سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵگه‌کان له قورئان
م. عوسمان رشید
قورئانى پیرۆز هه‌رده‌م جه‌خت ده‌کاته سه‌ر هێنانى به‌ڵگه‌و بورهان و هه‌میشه زه‌مى چاولێکه‌رى کوێرانه ده‌کات ، هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆکراوه :
یه‌که‌م: داواکردنى به‌ڵگه‌و بورهان :
أ- [ أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] النمل٦٤واته:ئایا کێ له سه‌ره‌تاوه دروستکراوان به‌دى ده‌هێنێت، پاشان دواى نه‌مانیان دروستیان ده‌کاته‌وه، کێ له ئاسمان و زه‌وىیه‌وه رزق و ڕوَزیتان پێده‌به‌خشێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ خواداکه‌سى تر هه‌یه شایانى په‌رستن بێت ؟ پێیان بڵێ :ئاده‌ى به‌ڵگه‌تان چىیه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن ..
ب- [ وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ] المۆمنون١١٧
ئه‌وکه‌سه‌ى خوایه‌کى تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکى خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى به‌ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به‌ڕاستى حساب و لێپرسینه‌وه‌ى لاى په‌روه‌ردگارێتى، بێگومان بێباوه‌ڕان و خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن .
ج-[ قَالُواْ اتَّخَذَ اللّهُ وَلَداً سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَات وَمَا فِي الأَرْضِ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَـذَا أَتقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ؟ ] یونس٦٨
خوا نه‌ناسان ده‌ڵێن: خوا منداڵى بۆ خۆى بڕیارداوه ! پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێنیازه ( ثيَويستى بة كوڕ‌و كض نية) ، هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه ، بێگومان هیچ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و بێباکانه ده‌یڵێن، که هیچى لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کى نیه؟!
د- [ أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْڕ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ ] لقمان٢٠
واته : ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستى خوا هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووى ڕام کردووه‌و بۆ خزمه‌تى ئێوه‌ى دروستکردووه، هه‌روه‌ها نیعمه‌تى ئاشکراو په‌نهانى به‌سه‌ردا ڕژاندون ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له خه‌ڵکى مجاده‌له و گفتوگۆى نابه‌جێ ده‌رباره‌ى خوا‌و به‌رنامه‌که‌ى ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى زانستى و ڕێنمونیه‌کى پێغه‌مبه‌ران و کتێبێکى ڕوونکه‌ره‌وه‌ى خوایى ..
ه- [ وَقَالُواْ لَن يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلاَّ مَن كَانَ هُوداً أَوْ نَصَارَى تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] البقره ١١١گاورو جووه‌کان ده‌ڵێن : که‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌که یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵیانه، پێیان بڵێ :ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن به‌ڵگه‌کانتان بهێنن ..
دووه‌م: جڵه‌وگیرى له چاولێکه‌رى کوێرانه :
١-[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيڕ ] لقمان٢١
واته: کاتێک پێیان بوترێت شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون خوا ناردویه‌تى ، ده‌ڵێن : نه‌خێر شوێنى ئه‌وه ناکه‌وین، به‌ڵکو هه‌ر شوێنى ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باوباپیرانمان په‌یڕه‌ویان کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگى کردبن بۆ سزاى داگیرساوى دۆزه‌خ هه‌ر په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن ؟!
٢-[ وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا ] الأحزاب٦٧
واته : وتیان : په‌روه‌ردگارا ئێمه به گوێى گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتدارانمان کرد سه‌رگه‌ردانیان کردین و له ڕێى ڕاست لایان داین، په‌روه‌ردگارا دوو به‌رابه‌ر و دوو چه‌ندانه سزاى ئه‌وانه بده‌و نه‌فرینێکى گه‌وره‌و بێ ئه‌ندازه‌یان لێ بکه..( بةلَىَ .. عةقلَيان نةخستة كار و كويَرانة دواى ئاغاكانيان كةوتن و ئيَستاش كة هيض فريايان ناكةوىَ داواى سزاى دوو قاتيان بؤ دةكةن !!)
٣-[ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّاڕ فَيَقُولُ الضُّعَفَاء لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعاً فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيباً مِّنَ النَّاڕ ] غافر٤٧واته : له دۆزه‌خدا کێشه‌و ده‌مه‌ده‌مێ دروست ده‌بێت، لاواز‌و چه‌وساوه‌کان به ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن : به ڕاستى ئێمه شوێنکه‌وته‌ى ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزاى ئاگرمان له سه‌رکه‌م بکه‌نه‌وه ؟ له وه‌ڵامیاندا خۆبه‌زل زانه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خواى گه‌وره دادوه‌رى کردووه له نێوان به‌نده‌کانیدا وبڕیاره‌کانى بڕاوه‌ته‌وه.
سێیه‌م : قورئان داواده‌کات که سود وه‌ربگیرێت له چاوو گوێ و دڵ :
١-[ وَاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً وَجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] النحل٧٨واته: خوا ئێوه‌ى له سکى دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێک بزانن ، ئنجا چاووگوێ و دڵى داونه‌تێ، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسگوزارى بکه‌ن..
٢-[ وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ]الاسراو٣٦
واته : ( ئةى ئينسان ) له شتێک مه‌دوێ و شوێنى شتێک مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ى نیه، چونکه به‌ڕاستى گوێ و چاوو دڵ هه‌ر هه‌مویان به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ریه‌وه‌و خوا محاسبه‌تان ده‌کات له سه‌رى ..
٣- کافران که‌ڕوڵاڵ وکوێرن وهیچیش حاڵى نابن :
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ* وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ] البقره ١٧٠-١٧١واته: ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت : شوێنى ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه ده‌ڵێن : نه‌خێر هه‌ر شوێنى ئه‌وه ده‌که‌وین که باووباپیرانمان پێوه‌ى ئالووده بوون و له‌سه‌رى ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باووباپیرانیشیان تێنه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و هیدایه‌ت نه‌دراوبن ( هةر شويَنيان دةكةون ) ؟!..
نمونه‌ى بێباوه‌ڕان ( لةطةلَ ثيَغةمبةردا لةوةى كة سوود وةرناطرن لةم قورئانة ) وه‌کو ئه‌و شوانه وایه که هاوار ده‌کات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کانیاو تێى ناگه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده که گوێیان له هات و هاوارێکه، ئه‌وانه که‌ڕو ڵاڵ و کوێرن و ژیرى و عه‌قڵیشیان له ده‌ست داوه .
له‌م ئایه‌تانه‌وه تێده‌گه‌ین که‌ئیمان و ئیسلامه‌تى ئاسانکراوه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێ له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا به‌شى پێویستى لێوه‌رگرێ، به پێچه‌وانه‌ى ڕێباز وبه‌رنامه‌کانى تر‌و ئاینه ته‌حریف کراوه‌کانه‌وه که زۆر مه‌سه‌له‌ى ته‌لیسم و ناڕوونى تیایه‌و عه‌قڵ قبوڵى ناکات، بۆیه خه‌ڵکى به‌وه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که ئه‌و بواره ته‌نها بۆ پیاوانى ئاینى و که‌سانى تایبه‌تى خۆیانه..

