سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتای ئایه‌تی ({بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ .... [البقرة : 117])
نووسینی/ محمد فتح الله گوڵه‌ن
وه‌رگیرانی / حبیب محمد سعید
ئامتده‌كردنی / نه‌جات رواندزی
كرداری ( بدع) له زمانی عه‌ره‌بی دا به مانای هێنانه بوون و به‌دی هێنان دێت ، كه له سه‌ر نموونه‌یه‌كی پێشتر نه‌بووبێت . زه‌ویی و ئاسمانه‌كانیش كه له فراوانی یان سنوری بۆ نیه . نموونه‌یه‌كن بۆ ئه‌و جوانی یه‌ی كه مرۆڤ لێی تێر نابێت . واته ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌و به‌دی هێنراوه سه‌یرانه‌ن كه له پێشیانه‌وه نموونه‌یه‌كیان لێ به‌دی نه‌هاتووه ، جا له‌به‌ر نه‌بوونی نموونه‌یان له‌وه‌و پێش له لایه‌كی تره‌وه ، یه‌كجار سه‌رنج راكێش و سه‌رسورهێنه‌رن و ، ناشگه‌نجێ له‌وان جوانتر و دڵرفێن ترهه‌بیت و ،به ملیاره‌ها ئاماژه‌ی نوورانیی ئاماژه بۆ به‌دی هێنه‌ر و داهێنه‌ریان ئه‌كه‌ن ،،
به‌ڵی ! زه‌وی و ئاسمانه‌كان هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه وان تیایانا و ، هه‌موو جوانیی و مه‌زنی یه‌كی دڵ رفێن و ، هه‌موو نهێنیه‌كانیان و ، به‌و پله‌ی كه‌ماله‌ی كه كه‌مالی تر له ژوورییه‌وه نیه و، به بێ هیچ ناته‌واویی و كه‌م و كورییه‌ك ، له‌لایه‌ن به‌دی هێنه‌ریانه‌وه به وشه‌ی (كن) به‌دی هێنراون .. ئاسمانه‌كان و زه‌وی پارچه نین و له خوای بالا ده‌ست جیا بووبنه‌وه و ، لێشی ده‌رنه‌كه‌وتوون، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان بوونه‌وه‌ر و داهێنه‌ره‌كه‌ی ( تبارك و تعلی ) په‌یوه‌ندی به‌دی هێنه‌ره به به‌دی هێنراوه . واته ئه‌م په‌یوه‌ندیه لێ بوون ، یان لێ ده‌رچوون ، یان ده‌ركه‌وتنێكی حه‌تمی و به‌بێ ئیراده‌ی ئه‌و نیه . گه‌ر به فه‌رزی مه‌حالیش ئه‌مه په‌یوه‌ندیه‌كه بێت ئه‌وا هه‌موو لێ ده‌رچوون و ده‌ركه‌وتنه‌نه‌ئه‌بوو ئه‌گه‌ری شیبوونه‌وه و پارچه پارچه بوون و ته‌واو بوون رووی تێ بكات ، وه‌ك ته‌واو بوونی سووته‌مه‌نی خۆر رۆژێك له رۆژان . كه‌چیی هه‌موو شتێك به‌دیی ئه‌هێنرێت پاشان گه‌شه ئه‌كات و په‌ره ئه‌سێنێت ، پاشان مه‌حف ئه‌بێته‌وه و ئه‌روا و به‌فه‌نا ئه‌چێت ، پاشان به‌دوای ئه‌و به‌فه‌نا چوونه‌دا بوونێكی تر به هه‌مان جوانیی و دڵ راكێشانه‌وه به دوای دا دێت ... به‌ڵێ ! هه‌موو شتێك یه‌ك له دوای یه‌ك دێن ، پاشان یه‌ك له دوای یه‌ك كۆچ ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویی به‌تاك و ته‌نیا به بی تیاچوون و ئال و گۆر و به‌فه‌نا چوون ئه‌مێنێته‌وه . كاتێك كه خوای گه‌وره سه‌خاوه‌ت ئه‌نوێنێت و نووری ژیان به هاتووان ئه‌به‌خشێت ، به‌وه مانای بوون بۆ خاوه‌ن ژیرییه‌كان ده‌ر ئه‌برێت . كاتێكیش كه تازه هاتووه‌كان ، دوای رۆیشتنی چووه‌كان ، هه‌مان نازو نیعمه‌تیان پێشكه‌ش ئه‌كریت ، خوای گه‌وره به‌وه‌ش ئاماژه بۆ هه‌میشه‌یی و هه‌تا هه‌تایی خۆی ئه‌كات .

![واتای ئایه‌تی ({بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ .... [البقرة : 117])](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/22_1.jpg)