سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کێ له‌خوا ڕاستگۆتره؟
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
دیاره که‌س له‌خوا ڕاستگۆتر نیه, هه‌رچى بوێت و هه‌رچۆنى بوێت ده‌یکات, بالآده‌سته‌و به‌ڵێنه‌کانى ده‌باته‌سه‌ر, قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
١- (اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَ‌يْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ حَدِيثًا)النساْ /٨٧ که‌س نیه بێجگه له‌و شایانى په‌رستن بێت, سوێند به‌خوا کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژى قیامه‌تدا که هیچ گومانێکى تێدا نیه, جا کێ هه‌یه له‌خواى په‌روه‌ردگار ڕاستگۆتر بێت.
جا سوننه‌ته که موسڵمان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێند بڵێ (لا أحد أصدق حديثا من الله) جارێکى تر له‌هه‌مان سوره‌تدا ده‌فه‌رموێت (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕ‌ي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّـهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا)النساْ /١٢٢ ئه‌وانه‌ى که به‌بڕوان و ئاکار چاکن, ده‌یانبه‌ینه ناو به‌هه‌شتێک و باغاتێک جۆوباریان به‌به‌ردا ده‌ڕواو هه‌تا سه‌ر تیایدا ده‌بن, دیاره واده‌ى خوا هه‌قه‌و کێ له خوا ڕاستگۆتره؟ (لا أحد أصدق من الله قولا)
٢- (وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَ‌ثَنَا الْأَرْ‌ضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ)الزمر/٧٤ به‌هه‌شتیه‌کانیش ده‌ڵێن: شوکرانه بۆ خودا, که به‌ڵێنێک به ئێمه‌ى دا, وه‌ڕاست گه‌ڕاو ئه‌و زه‌مینه‌ى دا به ئێمه‌و له‌و به‌هه‌شتا, کوێ ئاره‌زوو بکه‌ین لێى ده‌بین, ئه‌و پاداشته‌ى دراوه به چاکه‌کاران چه‌نده باشه!
٣- (وَمَا أَرْ‌سَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا ڕ‌جَالًا نُّوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْڕ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٧﴾ وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ ﴿٨﴾ ثُمَّ صَدَقْنَاهُمُ الْوَعْدَ فَأَنجَيْنَاهُمْ وَمَن نَّشَاءُ وَأَهْلَكْنَا الْمُسْڕ‌فِي)الانبیاْ /٧-٩ پێش تۆ له‌چه‌ند پیاوێک به‌ولاوه‌مان نه‌ناردووه که وه‌حیمان بۆ ده‌کردن, واته ئه‌وانیش ئاده‌میزاد بوون و مه‌لائیکه‌ت نه‌بوون, سا ئه‌گه‌ر ئێوه نازانن له‌خاوه‌ن نامه ئاسمانییه‌کان بپرسن, لاشه‌ى ئه‌وانیشمان وا دروست نه‌کردبوو که هیچ نه‌خۆن و نه‌مر بن, پاشان هه‌موو به‌ڵێنێکیش که پێمان دابوون به‌جێمان هێنا, که ئه‌وانیش و هه‌رکه‌سیش خۆمان ویستمان نه‌جاتمان دان, زیاده‌ڕه‌وانیشمان له‌ناوبرد.
٤- (وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّـهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِ حَتَّىٰ إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْڕ وَعَصَيْتُم مِّن بَعْدِ مَا أَرَ‌اكُم مَّا تُحِبُّونَ مِنكُم مَّن يُڕ‌يدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُڕ‌يدُ الْآخِرَ‌ةَ ثُمَّ صَرَ‌فَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ وَاللَّـهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ)ال عمران/١٥٢ به‌ڕاستى خوا ڕاستى کرد له‌گه‌ڵتاندا که به‌ڵێنى سه‌رکه‌وتنى دانێ, که له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى ئوحوددا کافره‌کانتان ده‌کوشت, دواییش که موسڵمانان سه‌رکه‌وتن به‌یارمه‌تى خوا‌و, تیرهاوێژه‌کان فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ریان صلى الله علیه وسلم شکاند‌و له‌شاخه‌که دابه‌زین, خواى گه‌وره په‌ندێکى واى دادان که هه‌رگیز بیریان نه‌چێته‌وه, موسڵمانان تێشکان و زیانى زۆریان لێ که‌وت. له‌م ئایه‌ته‌دا به ئاشکرا باسى هاتنه‌دى به‌ڵێنى خوا ده‌کات که هاوه‌لآن له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌که‌دا بینیان, دیاره ئه‌وان که به‌شدارى جه‌نگه‌که بوون و ئازاریان چه‌شتبوو ئاسنه‌که‌یان گه‌رم بوو که ئیتر واى لێ کردن له‌فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌رنه‌چن و سه‌رکه‌وتنه‌کانیش به‌رده‌وام بوون.
٥- (وَلَمَّا رَ‌أَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَـٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّـهُ وَرَ‌سُولُهُ وَصَدَقَ اللَّـهُ وَرَ‌سُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا)الاحزاب/٢٢ کاتێ که خاوه‌ن باوه‌ڕان له جه‌نگى ئه‌حزابدا چاویان به دوژمنان که‌وت له‌هه‌موولاوه ده‌وریان دابوون, وتیان ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌یه که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى به‌ڵێنیان به ئێمه داوه‌و هه‌ر به‌ڵێنێ خودا و پێغه‌مبه‌رى بیده‌ن, ڕاست ده‌رده‌چێت و ئیتر بڕوا‌و هه‌ستى فه‌رمان بردنیان پتر گه‌شه‌ى کرد.

