سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان یانى چى ؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
وشه‌ى قوڕئان که وه‌ک دوایى باسى ده‌که‌ین. یه‌کێکه له چوار ناوه سه‌ره‌کى یه‌که‌ى ئه‌و کتێب و په‌یام و وه‌حى یه‌که خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ناردوویه‌تى, به‌لآم دیاره باوترین و دیارترین و زه‌قترین ناوى ئه‌و دوایین کتێبه, بریتى یه له قوڕئان. جا خواى به‌خشه‌ر (سبحانه وتعالى)ده‌رباره‌ى وشه‌ى قوڕئان له‌سوڕه‌تى (القيامة)دا ده‌فه‌رموێ: (لَا تُحَڕّ‌كْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ﴿١٦﴾ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْ‌آنَهُ ﴿١٧﴾ فَإِذَا قَرَ‌أْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْ‌آنَهُ ﴿١٨﴾ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ)القیامه دیاره ڕووى دواندن له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که پێغه‌مبه‌رى خوا له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا, که زۆر سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى (جبريل) له فه‌رمایشتى خوا‌و له قوڕئان بۆى خوێندۆته‌وه,
ده‌ست به‌جێ لێى وه‌ربگرێ و, جارى وا بووه په‌له‌ى کرده‌وه و زمانى موباڕه‌کى زوو پێ جوولآندوه, تا بزانێ که ئایا وه‌ک خۆى وه‌رى گرتوه یان نا؟ جا خوا(سبحانه وتعالى) له‌م ئایه‌ته‌نه‌دا ئامۆژگاریى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌کات و پێى ده‌فه‌رموێ (لَا تُحَڕّ‌كْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ)واته: زمانى خۆتى پێ مه‌جولێنه بۆئه‌وه‌ى به په‌له په‌ل وه‌رى بگرى (إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْ‌آنَهُ)بێگومان له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان واته: له‌سینه و دڵى موباڕه‌کى تۆدا ئه‌ى محمد صلى الله علیه وسلم, وه دوایش له دوو تۆیى (مصحف)دا, ئه‌وه له‌سه‌ر ئێمه‌یه, هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌یشى (فَإِذَا قَرَ‌أْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْ‌آنَهُ )جا هه‌رکاتێ خوێندمانه‌وه له‌ڕێى جیبریله‌وه تۆش به‌دواى خوێندنه‌وه‌که‌ى بکه‌وه, که‌واته: وشه‌ى قوڕئان یانى خوێندنه‌وه, ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێ (ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ) (أي جمعه و قراْ ته)یانى: کۆکردنه‌وه‌ى قوڕئان له‌عه‌قڵ و دڵى تۆدا و پێ له‌به‌رکردنت, وه خوێندنه‌وه‌یشى, ئه‌وه له‌سه‌ر ئێمه‌یه, هه‌رکاتێ خوێندمانه‌وه تۆش به‌دواى خوێندنه‌وه‌که‌ى بکه‌وه, که‌واته: قوڕئان یانى خوێندنه‌وه, یاخود خوێندراوه, واته: قورئان یان به ماناى: (مقروْ )یان به ماناى (قراْ ة)دێ, یانى: خوێندراوه, یاخود خوێندنه‌وه, دیاره قوڕئان ناو‌و و ناوه‌ڕۆکى وه‌ک یه‌که و قوڕئان بۆیه ناوى لێ نراوه قوڕئان, چونکه ده‌خوێندرێته‌وه, وه خوێندراوه‌شه, ئه‌وه وشه‌ى: قوڕئان زانیمان یانى چى!

