه مرۆڤ پێویستى به وه‌رگرتنى ئۆكسجینى هه‌وا هه‌یه له هه‌ناسه‌دانیدا تاكو به زیندوویى بمێنێته‌وه و پارێزگارى له ئاستى دیاریكراوى په‌ستان بكات. بۆیه بوونى مرۆڤ له به‌رزایى كه‌متر له (10 هه‌زار پىَ) له‌سه‌روو ئاستى ده‌ریاوه نابێته هۆى دروستبوونى گرفتێكى ئه‌وتۆ بۆ هه‌ناسه‌دان، له به‌رزایى (10 هه‌زار- 25 هه‌زار پىَ) شدا، هه‌ناسه‌دان هه‌ر شیاو ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانى مرۆڤ ده‌توانێت خۆى له‌گه‌ڵدا ڕابهێنێت، به‌لاَم زۆر به ناڕه‌حه‌تى و ئه‌سته‌م... له به‌رزایى (25 هه‌زار پىَ) ئیتر مرۆڤ ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ناسه بدات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى مردن به‌هۆى كه‌میى ئۆكسجینه‌وه.
له ئینسایكلۆپیدیاى ئه‌مریكیدا هاتووه: پێویسته فڕۆكه، ئه‌گه‌ر له به‌رزاییه‌كى زۆردا بوو، پارێزگارى له ئاستى دیاریكراوى په‌ستانى ناوه‌وه‌ى بكات بۆ پارێزگارى سه‌رنشینه‌كانى، چونكه په‌ستانى هه‌وا له‌و به‌رزاییانه‌دا زۆر كه‌متر ده‌بێت له بڕى گونجاوى ده‌سته‌به‌ركردنى ئۆكسجینى پێویست بۆ مانه‌وه‌ى سه‌رنشینه‌كان له ژیاندا. هه‌روه‌ها گۆڕ‌انى خێرا له په‌ستانى هه‌وادا كه له‌ئه‌نجامى گۆڕ‌انى به‌رزاییه‌وه ڕووده‌دات ده‌بێته‌هۆى وه‌ڕسى و هه‌راسانكردنى توندى جه‌سته‌یى.
هه‌موان دڵنیاین له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى ئازیزدا (صل الله علیه وسلم) هیچ زانیارییه‌ك نه‌بووه ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى په‌ستان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى په‌ستان به به‌رزبوونه‌وه له ئاسماندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ناڕه‌حه‌تى له هه‌ناسه‌داندا، به‌ڵكو زیاد له‌وه‌ش ته‌قینى خوێنبه‌ره‌كان له به‌رزاییه زۆره‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایه‌ته پیرۆزه‌كه به‌ڕوونى ئاماژه به‌وه ده‌دات كاتێك مرۆڤ له ئاسماندا به‌رزده‌بێته‌وه سنگى ته‌نگ ده‌بێته‌وه و به به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتریش حاڵه‌ته‌كه سه‌ختتر ده‌بێت تاكو ده‌گاته زۆرترین بڕى ناڕه‌حه‌تى و بێتاقه‌ت بوون.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (2)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

