سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى که‌سى موفه‌سیر :
نوسینى : ئیکرام کریم
ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر
زانایان جگه له‌وه‌ى جۆره‌کانى ته‌فسیریان باس کردووه‌و هه‌روه‌ها توێژه‌کانى پیاوانى ته‌فسیریشیان باس کردووه،باسى ووردیشیان ده‌رباره‌ى مه‌رجه‌کانى که‌سى موفه‌سیر کردووه له‌وانه :
١_که‌سى موفه‌سیر ئه‌بئ خاوه‌نى"عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕێکى ڕاست بێت"،چونکه عه‌قیده‌ى ڕاست و ڕه‌وان جگه له‌وه‌ى کاریگه‌رى رۆحى به‌سه‌ر نووسینه‌که‌و خوێنه‌رانییه‌وه به‌جئ ده‌هێلێت ڕێگه‌ش له موفه‌سیره‌که ده‌گرێت که ملى ئایه‌ته‌کان خوار بکاته‌وه بۆ مانا‌و مه‌به‌ستێک که ئایه‌ته‌کان هه‌ڵى ناگرن و ئه‌و مانایه ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
٢_که‌سى موفه‌سیر ئه‌بئ ئاره‌زوو په‌رست نه‌بێت و به‌شوێن حه‌زو ئاره‌زووه‌کانى خۆیدا نه‌گه‌ڕێت له‌قورئاندا،وه‌ک چۆن شیعه‌کان و موعته‌زیله‌کان و قه‌ده‌ریه‌کان و توندڕه‌وه‌کان و قادیانییه‌کان کتێبه‌کانى خۆیانیان به‌و ڕا شاز‌و ناله‌بارانه ئاخنیوه‌و هه‌رکه‌س هه‌ندئ ئاگادارى هه‌بێت خێرا پێیان ئه‌زانێت.
٣_ئه‌بێت سه‌ره‌تا بۆ ته‌فسیر کردنى قورئان په‌نا بۆ قورئان خۆى به‌رن و ئه‌م ئایه‌ت به‌و ئایه‌ت و ئه‌م سوره‌ت به‌و سوره‌ت ته‌فسیر بکه‌ن،چونکه وه‌ک زانایانى متمانه دارى ئه‌م ئوممه‌ته ده‌ریان خستووه قورئان خۆى خۆیی ته‌فسیر کردووه‌ته‌وه،ئه‌وه‌ى له ئایه‌تێکدا به (مجمل) هاتبێت ئه‌وه له‌ئایه‌تێکى تردا به (مفصل) ى هاتووه،ئه‌وه‌شى له ئایه‌تێکدا به کورتى وترابێت له‌ئایه‌ت و سوره‌تى تردا به‌درێژى باسى لێوه کراوه.
٤_پاش ئه‌مه پێویسته که‌سى موفه‌سیر په‌نا بۆ سونه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية والة وسلم) به‌رێت بۆ ته‌فسیر کردنى قورئان،چونکه‌ئه‌وه له‌شته زانراو و پێویسته‌کانى ئه‌م دینه‌یه که بزانن پێغه‌مبه‌ر (ص) ڕاڤه‌کارو ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ى مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى قورئانه،وه‌ک ئه‌فه‌رموێت(إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللّهُ وَلاَ تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيماً [النساء : 105]) ده‌ى پێغه‌مبه‌ریش (ص) ئه‌م کاره‌ى کردووه.
ئیبن ته‌یمییه "ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت" ئه‌فه‌رموێت (يجب ان يعلم ان النبي بين لاصحابه معانى القرا‌ن،كما بين له‌م الفاظه يتناول هذا وهذا)،فقوله تعالى(لتبين للناس ما نزل اليهم)
٥-ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌فسیره له‌ناو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) دا ده‌ست نه‌که‌وت پێویسته په‌نا به‌رێت بۆ ڕاوبۆچون و قسه‌ى ئه‌صحابه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)،چونکه :قورئان له‌ناو ئه‌واندا هاتۆته خواره‌وه‌و ئاگایان له‌ماناو مه‌به‌سته‌کانى هه‌بووه ،به‌ره‌یه‌کى نه‌جیب زاده و زۆر موسلمَانیش بوون ،سه‌لیقه‌ى عه‌ره‌بیزانیشیان له‌خه‌ڵکی تر زیاتر بووه و خاوه‌نى (علم ) و(عمل ) ى به‌که‌ڵکیش بوون و پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) شایه‌تى باش و پاکیان بۆ ئه‌دات ئه‌فه‌رموئ :(خير القرون قرنى ،ُُُُُُثم الذين يلونهم ،ُُُُُُثم الذين يلونهم) .
٦- ئه‌گه‌ر له ژیان و قسه‌و ڕا‌وبۆچوونى سه‌حابه‌کاندا مانا‌و مه‌به‌ستى ئایه‌تێکمان ده‌ست نه‌که‌وت پێویسته که‌سى موفه‌سیر بگه‌رێته‌وه بۆ پیاوانى موفه‌سیرى ناو ( تابعين )،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان که‌ناودارن له‌ناویاندا وه‌ک قوتابیه‌کانى ئیبن عه‌بباس و قوتابیه‌کانى زه‌یدى کوڕى سابت و عبدالله ى کوڕى مسعود و هه‌روه‌ها (تابعين ) که‌سى وایان تێدا هه‌ڵکه‌وتووه که ته‌فسیرى هه‌موو قورئانى له‌ده‌م سه‌حابه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه ،ئایه‌ت به ئایه‌ت و سوڕه‌ت به سوڕه‌ت بۆنموونه" موجاهید ئه‌ڵئ : ( عرضت المصحف على ابن عباس ثلاث عرضات من فاتحته الى خاتمته ، استوقفه عند كل اية واسئله عنها).
٧- ئه‌گه‌ر که‌سى موفه‌سیر ته‌فسیرى ئایه‌تێکى له قورئاندا ده‌ست نه‌که‌وت و له‌سوننه‌تیشدا ده‌ستى نه‌که‌وت و له‌ژیاننامه‌و قسه‌و ڕه‌فتارى ( ئةسحاب و تابعين )یش دا ده‌ستى نه‌که‌وت ،پێویسته په‌نابه‌رێت بۆ بنه‌ماکانى زمانى عه‌ره‌بى ،چونکه ئه‌م قورئانه به‌عه‌ره‌بى هاتۆته خواره‌وه‌و مانا‌و مه‌به‌ستى هه‌ر ووشه‌یه‌کیش یان به "شه‌رع" یان به "زمان"،یان به "عورف"، دیارى ده‌کرێت وه‌ک ئیبن ته‌یمییه له‌ڕووى لێکۆلینه‌وه‌و به‌دواداچونیدا ده‌رى خستووه ".
موجاهید ئه‌لئ : (لايحل لاحد يؤمن بالله واليوم الاخر ان يتكلم فى كتاب الله اذا لم يكن عالما بلغات العرب ). واته : حه‌لال نیه بۆ که‌سێک که ئیمانى به خوا‌و ڕۆژى دوایی بێت که قسه له‌کتێبى خودادا بکات و شاره‌زایی له‌هجه‌و زمانه‌کانى عه‌ره‌ب نه‌بێت .له‌مه‌وه‌یه هه‌نێ ئه‌وه به‌مه‌رج ئه‌گرن که که‌سى موفه‌سیر پێویسته شاره‌زایی باشى له زمانى "عه‌ره‌بى و نه‌حو و صه‌رف و به‌لاغه‌و ....." داببێت ، چونکه زمانى عه‌ره‌بى "سه‌ر" ێک ،یان " بۆر" ێک ، یان "زه‌نه" یه‌ک ماناکانى ئه‌گۆرێت و که‌سى نه‌شاره‌زا ده‌م له ته‌فسیرى قورئان بکوتێت ئه‌که‌وێته هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه خاڵکیش به‌هه‌ڵه‌دا ئه‌بات .
کابرایه‌ک ووتبوى له‌قیامه‌تدا هه‌موو که‌سێکى کۆتر بازو ڕاوچى په‌له‌وه‌ره‌کانى خۆى ئه‌خرێنه ملى ،وتبوویان چۆن ؟ وتبووى : قورئان ئه‌فه‌رموئ :( وَكُلَّ إِنسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَآئِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْڕجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) [الإسرا‌ء : 13]........)!! کابرا واى زانى بو که (طائره ) یانى په‌له‌وه‌ره‌که‌ى خۆى ، له‌کاتێکدا ئه‌و ئایه‌ته یانى ( نامةى كردةوةكانى ) نه‌ک (ثةلةوةرةكانى ).
یان کابرایه‌ک وتبووى :"(فأمة هاوية)" واته قوڕ به‌سه‌ر خۆشى و دایکیشى . له‌کاتێکدا ئه‌و ئایه‌ته یانى (هاويه)-که‌ناوێکى تر‌ى جه‌هه‌ننه‌مه-ئه‌بێته شوێن و سه‌رچاوه‌ى کافران.
ئیبن قوته‌یبه له (مشكل قورئان )دا شتى زۆر سه‌یرو ناوازه له‌م باره‌یه‌وه باسى ئه‌کات و باسى نهێنیه‌کانى زمانى عه‌ره‌بى ئه‌کات و ،دکتۆر (فازل السامرائى )یش له‌کتێبى (التعبير القراني )دا به‌هه‌مان شێوه زۆر نهێنى زمانى عه‌ره‌بى و "سه‌رو بۆرو ژێر‌و زه‌نه" ئه‌کات و هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ بابۆیان بگه‌ڕێته‌وه .
زانایان پاش ئه‌م مه‌رجانه چه‌ند مه‌رجى تر له‌ڕووى ئه‌وه‌وه باس ئه‌که‌ن که پێویسته که‌سى "موفه‌سیر" تێیدا بێت تابتوانێت هێزى بشکێت به‌سه‌ر ده‌رهێنانى مانا‌و مه‌به‌سته‌کانى قورئاندا له‌وانه :
٨-زانینى "زانسته‌کانى قورئان =علوم القرا‌ن " وه‌ک زانستى خوێنده‌وه‌کانى قورئان ،یان زانستى "ته‌وحید و یه‌کتاپه‌رستى " تاله‌قسه‌کردنى له‌ئه‌و ئایه‌تانه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت که‌باسى نزیک بونه‌وه‌ى عه‌بد و خوا ئه‌کات ،یان باسى ده‌ست و چاو و ڕووى خوا (جل جلاله) ده‌کات ..گرنگترین زانستى قورئانى پیرۆز بۆ موفه‌سیر بریتیه له زانستى "بنه‌ماکانى ته‌فسیر = اصول التفسیر" و زانستى (اسباب النزول ) و (ناسخ و منسوخ) مه‌به‌سته‌کان و ڕاستیه‌کانى ئه‌م زانسته.
