سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنى هه‌ق و به‌ڵێنى ناهه‌ق
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره په‌یمانى خۆى ناشکێنێت و به‌ڵێنى خۆى ده‌باته‌سه‌ر, وه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌س له‌و ڕاستگۆتر نیه, به‌ڵێنه‌کانى به به‌ڵێنى هه‌ق ناوده‌بات که له ئه‌رزى واقیعدا دێته‌دى, هه‌روه‌ک له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا باسى ده‌کات:
١- (فَرَ‌دَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ)القصص/١٣ فیرعه‌ون هه‌موو منداڵێکى نێرینه‌ى به‌نى ئیسرائیلى له‌ناو ده‌برد, که موساش له‌دایک بوو دایکى زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو که جگه‌رگۆشه‌که‌ى چۆن له‌ده‌ستى سته‌مکاران بپارێزێت خواى گه‌وره‌ش فه‌رمانیدایه که شیرى بداتێ و بیخاته ناو سندوقێکه‌وه فڕێى بداته ئاوى ڕووبارى نیله‌وه, خواش به‌ڵێنى داوویه که نه‌ترسێت و دڵنیابێت که به‌سه‌لامه‌تى بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌بوو ئالى فیرعه‌ون گرتیانه‌وه‌و له‌دڵیاندا به‌ویستى خوا خۆشه‌ویست بوو,
نه‌ک هه‌ر نه‌یانکوشت به‌ڵکو کردیانه کوڕى خۆیان و دایکى موساشیان بۆ گرت که شیرى بداتێ, ئینجا له‌م ئایه‌ته‌دا قورئان ده‌فه‌رموێت گێڕامانه‌وه لاى دایکى تا چاوى پێى ڕوون ببێته‌وه و خه‌مى نه‌خوا تا بشزانێت به‌ڵێنى خوا ڕاسته به‌لآم زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیه نازانن که خوا به‌ڵێنى خۆى ده‌باته‌سه‌ر
٢- (أَلَا إِنَّ لِلَّـهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ)یونس/٥٥ باش بزانن هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدان گشتى هى خودان لێشتان ڕوون بێت که به‌ڵێنى خوا هه‌قه به‌لآم زۆربه‌یان نازانن, له‌م ئایه‌ته‌دا خاوه‌نێتى ئاسمانه‌کان و زه‌وى ده‌به‌ستێته‌وه به ڕاستێتى په‌یمان و به‌ڵێنى خواوه, چونکه ئه‌و زاته‌ى که خاوه‌نى ئه‌م بوونه‌وه‌ره بێت و هه‌مووى فه‌رمانبه‌ردارى بن, دیاره به‌ڵگه نه‌ویسته که په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیشى دێنه‌دى و هیچ شتێک نابێته ڕێگر له ڕێى هاتنه‌دیاندا.
٣- (أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّئَاتِهِمْ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ)الاحقاف/١٦ ئه‌و که‌سانه‌ى که چاکه‌کار بن و شوکرانه بژێربن و له‌گه‌ڵ دایک و باوکیاندا باش بن, ئه‌وا باشترین کرده‌وه‌یان لێ وه‌رده‌گرین و له‌خراپه‌و که‌م و کورتیان خۆش ده‌بین و له‌ناو به‌هه‌شتییاندا دایانده‌نێین, به‌پێى ئه‌و به‌ڵێنه ڕاسته‌ى که له دونیادا پێیان ده‌درا. (وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَّكُمَا أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَ‌جَ وَقَدْ خَلَتِ الْقُرُ‌ونُ مِن قَبْلِي وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّـهَ وَيْلَكَ آمِنْ إِنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ فَيَقُولُ مَا هَـٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٧﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِڕ‌ينَ)الاحقاف/١٧-١٨ ئه‌و که‌سه‌ش که به باب و دایکى ده‌ووت لام لێ لاده‌ن! ئاخۆ به‌ڵێنم پێ ده‌ده‌ن جارێ تر زیندوو ده‌بمه‌وه له‌گۆڕ ده‌رم ده‌هێننه‌وه؟ چه‌ند به‌ره‌و چین له‌پێش مندا هاتوون و چوون. دایک و باوکیشى هه‌ر هانایان بۆ خوا ده‌بردو کوڕه‌که‌یان ده‌وت: هه‌ى ماڵ وێران بڕوا بێنه! به‌ڵێنى خودایه‌و ڕاسته ئه‌ویش ده‌یوت, ئه‌و شتانه هه‌ر چیرۆکى پێشینانه‌و هیچى تر نیه. ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌ر به‌ده‌ردى کۆمه‌لآنێ له جنۆکه‌و مرۆڤ چوون, که به‌ر له‌وانه فه‌وتان و تووشى جه‌زره‌به‌ى ئێمه هاتن زیانبار بوون.

