سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جامیعییه‌ت له "وشه‌کانی" قورئاندا.
مه‌به‌ست له "جامیعییه‌ت" : کۆکردنه‌وه‌ی گه‌لێ شتی زۆر‌و جیایه له‌یه‌ک وشه یان یه‌ک واتا یان یه‌ک باس یان یه‌ک شێوازد
به‌ڵێ، وشه‌کانی قورئان به‌جۆرێکی وه‌هان که‌هه‌موو گوفتارێکی، به‌ڵکوهه‌موو وشه‌یه‌کی، بگره هه‌موو پیتێکی، تانانه‌ت هه‌ندێ جار "سکون"ه‌کانیشی، گه‌لێ ڕووی زۆر‌و زه‌به‌نده‌یان هه‌یه‌و، له‌چه‌ندین بابه‌تیجیاجیادا و له‌گه‌نجینه‌ی نه‌بڕاوه‌ی خۆی به‌شی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ده‌دات که گوفتاریان ئاڕاسته ده‌کات، وه‌ک فه‌رمووده‌ی پیرۆز ئاماژه‌ی بۆکردووه: "لکل حرف منها ظهر و بطن ولکل حرف حد ولکل حد مطلع" واته: هه‌موو "حه‌د"ێکی پلیکانه‌یه‌کی هه‌یه له‌ڕێی زانینه‌وه مرۆڤ ده‌توانێتبۆی سه‌ربکه‌وێت، وه‌ک له"لسان العرب"دا هاتووه.
بۆ نموونه: { وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا }؟ (النبأ:7)
*به‌شی مرۆڤی عه‌وام له‌م گوفتاره‌دا ئه‌وه‌یه که:
ده‌بینێت چیاکان– وه‌ک له‌به‌رچاوی دایه - به‌وێنه‌ی مێخ به‌زه‌وی دا داکوتراون. ئیتر بیرله‌نیعمه‌ت و سووده زۆره‌کانی چیاکان ده‌کاته‌وه‌و، سوپاسی به‌دیهێنه‌ریده‌کات.
*به‌شی شاعیرێکیش له‌م گوفتاره‌دا ئه‌وه‌یه که:
له‌ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا زه‌وی وه‌ک ده‌شتاییه‌کی ته‌خت و، گومه‌زی ئاسمانیشبه‌وێنه‌ی خێوه‌تێکی مه‌زنی شین ده‌بینێت که‌له‌و ده‌شتاییه‌دا هه‌ڵدرابێتو، ناو خێوه‌ته‌که‌ش به‌چراکان ڕازابێته‌وه‌و ئارایشت درا بێت و، چیاکانیشیبه‌وێنه‌ی ستوون و مێخی ئه‌و خێوه‌ته مه‌زنه لێ ده‌رده‌که‌وێتکه‌بازنه‌ی ئاسۆیان له‌باوه‌شدایه‌و لوتکه‌کانیشیان له‌داوێنی ئاسمانگیرکردووه! ئه‌و شاعیره که‌ئه‌م دیمه‌نه له‌م گوفتاره‌دا ده‌بینێت نوقمیسه‌رسامی و سه‌رسووڕمان ده‌بێت و، ته‌قدیسی کردگاری مه‌زنی ده‌کات.
*مرۆڤی ڕه‌وانگۆی ده‌شته‌کیش به‌شی له‌م گوفتاره‌دا ئه‌وه‌نده‌یه که:
ڕووی زه‌وی به‌ده‌شتاییه‌کی فراوان ده‌بینێت و، زنجیره‌ی چیاکانیشله‌به‌رچاویدا وه‌ک زنجیره خێوه‌تێکی دوور و درێژ ده‌نوێنێت که‌هی گه‌لێبه‌دیهاتووی جۆراوجۆر بن، ته‌نانه‌ت چینی گڵ به‌لایه‌وه بریتی یه‌له‌چادرێک که‌به‌سه‌ر ئه‌و مێخ و ستوونه بڵندانه‌دا هه‌ڵدراوه‌و ئه‌وانیشبه‌نووکه تیژه‌کانیان هه‌ڵیان بڕیوه‌و به‌رزیان کردووه‌ته‌وه‌و،کردوویانه به نیشته‌جێی جیاجیای گه‌لێ بوونه‌وه‌ری زۆری جۆراوجۆر... به‌ڵێ، ئه‌و به‌م جۆره لێی تێ ده‌گات و، له‌تاوا سوژده‌ی سه‌رسامی وحه‌په‌سان بۆ ئه‌و به‌دیهێنه‌ره مه‌زنه ده‌بات که ئه‌و به‌دیهاتووه‌گه‌ورانه‌ی به وێنه‌ی خێوه‌تی داکوتاو له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌دی هێناوه!
*به‌شی جوگرافیازانی ئه‌دیبیش له‌م گوفتاره‌دا ئه‌وه‌یه که:
گۆی زه‌وی به‌لایه‌وه بریتییه له‌که‌شتییه‌ک به‌ناو زه‌ریای هه‌واداده‌ڕوات و، چیاکانیش چه‌ند مێخێکن بۆ مه‌به‌ستی مه‌حکه‌م کردن و ڕاگرتنیهاوسه‌نگی به‌و که‌شتییه‌دا داکوتراون. به‌ڵێ، بابای جوگرافی زان ئاوا بیرده‌کاته‌وه‌و، ئیتر له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی ئه‌و به‌توانا خاوه‌ن که‌ماڵه‌یکه‌گۆی زه‌به‌لاحی زه‌ویی کردووه به‌که‌شتییه‌کی ڕێکوپێک و ئێمه‌ی تێداسوار کردووه‌و تاکو به‌ئاسۆکانی جیهاندا بمان گێڕێت، ده‌ڵێت: "سبحانک ماأعظم شأنک"!
*به‌شی ئه‌و که‌سه‌ش که‌له‌کارووباری کۆمه‌ڵدا پسپۆڕه‌و شاره‌زای داخوازییه‌کانی شارستانێتی نوێیه، ئه‌وه‌یه که:
زه‌وی به "خانه‌و لانه"یه‌ک ده‌زانێت و، ستوونی ژیانی ئه‌م خانه‌یه‌شژیانی گیاندارانی ناویه‌تی و، مایه‌ی ئه‌و ژیانه‌ش: ئاو و گڵ و هه‌وایه،که مه‌رجه‌کانی ژیانن. خۆ ستوونی ئه‌م سیانه‌ش چیاکانن، چونکه چیاکان: عه‌مباراوی "ئاو"ه کان و... پاڵێوگه‌ی "هه‌وا"ن، ئه‌وه‌تا قوڕو لیته‌کانیده‌یپارێزن و... گه‌نجینه‌ی گشت داخوازییه‌کانی ژیانی ئاده‌میزادن. ئه‌ممرۆڤه به‌م جۆره لێی تێ ده‌گات و، ئیتر سوپاس و ته‌قدیسی ئه‌و کردگاره‌شکۆمه‌ندو به‌خشنده‌یه ده‌کات که‌ئه‌م چیا که‌ته‌و زه‌به‌لاحانه‌ی کردووه‌به مێخ و گه‌نجینه‌ی ڕۆزی و گوزه‌رانی ئێمه، له‌سه‌ر ڕووی ئه‌مزه‌وییه‌ی که "خانه"ی ژیانمانه.
*به‌شی "فه‌یله‌سووفێکی سرووشتی"ش له‌م گوفتاره‌دا ئه‌وه‌یه که:
ده‌زانێت ئه‌و تێکه‌ڵ بوون و ئاڵوگۆڕو بوومه‌له‌رزانه‌ی له‌ناخی زه‌ویداڕووده‌ده‌ن، له‌ڕێی قوت بوونه‌وه‌ی شاخه‌کانه‌وه هێور ده‌بنه‌وه. که‌واته چیاکان هۆکارێکن بۆ هێمنیی زه‌وی و ئارام بوون و له‌نگه‌رگرتنیله‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی خۆی و لانه‌دانی له خولگه ساڵانه‌که‌ی. وه‌ک بڵێیزه‌وی له‌کڵاوڕۆژنه‌ی چیاکانییه‌وه هه‌ناسه ده‌دات و تووڕه‌یی و توندوتیژی ناو ناخی که‌م ده‌بێته‌وه.. ئه‌م فه‌یله‌سووفه سرووشتییه، به‌مچه‌شنه له‌م ئایه‌ته تێ ده‌گات و دڵنیا ده‌بێت، ئیتر دێته ناو بازنه‌یئیمانه‌وه‌و ده‌ڵێت: "الحکمة لله".
م.سعیدی نوورسی(په‌یامه‌کانی نوور "وته‌کان") به‌شێک له وته‌ی 25هه‌م.
وصل الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم، والحمد لله رب العالمین.
چاوه‌ڕێی دوعای خێرتانین..

