سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(3و4) ئینجا ئایا کێ ئه‌و قوڕئانه‌ى هێناوه؟ وه بۆ کێى هێناوه؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
ئه‌وه‌ش خوا (سبحانه وتعالى)هه‌ر له سوره‌تى (الشعرا‌ء)دا, وه له گه‌ڵى شوێنى دیکه‌ش دا زۆر به‌ڕوونیى ده‌یخاته ڕوو, وه‌ک ده‌فه‌رموێ: (نَزَلَ بِهِ الرُّ‌وحُ الْأَمِينُ ﴿١٩٣﴾ عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِڕ‌ينَ)الشعراْ /واته گیانى ئه‌میندار دایبه‌زاندوه بۆسه‌ر دڵى تۆ تاکو تۆ له وریاکه‌ره‌وان بى, که‌واته کێ له خواوه (سبحانه وتعالى)که خوا له‌سه‌ر عه‌رشى خۆیه‌تى به‌و شێوه‌یه که بۆ خوا شایسته‌یه-کێ له خواوه (سبحانه وتعالى) قوڕئانى دابه‌زاندوه بۆ سه‌ر دڵى گه‌وره‌ترین ئینسان و سه‌روه‌رى پێغه‌مبه‌ران محمد صلى الله علیه وسلم ؟! دیاره جیبریل که خوا (سبحانه وتعالى) لێره‌دا به (الروح الامين) گیانى ئه‌میندار,
(روح) ناوى جیبریله یاخود سیفه‌تیه‌تى له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه که وه‌حى یه‌ک دێنێ که ڕووحه بۆ ژیانى به‌شه‌ر وه (أمين)یش دیسان یه‌کێکه له سیفه‌ته‌کانى که دیاره ئه‌مینه له‌سه‌ر وه‌حى خواوه ده‌سکاریى ناکات وه هیچ که‌س توخنى ناکه‌وێ له جند و شه‌یتانه‌کان, وه له سوڕه‌تى (النحل)دا خوا ده‌فه‌رموێ (قُلْ نَزَّلَهُ رُ‌وحُ الْقُدُسِ مِن رَّ‌بِّكَ بِالْحَقِّ)النحل/١٠٢ واته: بڵێ: گیانى پاک له په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق داى به‌زاندوه, وه‌له سوڕه‌تى (البقرة)دا ناوى جیبریل, هه‌ر به‌ناوى خۆى دێنێ, به‌ناوى عه‌له‌مى و ده‌فه‌رموێ: (قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْڕ‌يلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّـهِ)البقره/٩٧ جوله‌که‌کان ئه‌وه‌یان ده‌کرده بیانوو که بڕوا به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام محمد صلى الله علیه وسلم ناهێنن و بڕوا به قوڕئان ناهێنن چونکه جیبریل دایبه‌زاندوه و ده‌یانگوت: ئه‌و (علية السلام) فه‌رمانى شه‌ڕو شۆڕ و وێران کردن له‌خواوه دێنێ, به‌لآم ئه‌گه‌ر میکائیل هێناباى که فه‌رمانى ڕزق و ڕزق و ڕۆزیى و به‌ره‌که‌ت دێنێ, ئه‌وه ئیمانمان پێ ده‌هێنا؟ هه‌ڵبه‌ته هه‌ر بیانووبوو, ئه‌گه‌رنا فریشته‌کان بێ ئه‌مریى خوا ناکه‌ن, جا خوا ده‌فه‌رموێ: (كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْڕ‌يلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّـهِ)البقره/٩٧ واته: به‌ڵێ کێ دوژمنه بۆ جیبریل به فه‌رمانى خوا به مۆڵه‌تى خوا دایبه‌زاندوه بۆسه‌ر دڵى تۆ, واته له له خۆوه نه‌یهێناوه که‌واته: ئه‌گه‌ر ڕقیان له جیبریله له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌حى بۆ تۆ هێناوه, یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌رمان له خواوه دێنێ به وێران کردنى ئه‌و شوێنانه‌ى که موسته‌حه‌قى وێران کردنن ده‌بێ ڕقیان له خواى په‌روه‌ردگاریش بێ چونکه فه‌رمانه‌که له خواوه ده‌رچووه هه‌روه‌ها له سوڕه‌تى (التكوير)دا خوا سبحانه وتعالى ئه‌و په‌یکه ئه‌و په‌یام هێنه‌ره که جیبریله(عليه السلام) باشتر پێناسه ده‌کات و ده‌فه‌رموێ: (فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ ﴿١٥﴾ الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ ﴿١٧﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ ﴿١٨﴾ إِنَّهُ لَقَوْلُ رَ‌سُولٍ كَڕ‌يمٍ ﴿١٩﴾ ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْ‌شِ مَكِينٍ ﴿٢٠﴾ مُّطَاعٍ ثَمَّ أَمِي)التکویر واته: نه‌خێر ڕاست ناکه‌ن سوێند ده‌خۆم به‌و ئه‌ستێرانه‌ى که په‌نهان ده‌بن زۆربه‌ى توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن: (الْخُنَّسِ)واته: ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن له کاتێک دا که ڕۆژ هه‌ڵدێ ئه‌ستێره‌کان دیاره په‌نهان ده‌بن و شۆقیان نامێنێ (الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ)ڕۆیشتووانێک که دوایى ده‌چنه‌وه مه‌نزڵگاکانى خۆیان (وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ)وه سوێند به به‌ره به‌یان کاتێک هه‌ناسه ده‌دات (وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ) سوێند به شه‌وگار که دێ یاخود که ده‌ڕوا سوێند به هه‌موو ئه‌وانه (إِنَّهُ لَقَوْلُ رَ‌سُولٍ كَڕ‌يمٍ)ئه‌م قوڕئانه قسه‌ى ڕه‌وانه کراوێکى به‌ڕێزه واته نه‌ک ئه‌و بێژه‌ر (قائل)ه‌که‌ى بێ بێژه‌ر (قائل)ه‌که خوایه (سبحانه وتعالى) به‌لآم ئه‌و گه‌یه‌نه‌ره‌که‌یه‌تى و ئه‌م قوڕئانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ له‌لایه‌ن ڕه‌وانه کراوێکى به‌ڕێزه‌وه (ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْ‌شِ مَكِينٍ)خاوه‌نى هێزه وه له‌لاى خاوه‌ن عه‌رش- که‌خوایه- زۆر به‌ڕێزه و پێگه‌و پایه‌ى به‌رزى هه‌یه (مُّطَاعٍ ثَمَّ أَمِي)وه له‌وێ به‌قسه‌ى ده‌کرێ وه ئه‌مینداریشه, واته فریشته‌کان به قسه‌ى ده‌که‌ن زۆربه‌ى توێژه‌ره‌وانى قوڕئان ده‌ڵێن ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که جیبریل (عليه السلام) سه‌رۆکى هه‌موو فریشته‌کانى خواى په‌روه‌ردگاره که‌واته زانیشمان که قوڕئان به کێ دا نێردراوه و بۆ کێ نێردراوه؟ دیاره که بۆ پێغه‌مبه‌رى کۆتایى محمد صلى الله علیه وسلم نیراوه وه‌کو خوا له ئایه‌ته‌کان دا به ڕوونى به پێغه‌مبه‌رى خوا محمد صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ که بۆسه‌ر دڵى تۆ دابه‌زێندراوه.

