سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پوخته‌ی چۆنیه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
ئاماده کردنی :خوشکه په یام
موسڵمانی به‌ڕێز: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت(نوێژ كۆڵه‌كه‌ی دینه) ,نوێژ وه‌كو ئه‌و به‌رده وایه كه بۆ بنچینه‌ی خاویه‌ك داده‌نرێت, هه‌ر خانویه‌ك به‌ردی بناغه‌ی نه‌بێت ئه‌وا به‌شه‌كانی تری پێك نایه‌ت,بۆیه ئه‌ی موسڵمانی به‌رێز ده‌بێت بزانیت یه‌كه‌م كرده‌وه كه له رۆژی دوایی خوای گه‌وره پرسیارت لێ ده‌كات له‌سه‌ری (نوێژه‌كانته) ئه‌گه‌ر له نوێژه‌كانت ده‌رچووی ئه‌وا به پشتیوانی خوا ئه‌وانه‌ی تریشت ئاسان ده‌بێت,نوێژێك كه كۆڵه‌كه‌ی دین بێت و یه‌كه‌م شت بێ كه پرسیار له به‌نده بكرێت له‌سه‌ری كه‌واته ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته كه ئه‌م نوێژه به شێوه‌یه‌كی دروست و ڕاست ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بێت كه خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت و لێمان وه‌ربگرێت,بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا باس له چونێتی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌و شێوه‌یه ئه‌جامی بدات .... خوی گه‌وره نوێژ و طاعه‌تی هه‌موومان قبوڵ بكات......
1-روكردنه كه‌عبه
ا-موسڵمانی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر نوێژ بكه‌ی فه‌رز بێ یان سوننه‌ت له هه‌ر كوێ بوی روت له كه‌عبه بكه روكردنه كه‌عبه روكنێكه و له نوێژدا نه‌بێ نوێژه‌كه ته‌واو نابێ.
ب-جه‌نگاوه‌ر له نوێژی ترس و له‌شه‌ڕی توند‌و تیژدا روكردنه كه‌عبه‌ی له‌سه‌ر نامێنێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی بێتواناش بێت وه‌كو نه‌خۆش یان له ناو كه‌شتی و تڕومبێل و فڕۆكه‌دا بێت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كاتی نوێژه‌كه‌ی به‌سه‌ر بچێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش كه سوار بێت و نوێژی سوننه‌ت و وه‌تر بكات جا سوار وڵاخ بێ یان سواری هه‌ر شتێكی تر بێ به‌ڵام موسته‌حه‌ب وایه گه‌ر بۆ‌وی بكرێ له‌و كاته‌ی ته‌كبیری نوێژدابه‌ستن ده‌كات روی له كه‌عبه بێ پاشان روی له هه‌ر لایه‌ك ده‌كات با بیكات.
ج-هه‌ر كه‌سێك كه‌عبه‌ی لێ دیار بێ له سه‌ری واجبه چاو ببڕێته كه‌عبه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی لێ دیار نه‌بێ ئه‌وا ڕوی تێ ده‌كات.
د-ئه‌گه‌ر نوێژی دابه‌ستابو به‌ڵام به هۆی ته‌مو مژ یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر روی له كه‌عبه نه‌كردبو و هه‌وڵی سۆراخكردن و دۆزینه‌وی قیبله‌شی دابوو ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی دروسته و دوباره كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نی یه.
ث-ئه‌گه‌ر نوێژی كردوو روی له قیبله نه‌بو له‌و كاته‌دا كه‌سێكی وا هاته لای باوه‌ڕی پێ ده‌كردو ئاڕاسته‌ی قیبله‌ی پێ ڕاگه‌یاند ئه‌وا له سه‌ریه‌تی روی بۆ قیبله وه‌سورَێنێ و نوێژه‌كه‌شی ته‌واوه.
2-راوه‌ســــتان
1- له سه‌ری واجبه به راوه‌ستاوی نوێژ بكات ئه‌مه‌ش روكنه به‌ڵام له حاڵه‌تانه‌دا واجب نی یه:
له نوێژی ترس و شه‌ڕی توندوتیژدا دروسته به سوارییه‌وه نوێژ بكات.
بێ‌توانا كه توانای راوه‌ستانی نه‌بێت ئه‌گه‌ر پێ ی كرا با دانیشێ ئه‌گه‌ر نا با له‌سه‌ر ته‌نیشت ڕاكشێ و نوێژه‌كه‌ی بكات.
له نوێژی سوننه‌تشدا بۆی هه‌یه به سوارییه‌وه یان ئه‌گه‌ر حه‌زی لێ بوو به دانیشته نوێژه‌كه‌ی بكات.
كڕنوش و سوژده‌كشی به دانواندنی سه‌ری ده‌بێت به‌ڵام له سوژده‌كه‌یدا سه‌رس نه‌ویتر ده‌كات بۆ نه‌خۆشی دانیشتوش هه‌ر به‌م جۆره‌یه.
2-ئه‌وه‌ی به دانیشتنه‌وه نوێژ ده‌كات بۆی دروست نی یه شتێكی بىرز له‌سه‌ر زه‌وی دابنێ و سوژده‌ی له‌سه‌ر ببات چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یده‌توانی راسته‌وخۆ سه‌ری بخاته سه‌ر زه‌وی ئه‌وا هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد سه‌ری نه‌وی ده‌كات و له كڕنوش نه‌ویتر ده‌بێ.
نوێژی ناو كه‌شتی و فڕۆكه
1- نوێژی فه‌رز له ناو كه‌شتی و فڕۆكه دروسته .
2-ئه‌گه‌ر ترسی به‌ربونه‌وه هه‌بێ بۆی هه‌یه به دانیشتنه‌وه نوێژه‌كه‌ی بكات.
3-ئه‌گه‌ر پیر بێ یان جه‌سته‌ی لاواز و بێتاقه‌ت بێ ئه‌وا له راوه‌ستانه‌كه‌یدا ده‌توانێ متمانه بكاته سه‌ر ئه‌ستونێك یان گۆچانێك.
كۆكردنه‌وه له نێوان راوه‌ستان و دانیشتن‌دا
1-شه‌و نوێژ به راوه‌ستان بێ یان دانیشتن گه‌ر چی عوزریش نه‌بێ دروسته ده‌تونێ هه‌ردوكیشیان به‌م جۆره كۆبكاته‌وه: نوێژ ده‌سپێبكا و به دانیشتن بخوێنێ ئینجا كه‌مێك پێش كڕنوش هه‌ڵستێته‌وه و ئه‌وه‌نده ئایه‌تی ماوه‌ته‌وه به راوه‌ستانه‌وی بیخوێنێته‌وه پاشان كڕنوش و سوژده ببات ئینجا له ركاعه‌تی دوه‌مدا هه‌مان شت دوباره بكاته‌وه.
2-ئه‌گه‌ر به دانیشتنه‌وه نوێژ بكات با چوارچمكی دابنیشێ یان به‌هه‌ر جۆرێكی تر كه خۆی پێی خۆشه.
نوێژ كردن به پێڵاوه‌وه
1-بۆی دروسته به پێ خواسی نوێژ بكات هه‌روه‌ها به پێڵاوه‌وه‌ش دروسته. 2-باشتر وایه جار جار به پێ‌خواسی و جار جار به پێڵاوه‌وه نوێژ بكات چونی بۆ ره‌خسا بێ ئه‌وه‌ی له پێ كردن و له پێ كردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی خۆی گرانبار بكاتئه‌گه‌ر پێ خواس بوو به پێ خواسی ئه‌گه‌ر پێڵاویشی له پێ بوو با به پێڵاوه‌وه بیكات.
3-ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كانی ده‌كه‌ند با له ته‌نیشتی راسته‌یان دانه‌نێ به‌ڵكو له ته‌نیشتی چه‌پیان دانێ ئه‌گه‌ر كه‌س له ته‌نیشتی چه‌ێی نوێژی نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر نا با له به‌ینی لاقه‌كانی دایانبنێ به‌م جۆره به صه حیحی له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
نوێژ كردن له‌سه‌ر مینبه‌ر
ئیمام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ خه‌ڵك فێر بكات بۆی دروسته له‌سه‌ر شوێنێكی بڵندی وه‌كو مینبه‌ر نوێژ بكات له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه ڕابووه‌ستێ و(الله اكبر) بكات و بخوێنێ و كڕنوش ببات ئینجا پاشه‌و پاش دابه‌زێته خواره‌وه‌و تاكو ده‌توانێ له بنكی مینبه‌ره‌كه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی سوژده‌كه‌ی ببات پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مینبه‌رو له ركاعه‌تی دوه‌مدا هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه.
واجبێتی هه‌بوونی به‌ربه‌ست و لێ نزیكبوونه‌وه‌ی
1-بوونی به‌ربه‌ست بۆ نوێژ واجبه جا له مزگه‌وت بێ یا له شوێنی تر مزگه‌وتوكه‌ش گه‌وره بێ یان گچكه هیچ جیاوازی نی یه له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده گشتیه‌ی ده‌فه‌رموێ( لا تصل الا الى سترة ولا تدع احدا یمر بین یدیك فان ابى فلتقاتله فان معه قرین) واته: روه‌و به‌ربه‌ستێك نه‌بێ نوێژ مه‌كه مه‌هێڵه هیچ كه‌سێك به به‌رده‌مات راببورێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیشی تێپه‌ڕێ لێ ی بده چونكه شه‌یتانه هاوده‌مه‌كه‌ی وای پێ ده‌كات.
2-واجبه له به‌ربه‌سته‌كه نزیك بیته‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمانی پێ كردووه.
3-ماوه‌ی نێوان جێ ی سوژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و ئه‌و دیواره‌ی نوێژی به‌ره‌و روو ده‌كرد هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بو مه‌ڕێكی پێ تێپه‌ڕیبا جا هه‌ر كه‌سێك وا بكات ئه‌وا نزیك بوونه‌وه واجبه‌كه‌ی جێ به جێ كردووه.
به‌رزایی به‌ربه‌ست
1- به‌رزای به‌ربه‌ستله‌سه‌ر زه‌ویدا واجبه بستێك یان دوو بست بێ له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ ( اذا وقع احدكم بین یدیه مثل مؤخره الرحل فلیصل ولا یبالی من ورا‌ء ذلك)واته: هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر به‌ره‌بستێكی به قه‌د به‌رزایی پاشكۆی كۆپاره‌ی وشتری له‌به‌رده‌مدا بێت با نوێژی خۆی بكات و هه‌ر شتێكیش به ئه‌و دیوی به‌ربه‌سته‌كه تێپه‌ڕی گوێ ی پێ نه‌دات. 2-راسته‌وخۆ روی له به‌ربه‌سته‌كه ده‌كات چونكه له فه‌رمووده‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت خۆ وه‌رگێڕانیش له به‌ربه‌سته‌كه چ به‌لای چه‌پ یان به لای راست به جۆرێك راست به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌كه رانه‌وه‌ستێ شتێكه له فه‌رمودان نه‌سه‌لمێنراوه.
22-نوێژ كردن روه‌و گۆچانێك یان هاوشێوه‌ی گۆچانێكی له زه‌وی چه‌قێنراو یاخود رووه‌و دارێك یان ئه‌ستونێك بێ یان خیزانه‌كه‌شی بێت كه له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌یدا پێخه‌فه‌كه‌ی به خۆ دادابێ و ڕاكشابێ یاخود روه‌وه گیاندا‌رێك بێت ئه‌گه‌ر چی حوشتریش بێ دروسته.
حه‌رامێتی نوێژ كردن روه‌و گۆرِ
به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نی یه موێژ روه‌و گۆڕ بكرێ با گۆڕی پێغه‌مبه‌را و كه‌سانی تریش بێ.
حه‌رامێتی رابورین به به‌رده‌می نوێژكه‌ردا ئه‌گه‌ر چی له مزگه‌فتی كه‌عبه‌شدا بێ
تێپه‌رین به‌به‌رده‌می نوێژكردا ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی له پێشدا هه‌بێ دروست نی یه جا له مزگوتی كه‌عبه‌دا بێ یان له مزگه‌وته‌كانی تر بێ له هه‌ر هه‌مویاندا هه‌ر نا دروسته له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده مه‌به‌ست گشتی یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ( لو یعلم المار بین یدی المصلی ماذا علیه لكان ان یقف اربعین خیرا له من ان یمر بین یدیه) واته:ئه‌و كه‌سه‌ی به‌به‌رده‌می نوێژ كه‌رێكدا راده‌بورێ ئه‌گه‌ر ده‌یزانی چ گوناهێك ده‌خاته ئه‌ستووی خۆی ده‌بوایه چل وه‌ختان چاوه‌ڕێ بێ و رانه‌بوریبا تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد چاوه‌ڕێ بێ باشتره نه‌ك تێپه‌ڕێ.
به‌ره‌و پێش رۆشتن بۆ قه‌ده‌غه كردنی تێپه‌ڕبوون
بۆی دروسته هه‌نگاوێك یان زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت تا نه‌هێڵێت كه‌سێكی نا ئه‌ركبار (غیر مكلف) به به‌رده‌میدا تێپه‌ڕێ و به‌ڵكه به پشتیدا رابورێ.
ئه‌و تپێه‌ڕ بوه‌ی نوێژ به‌تاڵ ده‌كات
ئه‌گه‌ر نوێژكه‌ر به‌ربه‌ستی دانه‌نا بوو ژنێكی خواناس یان كه‌رچك یان سه‌گێكی ڕه‌شی به به‌رده‌مدا تێپه‌ری نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی دانابوو به‌ودیوی به‌ربه‌سته‌كه‌دا تێپه‌ڕین نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێ ئه‌وه‌یه گرنگی به‌ربه‌ست.
3-نیـــــــــــاز
نوێژ كه‌ر ده‌بێ له‌دڵی خۆیدا نیازی هه‌بێ كه به‌ته‌مایه نوێچ بكات و دیاریش بكات چ نوێژێك ده‌كات وه‌ك فه‌رزی نێوه‌ڕۆ یان عه‌سر وه یان سوننه‌ته‌كانیان
نیازیش مه‌رجێكه یان ڕوكنێكی نوێژه به‌ڵام به دوم دركاندنی نیازه‌كه بیدعه‌یه و پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته هیچ یه‌كێكیش له ئیمامه په‌یڕه‌ولێكراو و لاساكه‌ره‌وه‌كان رای نه‌داوه نیاز به ده‌م بگوترێ.
4-الله اكبر كردن
1-پاشان نوێژه‌كه‌ی به ته‌كبیرێك ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ڕوكنێكه له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێ(مفتاح الصلاه:الطهور وتحریمها:التكبیر و تحلیلها:التسلیم) واته:ده‌سنوێژ كلیلی نوێژه ته‌كبیریش قه‌ده‌غه‌كه‌ری ئه‌و جوله و تانه‌یه كه نابێ له نوێژدا بكرێن سڵاو دانه‌وه‌ش حه‌ڵاڵ كه‌ری جوڵه‌و وته‌كانه كه ده‌توانرێ له دوای ته‌واو بوونی نوێژدا بكرێن.
2-له هیچ نوێژێك ده‌نگی خۆی له ته‌كبیردا به‌رز ناكاته‌وه ته‌نها ئه‌گه‌ر ئیمام بێت.
3-بانگ ده‌ر ئه‌گه‌ر به پێویستی زانی دروسته ته‌كبیری ئیمام به ده‌نگێگی به‌رز به خه‌ڵك راگه‌ینته‌وه, بۆ نمونه له حاڵه‌تانه: ئه‌گه‌ر ئیمام نه‌خۆش بێت یان ده‌نگی كز بێت یان ژماره‌ی نوێژكه‌رانی دواوه‌ی گه‌لێ زۆر بێ و ده‌نگی ئیمامیان گوێ لێ نه‌بێ.
4-تا ئیمام له ته‌كبیره‌كه‌ی نه‌بێته‌وه مه‌ئموم ته‌كبیر ناكات.
ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌و چۆنێتیه‌كه‌ی
1 ده‌سته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌كبیره‌كه‌دا یان له پێشتر یان له پاشتر به‌رز ده‌كاته‌وه هه‌ر سێ جۆریان له سوننه‌تدا سه‌ڵمێنراون.
2-ده‌سته‌كانی به شێوه‌یه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه كه په‌نجه‌كانی راكشاو بن.
3- هه‌ردوو ده‌ستی تا به‌رامبه‌ر شانه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه جار‌و باریش له‌م ئاسته‌دا به‌رزتری ده‌كاته‌وه تا ده‌گاته به‌رامبه‌ر گوێكانی.
ده‌ستگرتن و شێوازه‌كه‌ی
1- پاش ته‌كبیری نوێژدابه‌ستن ده‌ستی راستی ده‌خاته سه‌ر ده‌ستی چه‌پ كه ئه‌مه‌ش سه‌ننه‌تێكی پێغه‌میه‌رانه علیهم الێلاه والسلام پێغه‌مبه‌ریش ێلى الله علیه وسلم به‌م شێوازه فه‌رمانی به یاوه‌ران كردووه, به‌ردانه‌وه به خۆدا شۆڕكردنه‌وه‌شیان دروست نی یه.
2-به‌ری ده‌ستی راستی ده‌خاته سه‌ر پشتی ده‌ست و مه‌چه‌ك و باسكی چه‌پی.
3- جار‌و باریش به ده‌ستی راست ده‌ستی چه‌پی بگرێ.
شوێنی دانانی ده‌سته‌كان
1-ده‌سته‌كانی ته‌نها له سه‌ر سینگی داده‌نێ و له شوێنی تریان دا نانێ پیا و و ژن له‌مه‌دا به‌شدارن.
2-دروست نی یه ده‌ستی راستی له‌سه‌ر كه‌له‌كه دابنێ
دڵكزی و ته‌ماشاكردنی سوژده‌گا
1-له‌سه‌ری پێویسته له نوێژه‌كه‌یدا دڵكز بێ چاوی له هه‌موو ئه‌و نه‌خش و نیگارانه‌ش بپارێزێ كه مه‌شغولی ده‌كه‌ن له پێش خواردنێكیش نوێژ نه‌كات حه‌زو ئاره‌زوی بۆ بچێ هه‌روه‌ها له‌و كاته‌شدا نوێژ نه‌كات كه میز و پیسایی ته‌نگاوی ده‌كه‌ن.
2-له راوه‌ستاندا ته‌ماشای سوژده‌گاكه‌ی بكات.
3- ئاوڕ به‌لای چه‌پ و ڕاست نه‌داته‌وه چونكه ئاوڕده‌نه‌وه دزینێكی شه‌یتانه كه له نوێژی به‌نده‌ی ده‌دزێ.
4- دروست نی یه چاو هه‌ڵبڕێته ئاسمان
نزای نوێژ دابه‌ستن
دوای ته‌كبیری نوێژ دابه‌ستن و ده‌ستگرتنه‌كه‌ی نوێژه‌كه‌ی به چه‌ند نزایه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات كه له پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم سه‌ڵمێنراون ئه‌م نزایانه‌ش زۆرن به‌ڵام ناراوترینیان ئه‌مه‌یه كه ده‌فه‌رموێ (سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك وتعالى جدك ولا اله غیرك) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزایه‌كان له پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم سه‌ڵمێنراون و فه‌رمانی پێ كردوون بۆیه ده‌بێ هه‌ر بگوترێن و وازیان لێ نه‌هێندرێ.
5- خوێندنه‌وه
1-پاشان خۆی به خوا په‌نا ده‌گرێ كه واجبه‌و ئه‌گه‌ر نه‌یكا گوناهی ده‌گاتێ.
2- سوننه‌ت وایه جار‌و بار بڵێ(اعوذ بالله من الشیطان الرجیم من همزه و نفخه و نفثه)
3-جار‌و باریش بڵێ(اعوذ بالله السمیع العلیم من الشیطان الرجیم).
4- پاشان له نوێژی به ده‌نگ و بێ ده‌نگدا به په‌نامه‌كی بڵێ(بسم الله الرحمن الرحیم).
خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه
1-پاشن هه‌موو ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێته‌وه كه به‌سمه‌له‌شی تێدایه خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه روكنێكی نوێژه‌و به‌بێ فاتیحه تواو نابێ له‌سه‌ر نا عه‌ره‌به‌كان واجبه ئه‌زبه‌ری بكه‌ن.
2-ئه‌وه‌ی نه‌توانێ با له باتی فاتیحه بڵێ(سبحان الله والحمد لله ولا اله الا الله ولا حول ولا قوه الا بالله).
3-سوننه‌ت وایه ئایه‌ت ئایه‌ت بیخوێنێته‌وه و له كۆتایی هه‌موو ئایه‌ته‌كانیش بوه‌ستێ بڵێ: (بسم الله الرحمن الرحیم) و بوه‌ستێ پاشان بڵێ(الحمد لله رب العالمین) و بوه‌ستێ پاشات بڵێ(الرحمن الرحیم) و بوه‌ستی ....ئیتر تا كۆتایی هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌موو ئایه‌ته‌كانی به‌م جۆره خوێندوه‌ته‌وه‌و له كۆتایی ئایه‌تاكان ده‌وه‌ستاو به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌ده‌به‌ستنه‌وه هه‌رچه‌ند له واتاشدا له‌گه‌ڵ یكتر په‌یوه‌ستن.
4-دروسته به (مالك) یان به(ملك) بخوێندرێته‌وه.
فاتیحه خوێندنه‌وه‌ی موقته‌دی
له‌سه‌ر موقته‌دی واجبه له نوێژی بێ ده‌نگیدا له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئیمام فاتیحه‌كه‌ی بخوێنێ هه‌روه‌ها له نوێژی به‌ده‌نگیشدا ئه‌گه‌ر گوێی له خوێندنه‌وه‌ی ئیمام نه‌یوو یان ئه‌گه‌ر ئیمام له پاش خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه‌كه‌یدا كه‌مێك كڕ ببێ تا موقتدی له‌م ماوه‌یه‌دا بتوانێ فاتیحه بخوێنێ هه‌رچه‌ند پێم وایه ئه‌م كڕ بونه له سوننه‌تدا نه‌سه‌لماوه.
خوێندنه‌وه‌ی دوای فاتیحه
1-له پاش خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له ره‌كاعه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م سوننه‌ته سوره‌تێكی تر یان چه‌ند ئایه‌تێك بخوێنی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نوێژی مردوشدا بێ.
2-جار‌و بار درێژه به خوێندنه‌وه‌كه‌ی ده‌دات و جار‌و باریش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی وه‌كو سه‌فه‌ر كردن و زگچون و نه‌خۆشی و گریانی منداڵ كورتی ده‌كاته‌وه.
3-كورت و درێژ خوێندنه‌وه‌كه به گوێره‌ی نوێژه‌كان ده‌گۆڕێ: خوێندنه‌وه‌ی نوێژی به‌یانیان له هه‌ر چوار نوێژه‌كانی تر درێژ تر ده‌بێ پاشن نیوه‌ڕۆ پاشان مه‌غریب پاشان عیشا به زۆری وایه.
4-خوێندنه‌وه‌ی شه‌ونوێژێ له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مو ئه‌و نوێژانه درێژتره.
5-سوننه‌ت وایه خوێندنه‌وه‌ی ره‌كاعه‌تی یه‌كه‌م له هی دووه‌م درێژتر بێ.
6-خوێندنه‌وه‌ی دوه‌مین دو ركاعه‌تیش به قه‌د نیوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین دو ركاعه‌ت كورت تر بێ
خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له هه‌موو ركاعه‌ته‌كاندا
1-خوێندنه‌وه‌ی فاتیحه له هه‌موو ركاعه‌ته‌كاندا واجیبه.
2-هه‌روه‌ها سوننه‌ته جار‌و بار له دوه‌مین ده ركاعه‌تدا له پاش خویندنه‌وه‌ی فاتیحه سوره‌تی تریش بخوێنێ.
2-بۆ ئیمام دروست نی یه خوێندنه‌وه‌كه‌ی له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له سوننه‌تدا هاتووه درێژتر بكاته‌وه چونكه بۆ پیر و نه‌خۆش و ئافره‌تی خاوه‌ن منداڵی شیر خۆر و كه‌سانی كار له ئه‌ستۆ كه به كۆمه‌ڵی نوێژی له دو ده‌كه‌ن ده‌بێته مایه‌ی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌تی.
به‌ده‌نگ و بێده‌نگی له خوێندنه‌وه‌دا
1-خوێندنه‌وه‌ی نۆێژی به‌یانی و هه‌ینی و هه‌ردو ركاعه‌تی نوێژه بارانه‌و خۆرگیران و مانگ گیران و هه‌ردو ركاعه‌تی یه‌كه‌مینی نوێژی مه‌غریب و عیشا به ده‌نگ ده‌بێ به‌ڵام له نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر و ركاعه‌تی سێ یه‌می نوێژی مه‌غریب و دوه‌مین ده ركاعه‌تی عیشایشدا به بێده‌نگی ده‌بێت.
2-له نوێژی بێده‌نگدا بۆ ئیمام دروسته جار جاره ئایه‌تێكیان گوێبیست بكات.
3-به‌ڵام له نوێژی وه‌تر و شه‌ونوێژدا جار‌و بار به‌ده‌نگ و جار‌و باریش به بێ ده‌نگ ده‌بێ رادده‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ش مامناوه‌ندی ده‌بێت.
به ته‌ڕتیل خوێندنه‌وه‌ی قورئان
سوننه‌ت وایه قه‌رئان به ته‌ڕتیل بخوێنێ په‌له‌په‌ل و تالوكه ی تێدا نه‌كات به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی رون و ره‌وان و پیت پیتی بێت ئه‌مه‌ش به پێ ی ئه‌و ڕێ و شوێنانه بێ كه له لای زانایانی ته‌جویدناسی ناسراوان به ئاوازی لاییده‌و له‌سه‌ر یاساكانی مۆسیقا نه‌بێ.
راستكردنه‌وه بۆ ئیمام
موقته‌دی بۆی هه‌یه بۆ ئیمام راست بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد یان پێ ی بڵێ و بیری بێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆی نه‌هات یان له بیری كرد.
6-كڕنوش
1-ئه‌گه‌ر له خوێندنه‌وه‌كه‌ی بۆوه ئێستێك ده‌كا ئێستكردنه‌كه‌ی به قه‌د ماوه‌ی هه‌ڵكێشانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌كه‌ی ده‌بێت.
2-پاشان ده‌سته‌كانی به‌و چۆنیه‌تی به‌رزده‌كاته‌وه كه له ته‌كبیری نوێژدابه‌ستندا باسكراوه.
3-ده‌ڵێ (الله اكبر) كه واجبه.
4-پاشان كڕنوش ده‌بات به‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌مێنێتىوه كه جومگه‌كانی ئارام بگرن و گشت ئه‌ندامه‌كانی باری ئاسایی خۆیان وه‌رگرن ئه‌مه‌ش روكنێكه.
چۆنێتی كڕنوش بردن
1-هه‌ردوو ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر ئه‌ژنۆكانی و لێیان گیر ده‌كات په‌نجه‌كانیشی لێك ده‌كاته‌وه وه بڵێی ئه‌ژنۆكانی گرتووه گشتیان واجبن.
2-پشتی راده‌هێلێ و به شێوه‌یه‌كی راست ڕایده‌كشێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاویشی به‌سه‌ردا برژێنن ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوه‌ستێ.
3-سه‌ری نه‌وی ناكات و به‌رزیشی ناكاته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پشتیدا به هه‌مان ئاست ڕایده‌گرێ.
4-ئانیشكه‌كانی له لای سینگی دوور ده‌خاته‌وه.
5-له كڕنوشه‌كه‌یدا سێ جار یان زیاتر ده‌ڵێ: (سبحان ربی العضیم) واته:پاكیگاری بۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن.
یه‌كسانی ماوه‌ی روكنه‌كان
1-سوننه‌ته ماوه‌ی روكنه‌كان هه‌ندی یه‌كتر بن واته كاته‌كه‌ی كڕنوش و راوه‌ستانی دوای كڕنوش و سوژده‌و دانیشتنی نێوان هه‌ردو سوژده یه‌كسان بن.
2-نه له كڕنوش و نه له سوژده‌دا دروست نی یه قورئان بخوێنێ.
راست بوونه‌وه له كڕنوش
1-پاشان له كڕنوش راست ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش روكنێكه.
2-له میانه‌ی راستبه‌نه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ ( سمع الله لمن حمده) ئه‌مه‌ش واجبه.
3-له كاتی راستبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌كانی به‌و شێوازه به‌رز ده‌كاته‌وه كه له پێشودا باسمان كردووه.
4-پاشان قیت راده‌وه‌ستێ و ئارام ده‌گرێ تا گشت ئێسقانه‌كانی باری ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌مه‌ش روكنه.
5-له‌م راوه‌ستانه‌وه‌دا ده‌ڵێ (ربنا ولك الحمد) ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو نوێژكه‌رێك واجبه ئه‌گه‌ر چی مه‌ئمومیش بێ چونكه ئه‌مه‌یان یادی قیت راوه‌ستانه‌كه‌یه و ته‌سمیعه‌كه‌ش یادی راست بوونه‌وه‌كه‌یه.
6-ماوه‌ی قیت راوه‌ستانه‌كه‌شی هه‌ندی ماوه‌ی كڕنوشه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد.
7-سوژده بردن
-پاشان ته‌كبیرێك ده‌كاتوجاروباریش ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه.
دانه‌وین له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستان
1-پاشن له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستانی به‌ره‌و سوژده داده‌نه‌وێ ده‌سته‌كانی پێش ئه‌ژنۆكانی داده‌نێته سه‌ر زه‌وی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمانی به شێه‌وه‌یه كردوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم سه‌لمێنراوه. به هه‌ڵویستیشی له لاساكردنه‌وه‌ی یخبونی حوشتر كردووه چونكه حوشتر كه ی‌خ ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ردو ئه‌ژنۆی قاچه‌كانی داده‌نه‌وێ.
2-ئه‌گه‌ر سوژده‌ی برد متمانه ده‌كاته سه‌ر به‌ری هه‌ردوو ده‌ستی و له‌سه‌ر زه‌وی رایان ده‌خات.
3-په‌نجه‌كانی به یه‌كه‌وه ده‌نوسێنێ.
4- سه‌ری په‌نجه‌كانی به‌روه قیبله ئاراسته ده‌كات.
5-ده‌سته‌كانی له به‌رامبه‌ر شانه‌كانی داده‌نێت.
6-جاروباریش له به‌رامبه‌ر گوێ یه‌كانی.
7-باسكه‌كانی له سه‌ر زه‌ویدا به‌رز ده‌كاته‌وه -كه واجبه -و وه‌كه وه‌ركه‌وتنی سگ رایان ناخات.
8-لوت و نێوچاوانی رێك به زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێ.
9-ئه‌ژنۆكانی له‌سه‌ر زه‌وی جێگیر ده‌كات.
10-هه‌روه‌ها سه‌ری هه‌ردوو پێیه‌كانیشی جێگیر ده‌كات و هه‌ڵیانده‌نێ ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی واجبن.
11-په‌نجه‌ی پێیه‌كانا روه‌و قیبله ئاراسته ده‌كات.
12-پاژنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر جوت ده‌كات.
ڕێك و هاوسه‌نگی له سوژده‌دا
1-له‌سه‌ری واجبه له سوژده‌بردنه‌كه‌یدا رێك و هاوه‌سنه‌گ بمێنێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێ متمانه‌یه‌كی یه‌كسان بكاته سه‌ر گشت ئه‌ندامه‌كانی سوژده‌بردن كه ئه‌مانه‌ن: نێوچه‌وان و لوت پێكه‌وه له پی هه‌ردوو ده‌ستان هه‌ردوو ئه‌ژنۆ هه‌ردو پێ.
2- ئه‌وه‌ی له سوژده‌بردنه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه رێك هاوسه‌نگ ببێ هه‌ڵبه‌ته ئارامی گرتوه كه ئارام گرتن روكنێكیه‌تی.
3-له سوژده‌كه‌یدا سێ جار یان زیاتر ده‌ڵێ (سبحان ربی الاعلى) واته:پاكیگاری بۆ په‌روه‌دگاری هه‌ره‌به‌رزم.
4-خۆشخواز وایه نزا و پاڕانه‌وی زۆری تێدا بكات چونكه سوژده جێگه‌ی قبه‌وڵبونی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه.
5-سوژده بردن له سه‌ر زه‌وی دروسته هه‌روه‌ها له‌سه‌ر نێوانێكیش دروسته كه له به‌ینی زه‌وی و نێوچه‌وانی دابێت واته ئه‌گه‌ر شتپكی وه‌كو جل و رایه‌خ و حسیر و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ش راخرابێ سوژده بردنی له‌سه‌ر دروسته.
6-له كاتی سوژده‌دا قه‌رئان خوێندن دروست نی یه.
ئیفتیراش و ئیقعاء له نێوان هه‌ردوو سوژده‌دا
1- پاشان سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ته‌كبیر ده‌كات ئه‌مه‌ش واجبه.
2-جار‌و باریش ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه.
3-پاشان ده‌ده‌نیشێ و ئارام ده‌گرێ تا هه‌موو ئێسقانه‌كانی شوێنی ئاسای خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌مه‌ش روكنێكه.
4- پێ ی چه‌پ راده‌خات له سه‌ری داده‌نیشێ كه واجبه.
5- پێ ی راستی هه‌ڵده‌نێ.
6-سه‌ری په‌نجه‌كانی پێ ی راستی روه‌و قیبله ئاراسته ده‌كات.
7-جار‌و بار دروسته یه شێوه‌ی ئیقعاء دانیشێ واته له‌سه‌ر هه‌دوو پاژنه‌و سینگه پێ یه‌كانی دابنیشێ.
8- له‌م دانیشتنه‌دا ده‌ڵێ: (اللهم اغفر لی وارحمنی واجبرنی وارفعنی وعافینی وارزقنی).
9-ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كات با بڵێ (ربی اغفر لی ربی اغفر لی).
10- ماوه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه تا ده‌گاته نزیك ماوه‌ی سوژده بردنه‌كه‌ی. سوژده‌ی دووه‌م
1- پاشان ته‌كبیر ده‌كات واجبه.
2-جاروباریش له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌كبیره‌دا ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه.
3-ئینجا سوژده‌ی دووه‌م ده‌بات كه ئه‌ویش روكنێكه.
4-هه‌مان وته‌و كرده‌وه‌كانی سوژده‌ی یه‌كه‌م دوباره ده‌كاته‌وه.
پشوه دانیشتن
1- كه سه‌ری له سوژده‌ی دووه‌م به‌رز كرده‌وه‌و وسیتی بۆ ركاعه‌تی دووه‌م هه‌ڵسێته‌وه ته‌كبیر ده‌كات كه واجبه.
2-جاروباریش ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه.
3- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵسێته‌وه له سه‌ر پێ ی چه‌په‌ی قیت داده‌نیشێ تا سه‌رجه‌م ئێسقانه‌كانی باری ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
ركاعه‌تی دووه‌م
1-پاشان متمانه ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی و هه‌ڵده‌ستێته‌وه ده‌سته‌كانی وه‌ك هویرشێل ده‌قوچێنێته‌وه و ده‌یان كاته مست.
2-هه‌مان جوله و وته‌كانی ركاعه‌تی یه‌كه‌مه‌ی تێدا دووباره ده‌كاته‌وه.
3-به‌ڵام نزای ده‌ستپێكردن ناخوێنێ.
4-له ركاعه‌تی یه‌كه‌میشی كورتتر ده‌كاته‌وه.
دانیشتنی ته‌حیات خوێندن
1-كه ركاعه‌تی دووه‌می تواو كرد بۆ خوێندنی ته‌حیات داده‌نیشێ كه ئه‌مه‌ش واجبه.
2-به شێوه‌ی ئیفتیراش به‌و چۆنیه‌تیه‌ی له دانیشتنی نێوان دوسوژده‌دا باسمان كرد داده‌نیشێ.
3- به‌ڵام لێره‌دا دانیشتن به شێوه‌ی ئیقعاء دروست نی یه.
4- به‌ری ده‌ستی راستی له‌سه‌ر ران و ئه‌ژنۆی راستی داده‌نێ كۆتایی ئه‌نیشكی راسته‌ش له ژوور رانی دت ده‌بێ و لێ ی دوور ناخاته‌وه.
5-له‌پی ده‌ستی چه‌پی له‌سه‌ر ران و ئه‌ژنۆی چه‌پی راده‌خات.
6-له‌و دانیشتنه‌دا دروست نی یه متمانه بكاته سه‌ر ده‌سته‌كانی به تایبه‌تی ده‌ستی چه‌پی.
جولاندنی په‌نجه‌ی شایه‌تمان و ته‌ماشا كردنی
1- هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی راستی ئه‌نوشتێنێته‌وه به‌ڵام په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ندێ جار ده‌خاته سه‌ر قه‌نجه‌ی ناوه‌راستی.
2-هه‌مدێ جاریش ئاڵقه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ی ناوه‌راست پێكدێنێ.
3- په‌نجه‌ی شایه‌تمانیشی به‌ره‌و قیبله ئاراست ده‌كات.
4-ته‌ماشای په‌نجه‌ی شایه‌تمانی ده‌كات.
5-هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌حیات خوێندنه‌وه تا كۆتاییه‌كه‌ی ده‌یجوڵێنێ و نزای پێ ده‌كات.
6-په‌نجه‌ی شایه‌تمانی چه پی ئاراسته ناكات و نایجوڵێنێ.
7-ئه‌م كردانه له هه‌موو ته‌حیاتێكدا دوو باره ده‌كاته‌وه.
چۆنی یه‌تی ته‌حیات خوێندن و نزاكردنی كۆتاییه‌كه‌ی
1-خوێندنی ته‌حیات واجبه ئه‌گه‌ر له بیریشی كرد دو سوژده‌ی سه‌هو ده‌بات.
2-به په‌نامه‌كی ده‌یخوێنێ.
3-چۆنی یه‌تیه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: ( التحیات لله والصلوات والطیبات السلام على النبی ورحمه الله وبركاته السلام علینا وعلى عباده الصالحین اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمدا عبده ورسوله).
4-پاشان درود بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌نێرێ و ده‌ڵێ: (اللهم صلی على محمد وعلى ال محمد كما صلیت على ابراهیم وعلى ال ابراهیم انك حمید مجید..اللهم بارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على ابراهیم وعلى ال ابرهیم انك حمید مجید).
5-ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بو ده‌توانێ كورتی بكاته‌وه و بڵێ(اللهم صلی على محمد وعلى ال محمد كما صلیت على ابراهیم وعلى ال ابراهیم اللهم بارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على ابراهیم وعلى ال ابرهیم انك حمید مجید).
6-پاشان له‌م ته‌حیاته‌دا به ئاره‌زوی خۆی به هه‌ندێ له‌و نزایانه‌ی واریدن له خوا بپارێته‌وه.
ركاعه‌تی سێ یه‌م و چواره‌م
1-پاشان ته‌كبیر ده‌كات كه واجبه سوننه‌ت وایه له دانیشتنه‌وه بیكات.
2-جاروباریش ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه
3-پاشن بۆ ركاعه‌تی سێ یه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه كه ئه‌وه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌ی له دوای دێت روكنه.
4-كه بۆ ركاعه‌تی چواره‌میش هه‌ڵده‌ستێته‌وه هه‌مان شت ده‌باره ده‌كاته‌وه. 5-به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵسێته‌وه له‌سه‌ر پێ ی چه‌پی قیت داده‌نیشێ تا هه‌موو ئێسقانه‌كانی شوێنی ئاسایی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
6-پاشان متمانه ده‌كاته سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی و وه‌كه هه‌ڵسانه‌وه‌كه‌ی بۆ ركاعه‌تی دووه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
7-پاشان له هه‌ر یه‌ك له ركاعه‌تی سێ سه‌م و چواره‌مدا فاتیحه ده‌خوێنێ كه واجبه
8-هه‌ندێ جار ئایه‌تێك یان زیاتریش له پاشدا ده‌خوێنێ.
قنوتی ته‌نگانه و شوێنه‌كه‌ی
1- له‌و كاتانه‌ی موسڵمان توشی ته‌نگانه‌یه‌ك ده‌بن سوننه‌ت وایه قنوت بخوێنێ و نزایان بۆ بكات.
2-پاش ئه‌وه‌ی له كڕنوشی ركاعه‌تی كۆتاییدا هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ڵێ (ربنا ولك الحمد) له‌وێدا ده‌یخوێنێ.
3-نزایه‌كی دیاری كرا‌و تایبه‌ت نی یه به‌ڵكو به‌م شێوه‌یه نزا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ته‌گانه‌كه‌دا ده‌گونجێ.
4-له‌م نزایه‌دا ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه.
5-ئه‌گه‌ر ئیمام بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بڕێ.
6-نوێژكه‌رانی دواوه‌شی ده‌ڵێن (ئامین).
7-كه تواو بو ته‌كبیر ده‌كات و ده‌چێته سوژده.
قنوتی وه‌ترو شوێن و شێوازه‌كه‌ی
1-قنوتی وه‌تر جاروبار ده‌كرێ.
2-شوێنه‌كه‌ی به‌ر له كڕنوش بردنی ركاعه‌تی كۆتاییه به پێچه‌وانه‌ی قنوتی ته‌گانه كه له دوای كڕنوش بردنه.
3-قنوته‌كه‌ی به‌م شێوازه ده‌خوێنێ: (اللهم اهدنی فیمن هدیت وعافینی فیمن عافیت وتولنی فیمن تولیت وبارك لی فیما اعطیت وقنی شر ما قضیت فانك تقضی و لا یقضى علیك وانه لا یذل من والیت و لا یعز من عادیت تباركت ربنا و تعالیت لا منجا من‌ك الا الیك).
4-ئه‌م نزایه له فێركردنه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلى الله علیه وسلم بوه له‌م نزایه‌دا هیچی تری زیاد ناخوێندرێ ته‌نها درود نارنی سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌بێ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یاوه‌ران ڕه‌زای خوایان لێ بێ كردویانه و سه‌لمێنراوه.
5-پاشان كڕنوشێك و دوو سوژده ده‌بات به‌و شێوه‌ی باسكراوه.
ته‌حیات خوێندنی كۆتایی و دانیشتنی ته‌وه{وك
1-پاشن بۆ ته‌حیاتی كۆتایی داده‌نیشێ كه هه‌ردووكیان هه‌ر واجبن.
2-هه‌مان شتی ته‌حیات یه‌كه‌م دووباره ده‌كاته‌وه.
3-ئه‌وه نه‌بێ كه لێره‌دا به ته‌وه{وك داده‌نیشێ واته لاڕانی چه‌په‌ی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی هه‌ردوو پێ یه‌كانی له لایه‌كه‌وه ده‌ردێنێ قاچی چه‌پیشی ده‌خاته بن قاچی راسته‌ی.
4-پێ ی راسته‌ی هه‌ڵده‌نێ.
5- دروسته جاروباریش رایبخات.
6- ده‌ستی چه‌په‌ی داده‌نێته سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌په‌ی و متمانه ده‌كاته سه‌ری.
واجبێتی درودناردن بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و خۆ په‌نادان له چوار شتان
1-له‌م ته‌حیاته‌دا واجبه دورود بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بنێرێ له باسكردنی ته‌حیاتی یه‌كه‌مدا چه‌ند شێوازێكمان لێخستوه‌ته رو.
2- له چوار شتان خۆی به خوا په‌نا ده‌دات و ده‌ڵێ (اللهم انی اعوذ بك من عذاب جهنم و من عذاب القبر و من فتنه المحیا والممات و من شر فتنه المسیح الدجال).
نزا‌و پاڕلنه‌وه پێش سڵاودانه‌وه
پاشان به‌و نزایانه ده‌پاڕێته‌وه كه له قه‌رئان و سوننه‌تدا هاتون نزاكانیش زۆرن و به‌ڕێژه‌ویشنئه‌گه‌ر هیچ نزایه‌كیشی له‌وانه نه‌ده‌زانی با به ئاره‌زوی خۆی كام نزای پێ سانایه‌و سودی دین یان دنیای تێدایه به‌وان بپاڕێته‌وه.
سلاَو دانه‌وه و جۆره‌كانی
1-پاشن بۆ لای راستی سڵاو ده‌داته‌وه كه واجبه سڵاودانه‌وه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك ده‌بێ كه له دواوه‌ڕا سیپایی روموتی ببینرێ.
2- بۆ لای چه‌پیشی سڵاو ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر چی له نوێژی مردوشدا بێت به شێوه‌یه‌ك له پشته‌وه‌ڕا سیپایی روموتی ببینرێ.
3- ئیمام له سڵاودانه‌وه‌كه‌یدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ ته‌نها له نوێژی مردودا نه‌بێ.
4-سڵاودانه‌وه‌ش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه:
1-به‌لای راستیدا ده‌ڵێ:السلام علیكم ورحمه الله وبركاته به لای چه‌پیشیدا ده‌ڵێ: السلام علیكم ورحمه الله.
2-وه‌كه یه‌كه‌م به‌ڵام به بێ ووتنی (وبركاته).
3-به لای راستیدا ده‌ڵێ: السلام علیكم ورحمه الله به‌لای چه‌پیشیدا ده‌ڵێ : السلام علیكم.
4-یه‌ك سڵاو ده‌داته‌وه به‌ڵام روی خۆی كه‌مێك به ڵای راستیدا ده‌سوڕێنێ.

