سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سیفه‌تی پیته‌کان (صفات الحروف)
كتیبخانه ى محوى
هه‌موو پیتێک له زمانی عه‌ره‌بیدا چه‌ند سیفه‌تێکی هه‌یه، جا زانایان حه‌ڤده سیفه‌تییان بۆ پیته‌کان باس کردووه، ده‌یان دژی یه‌کترن، حه‌وتیشییان دژ (ضد) یان نییه.
یه‌که‌م:
ئه‌م پیتانه‌ی که دژ (ضد) یان هه‌یه ئه‌مانه‌ن:
١-الجهر دژه‌که‌ی الهمس.
٢-الشدَّه دژه‌که‌ی الرَّخاوه و بینهما (التوسط).
٣-(الإستعلاء ) دژه‌که‌ی الإستفال.
٤-(الإطباق ) دژه‌که‌ی الإنفتاح.
٥-الإذلاق دژه‌که‌ی الإصمات
دووه‌م:
ئه‌م پیتانه‌ی که دژ (ضد) یان نییه ئه‌مانه‌ن:
١-الصفیر.
٢-القلقله.
٣-اللین.
٤-الإنحراف.
٥-التکریر.
٦-التفشی.
٧-(الإستطالة).
یه‌که‌م: ئه‌م پیتانه‌ی که دژ (ضد)یان هه‌یه:
١-أ- الجهر: ئاشکرا
بریتییه له گیرانی نه‌فه‌س هه‌ناسه له کاتی ده‌ربڕینی پیته‌کانى ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به هێزی پشت به‌ستنه به شوێنی ده‌رچوونی پیته‌که یا گوتراوه:
پیته‌کانی (جهر) بۆیه به‌م ناوه‌ناونراون چونکه له‌کاتی ده‌ربڕینی ئاشکرا ده‌کرێت له‌به‌ر هێزی پیته‌که و هێزی پشت به‌ستن پێیه‌وه، پیته‌کانی (جهر) نۆزده (19) پیتن که ئه‌مانه‌ن:
(أ ب ج ذ ر ز ض ط ظ ع غ ق ل م ن و ا د ي)
که له‌م رسته کۆ ده‌بنه‌وه (عظم وزن قارئ ذي غص جد طلب)
ب-الهمس: شاردنه‌وه
(الهمس) ئه‌و پیتانه‌ن که له‌کاتی ده‌ربڕین دا هه‌ناسه‌ییان له‌گه‌لأ دێت ئه‌مانه‌ش (10)پیتن که له‌م رسته‌دا کۆ ده‌بنه‌وه (فحثه شَخصٌ سكت) (ف ح ث هـ ش خ ص س ك ت)
٢-أ- الشده: توندی
ئه‌و پیتانه‌ن که له‌کاتی ده‌ربڕین دا ده‌نگی له‌گه‌لأ ده‌پچڕآ ( قطع) ده‌بیت له‌به‌ر هێزی پشت به‌ستن به شوێنی ده‌رچوونی پیته‌که، ژماره‌ی ئه‌و پیتانه‌ش هه‌شتن کۆ ده‌بنه‌وه له (أجِدُك قطبت)
(الشدة: إنحباس جريان الصوت نتيجة غلق المخرج)
ب- الرَّخاوه: شلی
ئه‌م پیتانه‌ن که له‌کاتی ده‌ربڕینییان ده‌نگی له‌گه‌لأ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌مانه‌ش (16) پیتن، واته جگه له پیته‌کانی (شدة) و ( توسط) (الرخاوة): جریان الصوت عند مروره فی المخرج
ج-توسگ (البينية): پێنج پیتی ترمان هه‌یه ده‌که‌ونه نێوانی (شدة) و (رخاوة) کۆبووینه‌وه له (لِنْ عُمَر).
(البينية): هی الجریان الجزئی للصوت فی مخرج الحرف بسبب عدم کمال غلقه.
*واته: (البینیه: یا (التوسط) بریتییه له رۆیشتنی به‌شێک له ده‌نگ له‌شوێنی ده‌رچوونی پیته‌که به‌هۆی ته‌واو دانه‌خران و قه‌پات نه‌بوونی شوێنی ده‌رچوونه‌که.
٣-أ- (الإستعلاء): به‌رزبوونه‌وه
* ژماره‌ی پیته‌کانی (الإستعلاء) حه‌وت پیتن کۆده‌بنه‌وه له (خصَّ ضغطٍ قِظ)
(الإستعلاء) سیفه‌تی ئه‌م پیتانه‌یه که له‌کاتی ده‌ربریندا کۆتاییه‌کانی زمان به‌رزده‌بێته‌وه بۆ مه‌لآشوو واته ئاسمانه‌ی سه‌رووی ده‌م وه‌هه‌روه‌ها ده‌نگیش به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمانه‌ی سه‌رووی ده‌م (يتصعد الصوت عند النطق بها إلى الحنك الأعلى
ب-الأستفال: نةوي بوونةوة، نزم بوونةوة.
ئةمة بريتيية لةوةى لةكاتي دةربڕيني ثيتةكاني دةنط بؤ ئاسمانةي سةرووي دةم ناڕوات وثيتةكانيشى جطة لةثيتةكانى (استعلاء)ن (لايتصعّد الصوت عند النطق بها إلى الحنك الأعلى).
٤-أ-( الأطباق): ته‌بق بوون:
ئه‌مه‌ش بریتییه له گیربوونی ده‌نگ له‌کاتی ده‌ربڕینی پیته‌کانی له نێوان زمان و ئاسمانه‌ی سه‌رووی ده‌م، ژماره‌ی پیته‌کانیش چوار پیتن که ئه‌مانه‌ن: (ص، ض، ط، ظ)
ب-الإنفتاح: کرانه‌وه
ئه‌مه‌ش هه‌موو پیته‌کان ده‌گرێته‌وه بێجگه له پیته‌کانی (الأطباق) که (25) پیتن له کاتی ده‌ربڕینییان دا ده‌نگ گیر (حصر) نابێت له نێوانی زمان و ئاسمانه‌ی سه‌رووی ده‌م
٥-أ-الإژلاق: زمان پاراوی و زمان تیژی.
ئه‌مه‌ش بریتییه له ده‌رچوونی پیته‌کانی به سه‌ریعی و به تیژی وه‌ک ( ل، ر، ن) چونکه له پێشه‌وه‌ی زمان ده‌رده‌چن، وه وه‌ک (ف، ب، م) چونکه له‌لێوه‌کان ده‌رده‌چن.
که‌واته پیته‌کانی (اذلاق) شه‌شن (ل ر ن ف ب م) که له (فرمن لب) کۆده‌بنه‌وه.
ب- الاصمات: (المنع) قه‌ده‌غه بوون
ئه‌مه‌ش بۆیه به‌م ناوه ناونراوه (قةدةغة بوون) چونکه نابآ ئه‌گه‌ر چوار پیت یا پێنج پیت له‌م پیتانه له وشه‌یه‌ک کۆبوونه‌وه، پیتێک یا زیاتر له پیته‌کانی (اذلاق)ی تێدا نه‌بێت.
پیته‌کانی (إصمات) یش (23) پیتن واته جگه له‌پیته‌کانی (اذلاق)، ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌کیش چوار پیت یان پێنج پیت بوو یه‌کێک له پیته‌کانی (اذلاق)ی تیادا نه‌بوو ئه‌وه ئه‌و وشه وشه‌یه‌کی بێگانه‌یه هاتۆته ناو زمانی عه‌ره‌بی وه‌کو (عَسْجَدَ)
دووه‌م: ئه‌و پیتانه‌ی که دژ (ضد)یان نییه ئه‌مانه‌ن:
١-الصفیر: فیته/ فیکه، فیکه لێدان
الصفیر: هو حده‌ٌ فی صوت الحرف تنشأ عن مروره فی مجرى چیقٍ وحروفه پلاپه (ص، س، ز).
واته: بریتییه له به‌رزی له ده‌نگی پیت ئه‌وه‌ش له‌وه په‌یدا ده‌بێت که پیته‌که به شوێنێکی ته‌نگدا ده‌ڕوات، که پیته‌کانی سآ پیتن (ص، س، ز)
٢- القلقله: له‌رینه‌وه/ ده‌نگدانه‌وه:
ئه‌و پیتانه‌ن که‌له‌کاتی ده‌رچوونیاندا له‌رینه‌وه له‌ناو ده‌مدا دروست ده‌بێت کاتێک که زه‌نه‌دار (ساكن) بن ئه‌م پیتانه‌ش پێنج پیتن کۆده‌بنه‌وه له (قُطْبُ جَد).
(قلقلة)( ). دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ به‌ش:
١- ئه‌گه‌ر پیته قه‌لقه‌له‌که له‌ناوه‌ڕاستی وشه‌دابوو ئه‌وه قه‌لقه‌له‌ی بچووکی پێ ده‌وترێ وه‌ک (تقْطعون – يَبْخلون – يَجْعَلون – يَدْخلون).
٢- ئه‌گه‌ر پیته قه‌لقه‌له‌که له‌کۆتایی وشه‌که‌دابوو پێشی پیتی مه‌د نه‌بوو ئه‌وه قه‌لقه‌له‌ی ناوه‌ندی (وسط)ی پێ ده‌وترێ وه‌ک ئه‌م (5) ئایه‌ته له سوره‌تی (بَلَد) به مه‌رجێک له‌کۆتایی ئایه‌ته‌کان بوه‌ستی:
[ڵا أُقْسِمُ بِهَژَا الْبَڵدِ (١) وَأَنتَ حِلٌّ بِهَژَا الْبَڵدِ (٢) وَوَالِدٍ وَمَا وَڵدَ (٣) ڵقَدْ خَڵقْنَا الْإِنسَانَ فِی کَبَدٍ (٤) أَێحْسَبُ أَن لَّن ێقْدِرَ عَڵیْهِ أَحَدٌ (5) ] (البلد: 1-5).
٣- ئه‌گه‌ر پیته قه‌لقه‌له‌که له کۆتایی وشه‌دابوو وه پێشی پیتی مه‌د بوو ئه‌وه قه‌لقه‌له‌ی گه‌وره (كبرى)ی پێ ده‌وترێ وه‌ک (مجيد/ كتاب/ البروج/ الأسواق/ محيط) کاتێک که له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێ کۆتای‌یان ده‌که‌ی به‌سکون، ئه‌مانه له‌هه‌موویان زیاتر قه‌لقه‌له‌یان پێ ده‌کرێ.
تێبینی له‌به‌شی (قلقلة)
أ- هه‌ندێ قورئان خوێن له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زانین له (تجويد) کاتێک که پیته قه‌لقه‌له‌که بکه‌وێته کۆتایی وشه له‌بڕی ئه‌وه‌ی بیله‌رێنێته‌وه ده‌یکه‌ن به پیتێکی شه‌دده‌دار.
٣- اللین: نه‌رمی و ئاسانی:
ئه‌مه‌ش بریتییه له‌وه‌ی که پیتی (وْ – ىْ) زه‌نه‌داربن و پێشیان سه‌ر (فتحة)ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه به‌ئاسانی و به‌نه‌رمی ده‌رده‌چن له‌شوێنى ده‌رچونیان وه‌ک (خوف – قوم – البيت – قرَيْش).
٤- الانحراف: لادان.
الإنحراف: بریتییه له لادانی ده‌نگی پیتی (ل، ر) له‌کاتی ده‌ربڕینیان.
جا له‌کاتی ده‌ربڕینی (ل) ده‌نگی لام لا ده‌دا بۆ هه‌ردوو ته‌نیشتی پێشه‌وه‌ی زمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی زمان رێگه‌ی ده‌نگه‌که‌ی گرتووه (يكون انحراف صوت اللام إلى جانبي طرفي اللسان لاعتراض الطرف طريق اللام).
به‌لآم پیتی (را) به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگ له‌هه‌ردوولای ته‌نیشتی پێشه‌وه‌ی زمان لاده‌دا بۆ ناوه‌وه‌ندی (أما الراء فبالعكس، ينحرف الصوت بها من جانبي طرف اللسان إلى وسطه)
٥-التکریر: (دووبارة)
ئه‌مه سیفه‌تی پیتی (را)یه چونکه پێشه‌وه‌ی زمان له‌کاتی ده‌ربڕینی ئه‌م پیته دووجار یا سێ جار له پدو ده‌دا، باش وایه زیاتر له‌وه‌نده لێ نه‌دا، جا ئه‌گه‌ر پیتی (را) سکوندار بکه‌ی هه‌مزه‌یه‌کی له‌پێش دابنێی بیخوێنیه‌وه هه‌ستی پێ ده‌که‌ی.
٦- التَّفشِّى: بلآوبوونه‌وه.
ئه‌مه بریتییه له بلآوبوونه‌وه‌ی هه‌وا له‌ناو ده‌م له‌کاتی ده‌ربڕینی پیتی (ش).
٧- (الإستطالة): درێژکردنه‌وه.
ئه‌مه بریتییه له درێژکردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ره‌تای لایه‌ک له‌لایه‌کانی زمان تاده‌گاته کۆتایی/ ئه‌مه‌ش پیتی (ض)ه، پیتی (ض) درێژده‌کرێته‌وه تا به‌شوێنی ده‌رچوونی (لام) ده‌گه‌یه‌نرێ.
(أبو أيمن) له (أطلس التجويد) به‌م شێوه پێناسه‌ی (الإستطالة)ی کردووه (هي اندفاع اللسان من مؤخرة الفم إلى مقدمته حتى يلامس رأس اللسان أصول الثنيتين العليتين، وذلك تحت تأثير الهواء المضغوط خلف اللسان) واته (استطالة) بریتییه له پاڵدانی زمان له‌کۆتایی ده‌مه‌وه تا پێشه‌که‌ی تا سه‌ری زمان ده‌نووسێ به‌ڕه‌گی دوو ددانی پێشه‌وه‌ی لای سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌وا پاڵنراوه‌ی لای دیوی سه‌ره‌وه‌ی زمانه.

