سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئازادى وشکاندنى کۆت و پێوه‌نده‌کان
ئه‌دازیار عوسمان
ئاینى پیرۆزى ئیسلام سه‌ره‌تا که هات ، کۆیلایه‌تى نیزامێکى جیهانى بوو، ورده ورده به‌پێى به‌رنامه‌یه‌کى ڕێک وپێک و نه‌خشه بۆکێشراو ، کۆیلایه‌تى که‌م کرده‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش نه‌یهێشت ، ئیسلام باسى ڕێزدارى ئاده‌میزادى کرد‌و فه‌رمووى [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] وه پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) داى به‌گوێ ى جیهاندا که هیچ جیاوازىیه‌ک نیه له‌نێوان عه‌ره‌بێک و عه‌جه‌مێکدا مه‌گه‌ر به‌ته‌قوا و خواناسین …عومه‌رى کوڕى خه‌تتابیش فه‌رمووى ( متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احراراً ) به‌مه‌ش کۆت و پێوه‌نده ماددیه‌کان کرانه‌وه‌و نه‌مان .
کۆت و پێوه‌ندى تریش هه‌ن که ( معنوى ) ن، به‌هاتنى حه‌زره‌ت ئه‌و کۆت و پێوه‌ندانه‌ش کرانه‌وه [ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ] الاعراف : ١٥٧ .
واته : ئه‌وانه‌ى شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون که‌له‌لایان نوسراوه‌و مژده به‌هاتنى دراوه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ، که فه‌رمانیان پێ ئه‌دا به‌چاکه‌و جڵه‌وگیرىیان ده‌کات له خراپه … وه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات شتانى پاک و پوخت و یاساغى ده‌کات لێیان شتانى پیس و ناهه‌موار، وه بارى گران و کۆت و پێوه‌ندیان لاده‌بات ، جا ئه‌وانه‌ى بڕواى پێ دێنن و سه‌رى ده‌خه‌ن و دواى ئه‌و نوره ده‌که‌ون که هێناویه‌تى هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو …
هه‌روه‌ها له سوره‌تى ( البينة ) ش دا ده‌فه‌رموێ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْڕكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ * رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفاً مُّطَهَّرَةً ] البینه ١-٢… واته : ئه‌وانه‌ى که بێ بڕوابوون له خاوه‌ن نامه‌و بت په‌رسته‌کان ، ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت له بێبڕوایى و کۆت و پێوه‌نده‌کانیان نه‌کرانه‌وه ، تا نیشانه ڕوونه‌که‌یان بۆ هات، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له‌خواوه ئه‌خوێنێته‌وه به‌سه‌ریانا چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کى پاک که قورئانه، که تیایانایه چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخ … یان تیایدایه پوخته و پاڵاوته‌ى چه‌ند نامه‌یه‌کى به‌نرخى ئاسمانى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو …
ئاینى ئیسلام ڕۆژانه پێنج جار بانگى ( حي على الصلاة و حي على الفلاح ) ده‌دا به‌گوێى ئاده‌میزادا ، هه‌ستن بۆ نوێژ، هه‌ستن بۆ شکاندنى گشت کۆت و پێوه‌نده ماددى و مه‌عنه‌وىیه‌کان ، هه‌ستن به‌ره‌و ڕزگارى و سه‌رفرازى .
بۆ نموونه به‌خیلى و چرووکى کۆت و پێوه‌ندێکه ده‌ستى خاوه‌ن ماڵ ده‌به‌ستێو نایه‌ڵێ خێر‌و چاکه بکات، بۆیه قورئان ئامۆژگارى ده‌کات و ده‌فه‌رموێت [ وَلاَ تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلاَ تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُوماً مَّحْسُوراً ] الاسرا‌و : ٢٩ .
ڕق و کینه‌و حه‌سوودى دڵى مرۆڤ به‌ند ده‌کات و کۆت و پێوه‌ند ده‌کاته گه‌ردنى، نایه‌ڵێ ئه‌و دڵه بجوڵێ به‌رامبه‌ر موسڵمانان و نایه‌ڵێ سۆز‌و به‌زه‌یى و میهره‌بانى ببێت، بۆیه بڕواداران دوعا ده‌که‌ن که خوا له‌و کۆت و پێوه‌نده ڕزگاریان بکات و ، دڵیان پاک و سینه‌یان ساف بێت ، به‌رامبه‌ر خوشک و برا ئیمانداره‌کانیان : [ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلّاً لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ] الحشر١٠ . کافره‌کانیش که له‌دنیادا خواى گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ إِنَّا جَعَلْنَا فِي أَعْنَاقِهِمْ أَغْلاَلاً فَهِيَ إِلَى الأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ * وَجَعَلْنَا مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدّاً وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدّاً فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ * وَسَوَاء عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ] ی‌س : ٨-١٠ .
واته : ئه‌م کافرانه له بێ ئاگایى و بڕوا نه‌هێنانیاندا وه‌ک که‌سانێکن که زنجیرمان کردبێته ملیان و تا چه‌ناگه‌یانى داگیرکردبێ، که‌واته سه‌ریان به‌رزئه‌بێته‌وه‌و به‌رده‌مى خۆیان نابینن، وه وه‌کو که‌سانێکن که‌له‌به‌رده‌م و پشتیانه‌وه دیوار‌و ( بةربةست ) مان دانابێ و به‌رچاویان گیرابێ و نه‌هیچ ببینن و نه‌بشتوانن بجوڵێن جا ئه‌وانه بیانترسێنى و ئاگاداریان که‌یته‌وه یان نه‌یکه‌یته‌وه هه‌ر وه‌کو یه‌که‌و هى ئه‌وه‌ن که ده‌ستیان لێ بشۆرى، ئه‌وه‌نده ڕۆچوون له کوفر‌و جه‌هاله‌تدا ئه‌و کافرانه‌ى که‌له‌دنیادا کۆت و پێوه‌ندى هه‌واو ئاره‌زوو په‌ل به‌ستى کردوون و نایه‌ڵێ بێن به‌ره‌و هه‌ق و ڕاستى ، له‌قیامه‌تدا سزاکه‌یان دۆزه‌خه به‌ده‌ست و په‌ل به‌ستراوى یه‌وه، هه‌روه‌ک لێره له‌کۆت و پێوه‌ندابوون و ئازاد نه‌بوون ، له قیامه‌تیشدا هه‌روا ده‌بن ، قورئان ده‌فه‌رموێت [ خُذُوهُ فَغُلُّوهُ * ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ * ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعاً فَاسْلُكُوهُ * إِنَّهُ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ الْعَظِيمِ * وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ ] الحاقه‌٣٠ -٣٣ .
واته : بیگرن و کۆت و زنجیر بکه‌نه ده‌ستى ، له‌پاشا بى سوتێنن له دۆزه‌خا، ئینجا به زنجیرێکى حه‌فتا گه‌زى بیبه‌ستنه‌وه، چونکه ئه‌و بڕواى به‌خواى گه‌وره نه‌ئه‌کردو هانى خه‌ڵکى نه ئه‌دا له‌سه‌ر ناندان به هه‌ژاران و یارمه‌تى و ده‌ست گرتنیان ..
هه‌روه‌ها قورئان ده‌فه‌رموێت :[ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ الأَغْلاَلُ فِي أَعْنَاقِهِمْ وَأُوْلَـئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِيهَا خَالِدونَ ]الرعد٥ . واته: ئه‌وانه بڕوایان نه‌هێناو کافر بوون، ئه‌وانه‌ن که کۆت و پێوه‌ند له گه‌ردنیاندایه وه ئه‌وانه‌ن که هاوه‌ڵ و هاوده‌مى ئاگرى دۆزه‌خن و تیایا هه‌تا هه‌تایى ده‌بن . ( لة خزمةت قورئاندا – نووسةر – ل 274) .

