سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و ماسولكانه‌ی به ده‌وری ئێسكه‌كاندا هه‌ن .
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
ڕوویه‌كى تر له‌و ڕوانه‌ى قورئانى پیرۆز ده‌رباره‌ى قۆناغه‌كانى دروستبوونى مرۆڤ له منداڵدانى دایكی‌دا باسى لێوه ده‌كات، له‌و ئایه‌تانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه باسى دروستبوونى ئێسكه‌كان ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تادا و به دوایدا ماسولكه‌كان.
{ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14)} [المؤمنون]، واته: له‌وه‌ودوا نوتفه‌كه‌مان كردووه به خۆهه‌ڵواسه‌رێك، پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌كه‌مان كردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك ، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌كه‌مان به په‌یكه‌رى ئێسك گۆڕیوه و به‌گۆشت په‌یكه‌رى ئێسكه‌كه‌مان داپۆشیوه، ئه‌وسا له‌شێوه‌یه‌كى تردا ده‌رمانهێناوه. به‌ڕاستى خواى مه‌زن به‌رز و پیرۆز و موباره‌كه و چاكترین به‌دیهێنه‌ر و چاكترین دروستكاره.
پسپۆڕه‌كانى زانستى كۆرپه‌له‌زانى (ئه‌و زانسته‌ى لێكۆڵینه‌وه و به‌داداچوون بۆ گه‌شه‌كردنى كۆرپه‌له ده‌كات له منداڵدانى دایكدا) تا ماوه‌یه‌كى نزیك وه‌هایان دانابوو ئێسك و ماسولكه‌كان له‌یه‌ككاتدا دروستده‌بن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژیش هه‌ندێكجار خه‌ڵك پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌م ئایه‌ته دژه له‌گه‌ڵ ڕاستییه زانستییه‌كاندا، به‌ڵام توێژینه‌وه مایكرۆسكۆبیه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان كه توانراوه به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاوه ئه‌نجام بدرێن ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه نیگا (وه‌حیه) قورئانییه‌كه ته‌واو ڕاست و دروسته.
ئه‌و توێژینه‌وه مایكرۆسكۆبییانه سه‌لماندیان كه گه‌شه‌سه‌ندنى كۆرپه‌له له‌ناو منداڵدانى دایكدا به‌ته‌واوى وه‌ك ئه‌وه‌یه كه ئایه‌ته‌كانى قورئان وه‌سفیان كردووه. یه‌كه‌مجار شانه‌ى كڕكڕاگه‌یى دروست ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ ئێسكى كۆرپه‌له، پاشان له‌دواى ئه‌وه خانه‌كانى ماسولكه دروستده‌بن كه ده‌كه‌ونه نێوان شانه‌كانى ده‌ورى ئێسك، پاشان له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و پێكدێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ورى ئێسك بده‌ن.
بڵاوكراوه‌یه‌كى زانستى له‌ژێر ناونیشانى (تكون الڕنسان – دروستبوونى مرۆڤ) و له كتێبى (Embrology with Islamic edition) سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كه به‌مجۆره ڕاڤه ده‌كات: "له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مدا ئێسكه‌په‌یكه‌ر به له‌شدا ده‌ست به‌بڵاوبوونه‌وه ده‌كات و ئێسك شێوه ئاساییه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت. له كۆتایى هه‌فته‌ى حه‌وته‌م و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مدا ماسولكه‌كان دۆخى خۆیان به‌ده‌ورى ئێسكه‌كاندا وه‌رده‌گرن".
به‌كورتى باسه‌كانى قورئانى پیرۆز بۆ قۆناغه‌كانى دروستبوونى كۆرپه‌له به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ دوزینه‌وه‌كانى زانستى كۆرپه‌له‌زانى نوێ‌دا ته‌بان.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (3)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

