سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوو موعجیزه‌ى قورئانی...
ئه‌ندازیار عوسمان
یه‌که‌م : هه‌واڵدان به فه‌تحی خه‌یبه‌ر :
له‌ساڵی شه‌شی کۆچیدا حه‌زره‌تى محمد (ص) خه‌وێکى بینى که خۆی و هاوه‌ڵانى ده‌چنه ناو که‌عبه‌وه‌و ته‌واف و عه‌مره ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ى بۆ هاوه‌ڵان گێڕایه‌وه‌و زۆر دڵیان خۆش بوو , ئینجا چوون به‌ره‌و مه‌ککه بۆ عه‌مره‌کردن و ته‌وافی ماڵى خوا که شه‌ش ساڵ ده‌بوو چاویان پێى نه‌که‌وتبوو .
قوڕه‌یش که به‌مه‌ى زانى ڕێى لێگرتن و حه‌زره‌تیش (ص) نه‌یویست خوێن بڕژێ و کۆتایی به سوڵحى حوده‌یبیه هات که موسوڵمانان ئه‌و ساڵه بگه‌ڕێنه‌وه‌و ساڵى داهاتووبێن عومره بکه‌ن و تا ده ساڵ شه‌ڕنه‌بێت له نێوانیاندا..
هاوه‌ڵان ئه‌م سوڵحه‌یان زۆر پێ‌ناخۆش بوو , که گه‌ڕانه‌وه سوره‌تى فه‌تح هاته خواره‌وه که باس له سوڵحى حوده‌یبییه ده‌کات و به‌فه‌تحى ئه‌داته قه‌ڵه‌م و مژده ئه‌دات به موسوڵمانان که پاشه ڕۆژ بۆ ئه‌مانه و فه‌تحى نزیک چاوه‌ڕێیانه , که ئه‌وه‌ش فه‌تحى خه‌یبه‌ر بوو که ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌بوو بۆ موسوڵمانان و زۆریان پێخۆش بوو، ئه‌م هه‌واڵدانه‌ى قورئان به‌فه‌تحى خه‌یبه‌ر که له‌ماوه‌یه‌کى زوودا ده‌بێت موعجیزه بوو , هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت : (إنا فتحنا لك فتحاً مبينا , ليغفر لك الله ماتقدمَ من ذنبك وماتأخر ويتم نعمته عليك ويهديكَ صراطاً مستقيما ، وينصركَ الله نصراً عزيزا) الفتح ١-٣ .
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌ڕاستى ئێمه سه‌رکه‌وتنێکى ئاشکرامان پێبه‌خشیت (مةبةست ڕيَكةوتنى حودةيبيةية ) , تا خوا له‌هه‌موو گوناهانى ڕابردوو و ئاینده‌شت خوَش ببێت و به‌خششه‌کانى له‌سه‌رت ته‌واوبکات و بتخاته سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست و دروست , تا به‌وبۆنه‌یه‌وه خوا سه‌رکه‌وتنێکى به‌هێز و باڵات پێببه‌خشێت .
دووه‌م : هه‌واڵدان به‌وه‌ى که سوڵحى حوده‌یبیه فه‌تحه
به ڕاستى هه‌واڵدان به‌وه‌ى که سوڵحى حوده‌یبیه فه‌تحه ، زۆر گرنگه بۆ موسوڵمانان و موعجیزه‌یه‌کى تری قورئانیه چونکه هیچ یه‌کێ له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌ى ده‌بێت , بۆیه به‌ناچاری پێى ڕازىبوون و که ئه‌م ئایه‌ته‌ش هاته خواره‌وه حه‌زره‌ت (ص) ناردى به‌دواى حه‌زره‌تى عومه‌ردا و بۆی خوێنده‌وه ئه‌ویش وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ڕاستى ئه‌وه فه‌تحه؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ , ئینجا عومه‌ر دڵى به‌ته‌واوى ئارامى گرت و گه‌ڕایه‌وه له‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ى که داى له‌پێش سوڵحه‌که‌دا تا نه‌کرێ و زۆر هانى هاوه‌ڵانى دا که وا بکه‌ن حه‌زره‌ت (ص) ڕ‌ازى نه‌بێ به په‌یماننامه‌که و به‌زۆر فه‌تحى مه‌ککه بکه‌ن .. جا حه‌زره‌تى عومه‌ر له‌دواییدا که ئه‌م ڕاستىیه‌ى بۆ ده‌رکه‌وت و ڕۆژگاریش سه‌لماندى که چ خێر و به‌ره‌که‌ت و فه‌تحێک بوو , ده‌یووت: به‌رده‌وام خێر و چاکه ده‌که‌م تا خوا له‌و قسه‌و مه‌وقیفه‌ى ئه‌وسام خۆش بێت ..
ئینجا له‌دواى چه‌ند ئایه‌تێکى تر ده‌فه‌رموێت ( لقد رضى اللهُ عن المؤمنين إذ يبايعونكَ تحتَ الشجرة فَعَلِمَ مافي قلوبهمْ فأنزَلَ السكينةَ عليهمْ وأثابهم فتحاً قريبا , ومغانمَ كثيرةً يأخذونها وكانَ اللهُ عزيزاً حكيما ، وَعَدَكُم الله مغانِمَ كثيرة تأخذونها فعجل لكم هذه وكف أيدي الناسِ عَنْكُمْ ولتكونَ آيةً للمؤمنين ويهديكمْ صراطاً مستقيما ، واخرى لمْ تَقدروا عليها قَد أحاط الله بها وكان الله على كل شيءٍ قديرا) الفتح/١٢ .
واته: سوێند به‌خوا به‌ڕاستى خوا ڕازىبووه له‌و باوه‌ڕدارانه‌ى کاتێک په‌یمانیان له‌گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا , خوا خوَشی ئاگاداربوو به‌وه‌ى له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه له نیازپاکى و دڵسۆزى , هه‌ر بۆیه ئارامى و هێمنی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ریان و پاداشتى به‌مژده‌ى سه‌رکه‌وتنێکى نزیک دانه‌وه , هه‌روه‌ها به‌ڵێنى چه‌ندین ده‌سکه‌وتى زۆری پێدان , که له‌ئاینده‌دا ده‌ستیان ده‌که‌وێت و وه‌ریده‌گرن , خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام باڵاده‌سته به‌سه‌ر خوانه‌ناساندا ودانایه‌و ده‌زانێت چ کاتێک ئیمانداران سه‌رده‌خات .
خوا به‌ڵێنێ ده‌سکه‌وتى زۆری پێداون , له ئاینده‌دا ده‌ستتان ده‌که‌وێت و وه‌ریده‌گرن , به‌ڵام جارێ ئێستا هه‌رئه‌وه‌ى پێبه‌خشیون که ده‌سکه‌وته‌کانى خه‌یبه‌ره ، ده‌ستى خه‌ڵکیشی لێ کۆتاکردن (مةبةست قوڕةيشة كة بةهؤي ڕيَكةوتنةكةى حودةيبيةوة خواى طةورة لة بةطذاضوونى موسولَمانان دةستى بةستنةوة) , تا ئه‌م ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه ببێته نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کى به‌هێز بۆ ئیمانداران (كة خوا يارو ياوةرو ثشتيوانيانة) هه‌روه‌ها ڕێنموونیان بکات بۆ ڕێبازى ڕاست و دروست و, چه‌ندین ده‌سکه‌وتى تریشیان هه‌یه که ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتووه , به‌ڕاستى خوا خۆی چاک به‌و ده‌سکه‌وتانه ده‌زانێت که به‌ڕێوه‌یه بۆتان , هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه . پاش چه‌ند ئایه‌تێکى تریش ده‌فه‌رموێت ( لقد صدقَ اللهُ رسوله الرؤيا بالحق لَتَدخُلن المسجد الحرامَ إن شا‌ء اللهُ آمنين محلقين رؤسكم ومقصرين لاتخافون فعلم مالم تعلموا فجعل من دونِ ذَلكَ فتحاً قريبا) الفتح/٢٧
واته: سوێند به‌خوا بێگومان خوا خه‌ونى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى به‌ڕاستى و وه‌ک خۆی هێناوه‌ته دى که ده‌فه‌رموێت: به‌م زووانه ئێوه به‌هه‌موو ئارامى و ئاسووده‌ییه‌که‌وه به ویستى خوا ده‌چنه ناو که‌عبه‌ى پیرۆزه‌وه , عه‌مره به‌جێ ده‌هێنن , سه‌رتان ده‌تاشن یان کورتى ده‌که‌نه‌وه بێئه‌وه‌ى ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت , جائه‌وه‌ى نه‌تانزانیووه خوا ده‌یزانێ , که جگه له‌م سه‌رکه‌وتنه سه‌رکه‌وتنێکى نزیکى تر‌ى بۆ بڕیار داون پێتان ده‌به‌خشێت (كة فةتحىخةيبةرة) .. به‌ڵێ.. سوڵحى حوده‌یبیه فه‌تح بوو چونکه :
١. له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵى حه‌وتى کۆچیدا پاش ئه‌م شه‌ڕ وه‌ستانه پاڵه‌وانه‌کانى قوڕه‌یش وه‌ک عه‌مرى کورى عاص و خالید کوڕی وه‌لید و عوسمانى کوڕی ته‌ڵحه موسوڵمان بوون.
٢. چالاکى له‌بواری بانگه‌وازدا زیاتر بوو , به‌نامه نووسین بۆ پاشا‌و میره‌کان و بانگکردنیان بۆ ئیسلام , وه‌ک نه‌جاشی حه‌به‌شه‌و (مقوقس) پاشاى میسر و کیسراى پاشاى فارس و قه‌یسه‌رى پاشاى ڕۆم ..
٣. له موحه‌ڕه‌مى ساڵى حه‌وتى کۆچیدا واته پاش چه‌ند مانگێگ فه‌تحى خه‌یبه‌رى کرد که زۆر گرنگ بوو بۆ موسوڵمانان و بۆ شکاندن و نه‌هێشتنى شه‌وکه‌تى جوله‌که , که ئه‌مه‌ش په‌یمانى خوا بوو (وعدكم اللهُ مغانمَ كثيرة تأخذونها فعجلَ لكم هذه) الفتح/٢٠
٤. له مانگى ژو القعده‌ى حه‌وتى کۆچیدا موسوڵمانان عومره‌یان کرد وخه‌ڵکى مه‌ککه له‌شار ده‌رچوون تا ئه‌مان عومره‌ى خۆیان کرد که ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌بوو بۆ ئیسلام .
٥. له جه‌مادى یه‌که‌مى (8)ى کۆچیدا جه‌نگى مۆته ڕوویدا که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى موسوڵمانان بوو له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کانداو سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ ئیسلام .
٦. له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى (8)ى کۆچیدا حه‌زره‌ت (ص) به ده‌هه‌زار له هاوه‌ڵانىیه‌وه فه‌تحى مه‌ککه‌ى کرد به یه‌کجاری وبه‌م جۆره‌ش په‌یمانه‌کانى خوا له‌و ماوه که‌مه‌دا هاته دى که ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه که ئایه‌ته‌کانى سووره‌تى فه‌تح باسی کردبوون .. (سةيري طولاَوى سةرمؤر بكة بؤ دريَذةى ئةم باسة) ..

