سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا په‌یمان ناشکێنێت:
نوسینى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌راستى خواى گه‌وره‌ى بالآده‌ست, هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بووێت به (كن فيكون)ده‌یکات, هیچ شتێک ناتوانێت بێته ڕێگر, هیچ شتێک ناوانێت ده‌سته‌وسانى بکات, بۆیه هه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنێک بدات نایشکێنێت و ده‌یباته سه‌رو له‌کات و ساتى تایبه‌تدا دێته‌دى, قورئانیش چه‌ند جارێک جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌م ڕاستییه.
١- (وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَاڕعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَڕيبًا مِنْ دَاڕهِمْ حَتَّى يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ)الرعد/٣١. واته: ئه‌و کافرانه به‌هۆى کوفره‌که‌یانه‌وه هه‌میشه گرفتارى به‌لآیه‌کى دژوار ده‌بن, یاخود به‌لآ له‌نزیک ماڵیان ده‌دات تا ئه‌وکاته‌ى به‌ڵێنى خوا دێته‌جێ به‌مه‌رگیان یان هاتنى ڕۆژى قیامه‌ت, به‌ڕاستى خوا په‌یمانى ناشکێنێت و ده‌یهێنێته‌دى.
(وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ)الرعد/٣٢. واته: به‌پێغه‌مبه‌رانى پێش تۆش گاڵته کرا, مۆڵه‌تى خوانه‌ناسانم دا‌و پاشان گرتمن, چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێ سه‌ندن؟!
٢- (وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47) وَکَأَیِّنْ مِنْ قَرْێه‌ٍ أَمْڵیْتُ ڵهَا وَهِێ ڤَالِمَه‌ٌ پُمَّ أَخَژْتُهَا وَإِڵیَّ الْمَصِیرُ)الحج:٤٧-٤٨. کافران په‌له‌په‌لت لێ ده‌که‌ن بۆ سزاى خوا, خواش هه‌رگیز له به‌ڵێنى خۆى لانادات,یه‌ک ڕۆژى خوایى وه‌ک هه‌زار ساڵ وایه له‌و سالآنه‌ى ئێوه حسابیان ده‌که‌ن.
٣- (وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ (4) بِنَصْڕ اللَّهِ ێنْصُرُ مَنْ ێشَاوُ وَهُوَ الْعَزِیزُ الرَّحِیمُ (5) وَعْدَ اللَّهِ ڵا یُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَڵکِنَّ أَکْپَرَ النَّاسِ ڵا ێعْڵمُونَ)الروم/٤-٦. له سوره‌تى رۆم دا قورئان باسى سه‌رکه‌وتنى ڕۆمه‌کان ده‌کات که خاوه‌ن په‌ڕاوى ئاسمانى بوون به‌سه‌ر فارسه بت په‌رسته‌کاندا, جا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه پاش چه‌ند ساڵێک هات, بڕوادارانیش به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى ئه‌وان و سه‌رکه‌وتنى خۆشیان که له‌به‌دردا هاته دى له‌هه‌مان کاتدا دڵخۆش ده‌بن که سه‌رکه‌وتنى خواییه‌و به‌فه‌رمانى ئه‌وه, که کێى بوێت سه‌رى ده‌خات و, هه‌ر ئه‌و خاوه‌نى ده‌سه‌لآتى بێسنووره‌و زۆریش میهره‌بانه. بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوا خۆیه‌تى که هه‌رگیز لێى لانادات, هه‌رچه‌ند زۆرکه‌س عه‌قڵى له‌چاویایه‌تى و ته‌نها ڕووکه‌شێک له‌م ژیانى دونیایه ده‌بینێت و ئه‌و ڕاستیانه نازانێت و تێى ناگات.
٤- (رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ)ال عمران/٩ ئه‌مه دوعا‌و نزاى چاکان و زانا پایه‌به‌رزه‌کانه, که بڕواى خۆیان به ڕۆژى دوایى ڕاده‌گه‌یه‌نن و خه‌ڵکى پاداشتى چاکه‌و خراپه‌ى خۆیان ڕاده‌گرن, دیاره خواش له به‌ڵێنى خۆى لانادات. هه‌ر هه‌مان سوره‌تدا ئایه‌تى(194)دا ده‌فه‌رموێت: (رَبَّنَا وَآَتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ)که ئه‌مه‌ش دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ى خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کانه که خواى گه‌وره ئه‌وى په‌یمانى داونه‌تێ له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ران پێیان بدات و ڕیسواو سه‌رشۆڕى قیامه‌تیان نه‌کات, که دیاره خواش له به‌ڵێنى خۆى په‌شیمان نابێته‌وه.

