سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
٣٠ به‌روبووم له به‌روبوومه‌كانی ته‌قوا له قورئانی پیرۆز...
پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره چه‌نده‌ها مژده ومزگێنی داوه به به‌ند موته‌قیه‌كانی له قورئانی پیرۆزدا، له‌و مژدانه:
یه‌كه‌م:مژده‌ی كامه‌رانی وبه‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیا‌و دواڕۆژدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ}يونس: 63،64.
واته: (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)... هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
دووه‌م:مژده‌ی یارمه‌تی و سه‌رخستن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ}النحل:128.
واته: چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
سێهه‌م:مژده‌ی ته‌وفیقدان بۆ فێربوونی زانست، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ } البقرة: 282.
واته: له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه).
چواره‌م:ڕێنموونی كردن بۆ ڕێگای ڕاست و جیاوازی كردن له نێوان حه‌ق وباتیڵدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَاناً } الأنفال: 29.
پێنجه‌م:مژده‌ی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان وگه‌وره‌یی پاداشتی پارێزكاران، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْراً } الطلاق:5.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.
شه‌شه‌م:مژده به لێخۆشبوو‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُوراً رَحِيماً } النساء: 129.
واته: خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
حه‌وته‌م:ئاسان كاری له هه‌موو كارێكدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْڕهِ يُسْراً} الطلاق:4.
واته: ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
هه‌شته‌م:ده‌روو لێ كردنه‌وه‌و ده‌رچوون له غه‌م وبهژاره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً} الطلاق:2.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...
نۆیه‌م:به‌خشینی رزق ورۆزێكی فراوان به بێ ماندوو بوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً (2)وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ } الطلاق:3،2.
واته: ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه وله شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت.
ده‌یه‌م:رزگار بوون له ئازار وسزا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا} مريم:72.
واته: له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون...
یازده‌یه‌م:مژده‌ی ڕێزلێنان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ} الحجرات:13.
واته: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه...
دوازده‌یه‌م:ده‌سكه‌وتنی خۆشه‌ویستی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ} التوبة:4.
واته: به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
سێزده‌هه‌م:ده‌سكه‌وتنی سه‌رفرازی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} البقرة:189.
واته: له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
چوارده‌یه‌م:وه‌رگرتنی پاداشت و به‌زایه نه‌چوونی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ} يوسف:90.
واته: بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
پازده‌یه‌م:وه‌رگرتنی كرده‌وه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ} المائدة:27.
واته: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت.
شازده‌یه‌م:ده‌سكه‌وتنی به‌هه‌شت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ } الذاريات:15.
واته: بێگومان خۆ پارێزانیش له‌شیرك و سه‌رپێچی، له‌نێو چه‌ندین باخات و، له‌پاڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاودان.
حه‌ڤده‌یه‌م:ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش وپله وپایه‌یه‌كی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ} الدخان:51.
واته: بێگومان پارێزكاران له جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان.
هه‌ژده‌یه‌م:به‌رز بوون به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ} البقرة:212.
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دونیادا پارێزگاری‌یان له‌سنووره‌كانی خوا كردووه، له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه ده‌بن و ژیانی خۆشی هه‌تا ههتاییشیان هه‌یه.
نۆزده‌یه‌م:ده‌سكه‌وتنی پاداشتی جۆراوجۆر وزۆربوونی خۆشیه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازاً (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَاباً (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَاباً (33) وَكَأْساً دِهَاقاً} النبأ: 31-34.
واته: به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. كیژو كچانی هاوته‌مه‌ن و مه‌مك خڕ‌و دیمه‌ن جوان و تازه پێگه‌یشتوو ئاماده‌یه. وه په‌رداخی پڕ له شه‌راب.
بیست:نزیكبوونه‌وه له خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا، له‌گه‌ڵ خۆشی بینینی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ (54) فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ } القمر:55،54.
واته: بێگومان پارێزکاران وان له باخات و ڕووباره‌کانی به‌هه‌شتدا. له نیشتگه‌یه‌کی په‌سه‌ندان لای پاشایه‌کی به ده‌سه‌ڵاتی توانا.
بیست ویه‌ك:ده‌روون پاكی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ} الزخرف:67.
واته: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه له پارێزکاران.
بیست ودوو:چاك بوونی كرده‌وه‌كان وله‌گه‌ڵ لێ‌خۆش بوون له تاوانه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ} الأحزاب:71،70.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه ڕاست و دروست بکه‌ن. کرده‌وه‌کانتان چاك ده‌کات و له تاوانه‌کانتان خۆش ده‌بێ...
بیست وسێ:چاوڕۆشنی وزوو به ئاگابوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ} الأعراف:201.
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌رو وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه واته ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه.
بیست وچواره‌م:ده‌ست كه‌وتنی پاداشتی گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ} آل عمران:172.
واته: بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...
بیست پێنجه‌م:مژده‌ی به ئاوات گه‌یشتن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ} النور:52.
واته: جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.
بیست وشه‌ش:بیركردنه‌وه وتێڕوانین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ فِي اخْتِلافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ} يونس:6.
واته: به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.
بیست وحه‌وت:دوور كه‌وتنه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَسَيُجَنَّبُهَا الأَتْقَى} الليل:17.
واته: جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
بیست وهه‌شت:مژده‌ی بردنه‌وه‌ی چاكه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى} البقرة:197.
واته: به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه.
بیست ونۆ:باش بوونی پاشه‌ڕۆژ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ } هود:49.
واته: به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.
سی:به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ} الجاثـية:19.
واته: خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانی پارێزکارانه.
داواكارین له خوای گه‌وره بكاته ئه‌و به‌ندانه‌ی كه پارێزكارن و ڕێنمویمان بكات بۆ ڕێگای ته‌قوا، وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العامين
سةرضاوة
www.Islamhouse.com

