سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه میكرۆب
ئاماده‌کردنی:هێمن محى ا‌لدین عبدالرحمن
به‌کالۆریۆسی بایۆلۆجی
بسم الله الرحمان الرحيم
وَ أَوْحَى رَبُّـكَ إِلَى النَّحْـلِ أَنِ اتَّخِـذِي مِـنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَ مِنَ الشَّجَڕ وَ مِمَّـا يَعْڕشُونَ, ثُمَّ كُلِي مِن كُـلِّ الثَّمَـرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّـقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (النحل 68-69)
هه‌نگــوین یه‌كێكه لــــه‌و به‌خششه گـه‌ورانه‌ى كــــه خواى گـه‌وره داویه‌تى بـه ئاده‌میزاد, هه‌نگوین به‌پێى ڕه‌نگ چه‌ند جـوَرێكن: زه‌رد, ڕه‌ش, سپى, قاوه‌يى زه‌ردبــاو, و چه‌ندند ڕه‌نــــگێكى تر , ئـــــــــه‌م جیــــــاوازى ڕه‌نگــــــانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بــــۆ جــــۆرى ئه‌و شیلــه‌ى گوڵانـــه‌ى كــــه هه‌نگه‌كـــــان ده‌یمـــژن, و باشترین جۆرى هه‌نگوین هه‌نگوینى چیاكانه, له‌پــاش ئــه‌و ئــه‌وانه‌ى له‌ناو داره‌كاندان.
هه‌نگــــوین لـــه روِوى پێكهـــــاته‌وه ده‌وڵه‌مـــه‌نده بــــــه كوَمه‌ڵێك مـــــادده‌ى به‌سوود كـــه ده‌ورێكى گرنگ ده‌گێڕن لــــــه چـــــاره‌سه‌رى گـــه‌لێك جـــــــۆرى نه‌خۆشى دا, هــــه‌ر بـــــۆیه لـــــه زووه‌وه به‌كار هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی –یه‌كان, لـــه‌و پێكهاته گرنگانه‌ش كـــه لــه هه‌نگویندایه بریتین لــه: ڕێژه‌یه‌كى زوَر له شه‌كره‌كان به تایبه‌تى گلوكۆز (Glucose) وهه‌روه‌ها ترشى چه‌ورى (Fatty acid), چــه‌وریى (Lipid), ئه‌نزیمى ئه‌مــایله‌یز (Amylase) , و هـــــه‌روه‌هـــــــا (Ascorbic acid), و چه‌ندین پێكهاته‌ى دیكه.
لــــه توێژینه‌وه‌یه‌كدا لــــه زانكۆى (سلــه‌یمـــانى) كــــه لـــــه‌ســه‌ر هه‌نگوین سازدرا, كــــه هه‌نگوینه‌كه به‌كـــار هات وه‌ك دژه به‌كتریا (Antibacterial), له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌كتریاى لـــــــــــــــه جـــــــۆرى نــــه‌خـــۆشخـــه‌رمـــان (Pathogenic bacteria) به‌كارهێنا كه وه‌رگیرابوون لــه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى نه‌خۆشخـــانه‌ى فێركــــارى سلــه‌یمـانى Teaching hospital of sulaimani وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه:
لــــه دواى تــــاقى كردنه‌وه لــه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لــــه‌و به‌كتریایانه‌ى كـــه به‌كــار هێنـــرا, بینـــرا كـــــه هــــــه‌نگوینــــه‌كه توانیویـه‌تى وه‌ك دژه به‌كتریــا ده‌ورى خــــۆى بگــــێڕێـــت, و هــــه‌نـــــدێ لــــه‌و به‌كتریایـــانه‌ى كـــه به‌كــــار هـــــاتبوون به‌رگرى یان په‌یداكردبوو دژى زۆربه‌ى ده‌رمـــــــانى دژه بـــــــه‌كــــتـریـــــاكــــــــان (Antibiotic) وبینرا كه‌هه‌نگوینه‌كه كاریگه‌ریى به‌هێزى هه‌بوو لـه‌سه‌ر ئه‌م جوَرانه‌ش.
هه‌روه‌ها لــه توێژینه‌وه‌یه‌كى تر كه لــه لایـــه‌ن د. سيروان حةمة شريف ســـاز درا بــــوو لــــه‌سه‌ر 43 نــه‌خوَشى نه‌خۆشخــــانه‌ى فێركارى (سله‌یمانى) كــه نه‌خۆشى یه‌كانیان جیاواز بوون و هه‌ڵگرى چـه‌ند جۆرێك میكرۆب بوون, كــــه چاره‌ســــه‌ر كـــران بــــه هه‌نگــوین به ڕێگه‌ى مه‌ڵهه‌م (Topical) بۆ سه‌ر برینه‌كانیان كــــه لــــه (3.3) یـــان به‌ڕێگه‌ى تر نه‌گه‌یشتبوونه چاره‌سه‌ر بینرا هه‌مــــوو برینه‌كــــان ســوودیان وه‌رگرت و پاكژ بوونه‌وه به تێكڕا له ماوه‌ى (7) ڕۆژدا , و ئــــه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بـــوو بینرا كـــه برینه‌كان بــه‌م ڕێگه‌یه كــه‌متر هه‌ڵئه‌ئاوسان و هه‌ویان كه‌متر ده‌كرد, و زیـــاتر ئه‌هاتنه‌وه یه‌ك و كــه‌متر شــــانه‌ى مردوویان تیادابوو, و زیــاتر ساڕ‌ێژ بوون, و له كۆتاییشدا جێگه‌ى زامه‌كانیان كه‌متر دیار بوو.
ئه‌وه‌ى زانراوه له‌ڕووى زانستیه‌وه ئـــه‌و كــــاریگه‌رىیه‌ى كـــــه هه‌نگـــوین هه‌یه‌تى لـــــه‌سه‌ر به‌كتریــــا نه‌خۆش-خه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
1-بوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى شـــه‌كر تیایـــدا كـــــه ئه‌میش ده‌بێتـــه هـــــۆى هه‌ڵ ئاوســـاندنى (Osmolarity)ى به‌كتریــــاكان, به‌مه‌ش ده‌بێتـــه هـــۆى كوشتنى به‌كتریاكان.
2-(PH)ى هه‌نگـــــوین ترشــــــه (Acid) كــــــه ڕێژه‌كــــه‌ى لــــه نێــــوان (PH=3 –PH=4 ) كـــــه ئه‌مــــــیش ده‌ورێكى گرنگى هــه‌یه بۆ له‌ناوبردنى میكرۆبه‌كان, وهه‌روه‌ها چالاك كردنى هه‌ندێك خانه‌ى به‌رگرى كـــه لــه له‌شى مرۆڤــــدا هه‌یـــه بـــه‌ناوى مـــاكرۆفـــه‌یج (Macrophage).
3-هه‌روه‌ها هه‌نگوین ده‌بێته هۆى هــــــاندانى كــــۆمه‌ڵێك لـــــــه خــــــــانه به‌رگرى یه‌كانى له‌شى مرۆڤ وه‌ك لیمفه خانه‌كانى جۆرى:T-lymphocyte و B-lymphocyte لـــــه خـــوێندا و هــــه‌روه‌هـــــا هــــــانــدان و بــزوانــــــدنى خانه‌كـانى جۆرى (Monocyte) كـــه ئه‌میش خانه‌ى به‌رگرى یه.
له‌كۆتایى دا ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵێین پاك و بێگه‌ردى بۆ ئــــه‌و خــــوایه‌ى كـــه نیگـــاى بۆ هه‌نگه‌كــــان كرد لــه چیـــاكان و نــــاو داره‌كــــان و و لــــه‌و شوێنــــانه‌ى كـــــه ده‌ژین شــــانه‌كانیان دروست بكه‌ن, و لـه شیله‌ى گوڵه جۆر به‌جۆره‌كان بخـــۆن بــــۆ دروستكردنى ئـــــه‌و شلــــه ڕه‌نگ جیــــاوازه‌ى كـــه چاره‌سه‌ره بــــۆ هـــــه‌موو خــــه‌ڵكى.
هه‌روه‌ها بو به‌خشینى ئه‌م هه‌موو به‌خششانه به مرۆڤه‌كــــان بـــۆ زیاتر بیركردنه‌وه و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان.
و الســــلام علیكم و رحمـه الله و بركاته.
ئه‌م بابه‌ته‌له ماڵپه‌ری هه‌یڤ وه‌رگیراوه
تێبینى:
بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوودمان له زیاتر له (45) سه‌رچاوه وه‌رگرتووه كه به پێویستمان نه‌زانى لێره‌دا ناوى هه‌موویان بهێنین.

