سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ى ناوه‌کانى ڕۆژى دوایی له قورئان: به‌شى یه‌که‌م
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
١-( يَوْمِ الْقِيَامَةِ) : واتا ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان له ڕۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له باره‌ى کار‌و کرده‌وه‌کانى ژیانى دونیا لێى ده‌کرێن وه‌ک له سوره‌تى النسا‌و/٨٧ [ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً ] النسا‌و : ٨٧
واتا: الله خوایه‌که بێجگه له‌و هیچ خوایه‌کى تر‌ى به حه‌ق نیه -شایسته‌ى په‌رستن بێت- سوێند به خوا له ڕۆژى قیامه‌تدا کۆتان ده‌کاته‌وه که هیچ شک و گومانێکى تێدا نیه،جا کێ هه‌یه قسه‌و گوفتارى له فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟ ته‌فسیرى ئاسان
٢- (الْيَوْمِ الآخِڕ): واتا دوایه‌مین و کۆتا ڕۆژ که ڕۆژى تر‌ى له دوا نیه جگه له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ک له سوره‌تى البقره/٨ [ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِڕ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ] البقره : ٨
واتا: له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن : ئیمان وباوه‌ڕمان به خوا‌و به ڕۆژى قیامه‌ت -دوایه‌مین ڕۆژه‌کان- هێناوه له‌ڕاستیدا ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین ." ته‌فسیری ئاسان و جه‌لاله‌ین"
٣- (السَّاعَةَ) : واتا کاتى پاداشت وسزا که له ناکاو وکتوپڕ بێ ئه‌وه‌ى که خه‌ڵک وه‌ک پێویست ئاگادارى بن دێت وه‌ک له سوره‌تى گه/١٥ [ إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى ] گه : ١٥
واتا: بێگومان کاتى ڕۆژى قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت،خه‌ریکه بیشارمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ى کار‌و کرده‌وه‌و هه‌وڵ و کۆششى پاداشت بدرێته‌وه .ته‌فسیرى ئاسان
٤- (يَوْمُ الْبَعْثِ): واتا ڕۆژى زیندوو کردنه‌وه‌ى مردووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى له دونیایه‌کى تر بژین وه‌ک له سوره‌تى الروم /٥٦ [وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَالْإِيمَانَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِي كِتَابِ اللَّهِ إِلَى يَوْمِ الْبَعْثِ فَهَذَا يَوْمُ الْبَعْثِ وَلَكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ] الروم : ٥٦
واتا: له ڕۆژه‌ى قیامه‌تدا که تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه و سوێندى درۆ ده‌خۆن ئه‌وانه‌ى زانیاری و ئیمانیان پێ به‌خشرابوو ده‌لێن : سوێند به خوا ئێوه به‌ڕاده‌ى ئه‌وه‌ى خوا بڕیارى له‌سه‌ر بوه ماونه‌ته‌وه "له دونیادا‌و له جیهانى به‌رزه‌خیشدا " تا ڕۆژى زیندوو بونه‌وه ، جا ئه‌مه ڕۆژى زیندوو بوونه‌وه‌که‌یه ،به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانى و بڕواتان پێى نه‌بوو. "ته‌فسیرى ئاسان"
٥- (يَوْمُ الْخُرُوجِ): واتا ڕۆژى هاتنه ده‌ره‌وه‌و ده‌رچونى خه‌ڵک له ناو گۆڕه‌کانیادا له کاتى نه‌فخى صور وه‌ک له سوره‌تى ق/٤٢ [يَوْمَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بِالْحَقِّ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُرُوجِ ] قـ : ٤٢
واتا: ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌نگه به‌رز و سامناکه‌که ده‌بیستن که شک وگومانى تێدا نیه ،ئه‌وه ڕۆژى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى مردوه‌کانه له گۆڕه‌کانیان .

