سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خودا پشتوپه‌ناى باوه‌ڕدارانه
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ر که‌سێ له ئێمه پێویستى به خودایه که هاوارى بۆ ببات ئه‌بێ ئه‌و خودایه‌ش خاوه‌ن ده‌سه‌لآت و به‌توانا بێ و کارڕه‌وا بێ پێویستى به که‌س نه‌بێ خاوه‌ن هێز بێت هه‌رده‌م بمێنێته‌وه و مردنى لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. خاوه‌ن ئه‌و سیفه‌تانه ته‌نها خوداى گه‌وره و ته‌نها و تاکه پادشاى پادشاکان خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هیچ شتێک نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا که مرۆڤ دڵى پێ خۆش بێ دڵنیا بێت لێى و به ڕووتێکردن له ئه‌و بحه‌وێته‌وه بێجگه له خوداى پاک و بێگه‌رد ئه‌و خودایه جێى پشت و په‌ناى ترسێنراوه‌کانه, په‌نا ده‌رى په‌نا پێگیراوانه, دێت به هاوارى هاوارکارانه‌وه, وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَ‌بَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ)الانفال/٩ یان (وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ)المومنون/٨٨ واته: هیچ که‌س پشت و په‌نا به‌ر و تکاکاریان نابێ.
هه‌ر که‌سێ په‌رستنێک بکات بێجگه له خودا له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک له‌زه‌تى پێ ببات به‌لآم ده‌رئه‌نجام هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ ده‌بێت به تایبه‌ت له ڕۆژى قیامه‌ت زه‌ره‌روزیانى زیاتر و گه‌وره‌تره وه‌ک ئه‌وه‌ى خواردنێکى خۆش و به‌تام به‌لآم ژه‌هراوى کرابێ ده‌رئه‌نجام تام و خۆشیى خواردنه‌که ده‌کوژرێت هیچ نرخ و به‌هایه‌کى نییه به‌رانبه‌ر ژه‌هره‌که(لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّـهُ لَفَسَدَتَا فَسُبْحَانَ اللَّـهِ رَ‌بِّ الْعَرْ‌شِ عَمَّا يَصِفُونَ)الانبیاْ /٢٢ واته: ئه‌گه‌ر بێجگه له خودا خودایه‌کى تر هه‌بوایه ئاسمان و زه‌وى تێک ده‌چوو که‌واته پاکى و بێگه‌ردى بۆ خوداى خاوه‌ن عه‌رشى گه‌وره له‌وه‌ى که ئه‌وان بۆى داده‌نێن بێگومان ئه‌م ئاسمان و زه‌ویه به جوانى و رێک‌وپێکى ده‌ڕوات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یه‌ک خوداى هه‌یه, ئا له‌م ڕووه‌وه بۆى بچۆ مرۆڤیش پێویستى به یه‌ک خودا هه‌یه که فه‌رمانى چاکه‌ى پێ بدات که ئه‌ویش په‌یوه‌ندى نێوان هه‌میشه‌ماوه له‌گه‌ڵ که‌سێکى تیاچووه له‌به‌رانبه‌ر خوداى هه‌میشه زیندوو له‌نێوان به هێز و بێهێزه نێوان زه‌نگین و هه‌ژار ئه‌وه‌ى که نابێ هیچ که‌سێ لێى بێ‌ئاگا بێ ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌سێ دان نه‌نێت به خودایه‌تى خودادا ئه‌وا ئه‌و شتێکى تر‌ى کردووه به خودا له شته‌کان و وێنه‌کان و خۆشه‌ویستییه‌کان جێحه‌زه‌کان وه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت: (أَرَ‌أَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَـٰهَهُ هَوَاهُ)الفرقان/٤٣ واته ئایا نا‌بینیت که‌سێک چۆن حه‌زه‌کانى خۆى کردووه به خودا؟ یان (وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً)مریم/٨١ واته: ئه‌وان بێجگه له خودایان دانا بوو به خودا. له ئه‌سه‌ردا هاتووه ئه‌ى حوسه‌ین چه‌ند ده‌په‌رستى؟ وتى حه‌وت په‌رستنم هه‌یه شه‌شیان له سه‌ر زه‌وین یه‌ک خودا له ئاسمانیش لێى پرسیار کرا: کێیان به هیوا و به ترسه‌وه له دڵى خۆته‌وه ده‌په‌رستى؟ وتى: ئه‌وه‌ى له ئاسمانه پێى وترا که‌واته ئه‌و شه‌شه‌ى که له‌زه‌وى ده‌یانپه‌رستى واز لێ بێنه بۆ ئه‌وه‌ى که له ئاسمانه. به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى که ڕاستێتى مرۆڤ ده‌رده‌خات دڵ و ڕۆحه‌که‌یه‌تى, ئه‌وانیش چاک نابن ناسازێن ئه‌گه‌ر به خوداى دروستکارى خۆیان نه‌بێت بۆیه دڵه‌کان هێمن و له‌سه‌رخۆ نابن به یادى خودا نه‌بێت (أَلَا بِذِكْڕ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)الرعد/٢٨ بۆیه به ڕۆح و جه‌سته‌وه له ماندووبوون و کارکردندایه هه‌تا ده‌گاته خزمه‌ت خوداى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیه‌کان. ئه‌گه‌ر که‌سانێک به جێگه له خودا به‌خته‌وه‌ر بوون له په‌رستنى کاتێکى که‌مه و بۆیان ده‌رده‌که‌وێ وه‌ک سه‌رابه و پێى ناگه‌ن. بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت هه‌ر که‌سێ خودا له خۆى ڕ‌ازى بکات با خه‌ڵکیش لێى توڕه بن خوداى لێ رازى ده‌بێ خه‌ڵکیش لێى ڕ‌ازى ده‌بێ هه‌ر که‌سێ خودا له خۆى توڕه بکات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى لێى رازى بێت, خودا لێى توڕه ده‌بێ و خه‌ڵکیش لێى توڕه ده‌بن تا ئێستا چیرۆکى (العكوك)ى له‌بیره کاتێ به باوکى و لقى ئه‌میردا هه‌ڵده‌ڵێ. ئه‌گه‌ر ده‌ستت درێژ بکه‌ى و چاکه ببه‌خشى به‌م هه‌ڵبه‌ستبێژه ئه‌وا فه‌رمانت رۆزییه‌کان و ته‌مه‌نه‌کان به‌نده‌ى پێ له خۆڕازى کرد هه‌ر بۆیه به هۆشییه‌وه کوژرا وه‌ک (وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ)الا‌نعام/١٢٩

