سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌نگاوه‌کانى یاساغ کردنى سووخۆرى (الربا):
ئه‌ندازیار عوسمان
سو‌و خواردن به‌یه‌کجار قه‌ده‌غه‌نه‌کرا , به‌ڵکو ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و ئایه‌تانه بکه‌ین که له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاتوون ده‌بینین به‌چه‌ند جارێک ڕێنمایى ئنجا حه‌رام کراوه ، ئایه‌ته‌کانیش:
أ- له کۆتایى بانگه‌وازى مه‌ککه‌دا خواى گه‌وره ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که مامه‌ڵه کردن به‌سوو خوابه‌ره‌که‌تىتێناخات وفه‌رمووى ( وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ ڕباً لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُڕيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ) (الروم:39) واته/ هه‌ر پاره‌و سامانێکتان به سو‌و دابێت به‌خه‌ڵکى بۆ ئه‌وه‌ى زیاد بکات له‌ناو سامانه‌که‌یاندا, ئه‌وه به‌ره‌که‌تى تێناکه‌وێ وپاداشتى نابێت لاى خوا , به‌ڵکو لێپرسینه‌وه‌شى له‌دوایه , ئه‌وه‌ش به‌زه‌کات داوتانه‌و مه‌به‌ستان ڕه‌زامه‌ندى خوایه , ئائه‌و جۆره که‌سانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ر کردۆته‌وه .
ب- له‌سه‌ره‌تاى مه‌دینه‌شدا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَأْكُلُوا الرِّبا أَضْعَافاً مُضَاعَفَةً وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ، وَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي أُعِدَّتْ لِلْكَافِڕينَ) (آل عمران:131)
واته/ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه سو‌و به‌چه‌ندقات وبه‌رامبه‌ر مه‌خۆن, له‌خوابترسن , بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفراز بن…
تێبینى: ئه‌م باسه‌ى سو‌و خواردن له سووره‌تى ال عمران دا تێکهه‌ڵکێش کراوه به باسى غه‌زاى ئوحد, ئه‌مه‌ش دیاره حیکمه‌تى تیایه‌و ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بێت که بیسه‌لمێنێ ئه‌م ئاینه هه‌موو چه‌مکه‌کانى ژیان ده‌گرێته‌وه‌و گرنگى ده‌دات به هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیان وهه‌رچى پێویست بێت بۆ به‌خته‌وه‌رى دنیا‌و قیامه‌ت فه‌رامۆشى نه‌کردووه
ج- ئنجا خواى گه‌وره زه‌مى جووله‌که‌ى کرد که سو‌و ده‌خۆن , هه‌رچه‌نده لێشیان قه‌ده‌غه‌کراوه‌و ئنجا به‌گشتى زه‌مى سو‌و خۆرى کرد, دیاره ئه‌مه‌ش پێشده‌ستىیه‌ک بوو بۆ حه‌رامکردنى ( فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيراً, وَأَخْذِهِمُ الرِّبا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِڕينَ مِنْهُمْ عَذَاباً أَلِيماً) (النساء:161) واته/ به‌هۆى زوڵم وسته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى که بوونه‌ته جوله‌که‌و به‌هۆى ئه‌وه‌ى که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌رده‌م ڕێبازى خوا , ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن , که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو.. هه‌روه‌ها به‌هۆى سو‌و خۆرىیانه‌وه که‌به‌ڕاستى لێیان حه‌رام کرابوو, به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵى خه‌ڵکى به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن هه‌ندێک شتى ترىحه‌ڵاڵمان لێ حه‌رامکردن, بێگومان ئه‌وانه‌یان که بێباوه‌ڕن سزایه‌کى به‌ئێش وئازارمان بۆ ئاماده کردوون ..
د- ئینجا دوا ده‌قى قورئان هات بۆ حه‌رام کردنى یه‌کجارى سو‌و خۆرى و فه‌رمووى ( الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) (البقرة:275) واته/ ئه‌وانه‌ى سو‌و ده‌خۆن , هه‌ڵسو که‌وت ناکه‌ن وڕاست نابنه‌وه(لةطؤڕدا)مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ى که شه‌یتان ده‌ستى لێوه‌شاندبێ( هةر لةدنيادا سروشتى نين و ولةقيامةتيشدا وةك شيَتن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه, له‌حاڵێکدا خوا فرۆشتنى حه‌ڵاڵ کردووه‌و سووى حه‌رام کردووه, جائه‌وه‌ى ئامۆژگارى په‌روه‌ردگارى پێگه‌یشت و وازى هێنا , ئه‌وه‌ى ده‌ستى که‌وتووه بۆ خۆى , کارى لێپرسینه‌وه‌شى ده‌که‌وێته لاى خوا, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌ست بکاته‌وه به‌سووخۆرى, ئا ئه‌وانه جێنشینى ناو ئاگرى دۆزه‌خن وژیانى هه‌میشه‌یى تیا ده‌به‌نه سه‌ر… ئنجا ده‌فه‌رمووێت ( يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ, إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ ) (البقرة:277)واته/ خوا سو‌و ته‌فرو تونا ده‌کات وبه‌ره‌که‌تى ناهێڵێ , به‌ڵام پاداشتى خێرى سامان به‌خشین بره‌و پێده‌دات وبه‌ره‌که‌تى تێده‌خات, بێگومان خوا هیچ کافرێکى تاوانبارى خۆش ناوێت, به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و نوێژه‌کانیان به‌چاکى به‌جێهێناوه‌و زه‌کاتیان داوه, ته‌نها پاداشتیان لاى په‌روه‌ردگاریانه, ئه‌وسا نه‌ترس وبیمیان له‌سه‌ره , نه‌غه‌م وپه‌ژاره ده‌یانگرێته‌وه ، ئنجا ڕێنمایى بڕواداران ده‌کات (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ, فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ) (البقرة:279) واته/ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه, پارێزگار‌و خواناس بن و واز له‌پاشماوه‌ى سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن , خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن , ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن( كة سةرةنجامةكةى زؤر سامناكة), خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌بکه‌ن و له‌سووخۆرى وازبهێنن ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌رى بگرنه‌وه, نه‌سته‌م ده‌که‌ن له قه‌رزاره‌کان , نه‌سته‌متان لێده‌کرێت..
(وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ) (البقرة:280) خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌داربوو, ئه‌وا مۆڵه‌تى بدرێ تاده‌رووى لێده‌کرێته‌وه‌و ده‌یبێت , خێرکرنتان به‌قه‌رزاره‌که‌و ئازاد کردنىوبه‌خشینى, چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (ضةندة ثاداشتى خوايى بىَسنوورة).
(وَاتَّقُوا يَوْماً تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لا يُظْلَمُونَ) (البقرة:281) واته/ له‌سزاو تۆڵه‌ى ڕۆژێک بترسن که‌تیایدا بۆلاى خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه, له‌وه‌و دوا هه‌مووکه‌س پاداشتى کاروکرده‌وه‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت وسته‌میان لێناکرێت. ئنجا هه‌موو ئایه‌تى(282)ى (البقرة ) ته‌رخان ده‌کات بۆقه‌رز دان وده‌ستگیرۆیى لێقه‌وماوو هاوکارى کردنى خه‌ڵکى که درێژترین ئایه‌تى قورئانه, تاجێگاىسووخۆرى بگرێته‌وه..

