سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوا ئامۆژگارى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى کوڕى ئه‌بى تالب (ر.خ)
کاتێک که عبدالرحمانى کوڕى مه‌لجه‌م شمشێره‌که‌ى له ئیمامى عه‌لى دا حه‌سه‌ن ى کوڕى ڕه‌زاى خواى له هه‌ردووکیان بێت, به گریانه‌وه هاته لاى باوکى , ئا له‌و کاته دا ئیمامى عه‌لى ره‌زاه خواى لێ بێت له دوا چرکه‌کانى ته‌مه‌نى نزیک ده‌بووه‌وه, ده‌مى ئامۆژگارى کرده حه‌سه‌ن ى کوڕى و , وه‌کو باوکێکى له خواترس و ژیر و وشیار , جوانترین ئامۆژگارى کرد , پێى گوت:
کوڕى شیرینم ...ئه‌م دوو چوار ئامۆژگاریانه‌م له گوێ بگره... حه‌سه‌ن گوتى: باوکى به‌ڕێزم ...ئه‌م دوو چوار ئامۆژگاریانه چین؟!
ئیمامى عه‌لى گوتى:
١:باشترین سامان و موڵک و مال ئه‌قڵه.
٢:گێلایه‌تى و نه‌زانى له هه‌موو هه‌ژارییه‌ک خراپتره.
٣:باشترین ته‌نیایى ئه‌وه‌یه , که بۆ ماوه‌یه‌ک بچیته کونجێکه‌وه و , له ترسى خوا چاو به کرده‌وه کانتدا بگێریته‌وه و , زیکرى خوا بکه‌یت.
٤: چاکترین ڕێزگرتن , خوو و ڕه‌وشتى جوانه.
حه‌سه‌ن گوتى : ئه‌ى باوکى خۆم ....چوار ئامۆژگارییه کانى دى کامانه‌ن؟.
ئیمامى عه‌لى ڕه‌زاى خوایان لێبێت وه‌لآمى دایه‌وه:
١:نه‌که‌ى هاورێیه‌تى مرۆڤى گێل و بێ ئه‌قلأ بکه‌یت, چونکه له باشترین کاتی‌دا , که به ئه‌قڵى خۆى ده‌یه‌وێت قازانجت پێبگه‌یه‌نێت ,زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
٢:نه‌که‌ى هاورێیه‌تى مرۆڤى درۆزن بکه‌یت , چونکه دوورت لێ نزیک ده‌کاته‌وه و , نزیکت لێ دوور ده‌خاته‌وه , له هه‌ردوو باریشدا هه‌ر له خشته‌ت ده‌بات , چونکه قسه‌کانى ڕاست نین
٣:نه‌که‌ى هاورێیه‌تى پیسکه بکه‌یت , چونکه بۆ بچوکترین پێویستیت , ده‌ست دێنى به ڕووت.
٤: نه‌که‌ى هاورێیه‌تى مرۆڤى گوناهکار بکه‌یت , چونگه ئاماده‌یه له پێناو بێ نرخترین شت , بتفرۆشێت.

