سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئيعجازى خۆراك لة قورئاندا
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن: مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
ئه‌و خۆراكانه‌ى مرۆڤ پێویستى پێیانه، ئه‌مانه‌ن:
1. خۆراكه پێكهێنه‌ره‌كان (پرۆتینى ڕووه‌كى و گیانه‌وه‌ریى).
2. خۆراك بۆ وزه (كاربۆهێدرات و چه‌ورى).
3. خۆراك بۆ پارێزگارى (ڤیتامینه‌كان و توخمه كانزاییه‌كان).
چۆن قورئانى پیرۆز باس له خۆراك و ژێنه‌ره‌كان ده‌كات؟
ڕابمێنه له وته‌ى خوایى:{أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (25) ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (26) فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (27) وَعِنَبًا وَقَضْبًا (28) وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا (29) وَحَدَائِقَ غُلْبًا (30) وَفَاكِهَةً وَأَبًّا (31) مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (32)} [عبس]، واته: بێگومان ئێمه ئاومان باراندووه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێك، له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت كرد به چه‌كه‌ره‌ى ناسكى ڕووه‌ك. ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێدا ڕواند. هه‌روه‌ها ترىَ و سه‌وزه. زه‌یتون و دارخورمایش. باخچه‌ى ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دارى تر، یاخود باخى چڕ و پڕ، چه‌ندین جۆر میوه، هاوڕىَ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژوگیایانه‌ى كه خواكرده و مالاَت ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاكاندا. (هه‌موو ئه‌مانه‌مان ئاماده كردووه) تا خۆتان و مالاَته‌كانتان سوودى لێوه‌ربگرن.
ئه‌م ئایه‌تانه زۆرینه‌ى ئه‌وانه كۆده‌كاته‌وه كه مرۆڤ ده‌یانخوات، پاكوبێگه‌ردى بۆ خواى مه‌زن.
یه‌كه‌م: ئاو
ئاو بنه‌ڕه‌تى ژیانه، ڕێژه‌ى (55-%65)ى كێشى له‌شى كه‌سێكى پێگه‌یشتوو پێكدێنێت. ئاو پێویسته بۆ كرداره‌كانى هه‌رسكردن، مژین، كرداره كیمیاییه‌كانى شانه‌كانى زینده‌وه‌ر كه پێویسته بۆ ژیان (زینده‌كار)، به‌هه‌مان شێوه گواستنه‌وه‌ى توخمه‌كان و پاشماوه زیانبه‌خش و ژاراوییه‌كان و ده‌ركردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش به‌شێوه‌ى (میز) یان ئاره‌قى له‌ش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئاو له ڕێكخستنى گه‌رمى له‌شیشدا ڕۆڵ ده‌بینێت.
خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت:{أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30)} [الأنبياء]
دووه‌م: دانه‌وێڵه و پاقله‌مه‌نییه‌كان
دانه‌وێڵه‌كان (وه‌ك گه‌نم و برنج و گه‌نمه‌شامى و جۆداس) به سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانى وزه داده‌نرێن بۆ مرۆڤ، ده‌وروبه‌رى (55%)ى ئه‌و وزه‌یه‌ى مرۆڤ به‌ده‌ستیدێنێت سه‌رچاوه‌یان كاربۆهێدراته كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى دانه‌وێڵه‌كانه، هه‌روه‌ها به سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى زۆر له ڤیتامین و توخمه كانزاییه‌كان داده‌نرێن.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْڕجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ وَضُڕبَتْ عَلَيْهِمُ ....(61)} [البقرة]، واته: داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزى و به‌روبوومى زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕووه‌كى پاقله‌یى و خه‌یار و سیر و نیسك و پیاز.
سێیه‌م: میوه و سه‌وزه
میوه و سه‌وزه بایه‌خێكى خۆراكیى گه‌وره‌یان هه‌یه، ئ
ه‌وانه سه‌رچاوه‌گه‌لى زۆر باشن بۆ ڤیتامین و توخمه كانزاییه‌كان و ڕیشاڵه خۆراكییه‌كان كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ ڕوون و ئاشكرایه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُوا مِنْ ثَمَڕهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ وَلَا تُسْڕفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْڕفِينَ (141)} [الأنعام]، واته: خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه باخاتى به‌رزى لق و پۆپدارى به‌رپاكردووه و باخاتى نزمى په‌رش و بلاَویشى به‌دیهێناوه و دارخورما و به‌روبوومى جۆراوجۆریش (كه شێوه و قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان) له‌خواردندا جیایه، له زه‌یتون و هه‌نارى له‌یه‌كچوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌كنه‌چوو.
چواره‌م: گۆشت و ماسى و باڵنده‌كان
گۆشت و ماسیى له‌و خواردنانه‌ن كه به‌هایه‌كى خۆراكیى به‌رزیان هه‌یه، سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پرۆتینى گیانه‌وه‌رین. ئه‌م پرۆتینانه ترشه ئه‌مینییه‌كانیان تێدایه كه مرۆڤ پێویستى پێیانه و له‌ناو له‌شدا به‌رهه‌م نایه‌ن، خواى گه‌وره زۆر جوانى فه‌رمووه:{وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (5)} [النحل]، واته: مالاَتیشى دروستكردووه بۆ خزمه‌تى ئێوه كه گه‌رمیتان پێده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها سوودى تر‌ى لێوه‌رده‌گرن و له شیر و گۆشته‌كه‌شى ده‌خۆن له‌گه‌ڵ چه‌ندین سوودى تر...
پێنجه‌م: شیر و هه‌نگوین
* شیر سه‌رچاوه‌یه‌كى چاكه بۆ پرۆتین و شه‌كرى لاكتۆز (شه‌كرى شیر) و زۆرێك له ڤیتامینه‌كان و توخمه خۆراكییه كانزاییه‌كان (گرنگترینیان كالیسیۆم)... په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ ڕزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ (233)} [البقرة]، واته: دایكان دوو ساڵى ته‌واو با شیر به مناڵه‌كانیان بده‌ن بۆ هه‌ر كه‌س كه ده‌یه‌وێت شیرى ته‌واو بدات.
له‌ڕووى زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه كه هیچ شیرێك یان خواردنێكى تر هاوتاى شیرى دایك نابێت.
* هه‌نگوین سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه بۆ شه‌كره ساده‌كان، گلوكۆزیش تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كى وزه‌یه كه مێشك پێویستیه‌تى.
هه‌روه‌ها هه‌نگوین هه‌ندێك له توخمه كانزاییه‌كانى تێدایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دژه زینده‌گییه‌كان (المچادات الحیویه) و ئاوێته‌ى تریش.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (69)} [النحل : 69]، واته: له‌ناو سكى (ئه‌و هه‌نگانه‌وه) شله‌یه‌كى ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه كه شیفاى تێدایه بۆ (زۆر نه‌خۆشى) خه‌ڵكى.
زنجيره‌ى قورئان و زانست (1)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

