سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن ده‌توانى خه‌ڵک به لاى خۆتا ڕابکێشى و خۆشیان بوێیت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هۆکارێکى به‌خته‌وه‌رى ئه‌وه‌یه بتوانى سه‌رنجى خه‌ڵکان بۆ خۆت ڕابکێشى و وایان لێ بکه‌یت خۆشیان بوێیت و سۆزیان بۆت هه‌بێ, پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم فه‌رمووى: (وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِڕ‌ينَ)الشعراْ /٨٤ ڕاڤه‌کاران ده‌ڵێن باسکردنى باشه وه‌ک چۆن خودا به (موسى)ده‌فه‌رموێت: (وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً)گه/٣٩ خۆشه‌ویستى خۆمم له‌سه‌ر تۆ دانا, بۆیه هه‌ر که‌سێ(موسى)ى ببینایه خۆشى ده‌ویست وه‌ک له فه‌رمووده‌دا هاتوه (انتم شهدالله في الارض)واته: ئێوه شایه‌دى خودان له‌سه‌ر زه‌وى چونکه وه‌ک وتراوه زمانى خه‌ڵکى پێنووسى راستییه.
له فه‌رمووده‌ى ڕاستدا هاتووه (ان جبريل ينادي في السماْ ان الله يحب فلانا فاحبوه فيحبه اهل السماْ ويوضع لة القبول في الارض) واته: ئه‌گه‌ر خوا که‌سێکى خۆش بوێ جبریل بانگه‌واز ده‌کات له ئاسمان ده‌فه‌رموێت: خودا فلآن که‌سى خۆش ده‌وێ ئێوه‌ش خۆشتان بوێ خه‌ڵکانێکى ئاسمان خۆشه‌ویستییان بۆ درووست ده‌بێ, له پاشان ئه‌م خۆشه‌ویستیه دێته سه‌ر زه‌وى, یه‌کێک له هۆکارى خۆشه‌ویستنى خه‌ڵکى بۆ تۆ ئه‌وه‌یه ده‌مو چاوت کراوه بێت و قسه‌ت خۆش بێ, ره‌وشتى به‌رزت هه‌بێ, گه‌وره‌ترین هۆکارى به‌هێز بۆ به ده‌ست هێنانى خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى بۆت نه‌رمى و له‌سه‌ر خۆییه, چونکه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (ماكان الرفق في شىْ الا زانة, زما نزع من شيْ الا شانه) واته: له‌سه‌ر خۆیى له‌هه‌ر کارێک‌دا بێت ده‌یڕازێنێته‌وه و جوانى ده‌کات له هه‌ر کارێک‌دا نه‌بێت ناشیرینى ده‌کات وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (من يحرم الرفق يحرم الخير كله)هه‌رکه‌سێ له له‌سه‌ر خۆى بێبه‌ش بێ, بێبه‌شه له هه‌موو خێر و چاکه‌یه‌ک ده‌ڵێت به نه‌رمى ده‌توانى مار له کون بهێنیته ده‌رێ. رۆژئاواییه‌کان ده‌ڵێن هه‌نگوینه‌که هه‌ڵکێشه خانه‌کانى مه‌شکێنه. فه‌رمووده ده‌فه‌رموێت: (المؤمن كالنحلة تأكل طيبا وتضع طيبا واذا وقع على عود لم تكسره) واته: موسڵمان وه‌ک هه‌نگه کاتێ هه‌نگوینه‌که ده‌خوات خاوێن ده‌خوات پاشماوه‌شى هه‌رخاوێنه ئه‌گه‌ر چووه سه‌ر گوڵێک گوڵه‌که ده‌پارێزێ.

