سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌یرى پێشه‌وه‌ى خۆت بکه, ئاوڕ مه‌ده‌وه دواوه...
وه‌رگێرانى/فریاد بارزانى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئایا هیچ یه‌ک له بیرکردنه‌وانه ده‌ناسى.
*ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌م ئه‌نجام نه‌دابا!
*خۆزگه شتێکى دیکه‌م بگوتبا !
*ده‌بوایه به شێوه‌یه‌کى تر هه‌ڵسوکه‌وتم کردبا !
*من له ئه‌نجامدانى په‌شیمانم !
ئه‌گه‌ر ته‌نها جارێکى دیکه بمتوانیبا ئه‌و کاره بکه‌م !
ئه‌وانه به زۆرى له سپێده و به‌یانیه‌کان, ئه‌و کاتانه‌ى ده‌رفه‌تێکمان ده‌بێ بیر له گرفته‌کانى خۆمان بکه‌ینه‌وه, دێنه نا مێشکمان. هه‌موومان له تاریکیدا راده‌کشێن و بۆ ئه‌و شتانه‌ى روویان داوه نیگه‌رانین و لۆمه‌ى خۆمان ده‌که‌ین که ده‌بوایه ئه‌و کاره‌مان به شێوازێکى تر ئه‌نجام بدابوایه. ئێمه هه‌موومان ده‌توانین ئاوڕى پشته‌وه‌مان بده‌ینه‌وه له کرده‌وه‌کانمان په‌شیمان ببینه‌وه, به‌لآم ناتوانین رابردوومان بگۆڕین. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌و گێژاوه‌دا خول بخۆینه‌وه, که‌چ کارێکمان ده‌بوایه ئه‌نجام دابوا یان نه‌دابوایه, ئه‌وا ژیانمان لێ سه‌راوبن ده‌بێ و وره‌مان به ته‌واوى ده‌روخێ. له لۆمه‌کردنى خۆت ده‌ست هه‌ڵگره‌و واز له جوینه‌وه‌ى رابردوو بێنه. له بیرت بێ ئه‌وسا ئه‌وه‌ى له تواناتدا بوو هه‌وڵت بۆیدا ئێستاش سه‌یرى پێشه‌وه بکه‌و هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و داهاتووێکى گه‌ش.

