سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانى قورئان و سوننه‌ت
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز تاقه په‌ڕاوى پارێزراوه که به‌وه‌حى نێردراوه بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص) و هیچ گومان و ناته‌واویه‌کى تیا نیه، هیچ وشه‌یه‌کى تیانیه که زیاده‌بێ و بێ مه‌به‌ست هاتبێ ، قورئان له‌باره‌ى خۆیه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْڕ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً ] النساو٨٢واته: بۆ وردنابنه‌وه له قورئان، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن غه‌یرى خواوه بهاتایه‌و هى خوا نه‌بوایه جیاوازى و دژایه‌تیه‌کى زۆریان تیا ده‌دۆزیه‌وه .
جا ئه‌وانه‌ى که به ویژدانن و هه‌ق ویستن له ئه‌هلى کیتاب ، هه‌روه‌ها ئه‌و زانایانه‌ى که هه‌واو ئاره‌زوو ده‌مارگیریان خستۆته لاوه، باش ده‌زانن ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه هاتووه‌و، هه‌ق و ڕاستىیه‌و ڕێنمایىکاره بۆ ڕێى خواى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایسته‌ى سوپاس وستایش [ وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ] سبأ٦.. له فه‌رموده‌یه‌کیشدا هاتووه که ده‌فه‌رموێت ( أعربوا القرآ‌ن والتمسوا غرائبه) ( حاكم لة مستدرك دا ڕيوايةتى كردووة 2/492) واته : بگه‌ڕێن به دواى ورده‌کاریه‌کانى قورئان و ئه‌و شتانه‌ى که نه‌وه له دواى نه‌وه وه‌ک به‌ڵگه زانستیه‌کان ده‌رده‌که‌ون ..
به‌ڵێ .. ڕۆژگارێک هات به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى دا، که‌له ڕۆژئاوا به‌ناوى ئاینه‌وه دژایه‌تى زانست کرا، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى له ده‌سه‌ڵاتى که‌نیسه‌و جیاکردنه‌وه‌ى ئاین له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت له ژیانیش، ئه‌م به‌ڵاو نه‌گبه‌تیه‌ش گه‌یشته وڵاته ئیسلامیه‌کان و که‌سانێکى ناحاڵى ویستیان ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئیسلام بکرێت، له کاتێکدا که ئیسلام هه‌رگیز دژایه‌تى زانستى ڕاستى نه‌کردووه‌و، ته‌نانه‌ت یه‌که‌م ئایه‌تمان به[ اقْرَأْ ]ده‌ست پێده‌کات و، له‌چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ى تریشدا ڕێز له ئه‌هلى زانست گیراوه‌و ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که زاناکانن به ڕاستى له خوا ده‌ترسن .
له‌گه‌ڵ پێش که‌وتنى زانست دا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر گه‌وره‌یى ئه‌م ئاینه ده‌رده‌که‌وێت، زۆر نمونه‌مان له په‌ڕاوه‌کانى پێشتردا باسکردووه لێره‌شدا ئاماژه به‌چه‌ند ئایه‌تێک ده‌که‌ین :
١- قورئانى پیرۆز له سوره‌تى الا‌نعام ئایه‌تى (38) دا ده‌فه‌رموێت :
[ وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ* وَالَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَن يَشَإِ اللّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ] الا‌نعام ٣٨-٣٩
واته : هیچ زینده‌وه‌رو گیاندارێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک نیه به باڵه‌کانى بفڕێت، گه‌ل و ئوممه‌ت نه‌بن وه‌ک ئێوه ، دڵنیا بن هیچ شتێک نیه پشتگوێمان خستبێت له‌کتێبه تایبه‌تیه‌که‌ى ( لوح المحفوظ ) دا، له‌وه‌و دوا هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگاریان، بۆ ئه‌وه‌ى دادگایى بکرێن و هه‌موو که‌س مافى خۆى وه‌رگرێت ..
باشه که‌سێکى نه‌خوێنده‌وارى وه‌ک حه‌زره‌ت (ص) که زانست و زانینى ئه‌وتۆ له به‌رده‌ستا نه‌بووه، چۆن باس له مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کات که پاش چه‌نده‌ها سه‌ده وپاش لێکۆڵینه‌وه‌و دیراساتى هه‌زاران زانا، ئنجا گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستیه‌ىکه هه‌مووگیانله‌به‌ران گه‌ل و ئوممه‌تن وه‌ک مرۆڤ، نیزام و یاسا‌و به‌رنامه‌ى خۆیان هه‌یه له ژیاندا، هیچ شتێ له‌م دنیایه‌دا له گۆتره‌و هه‌ڕه‌مه‌کى نیه ! ئه‌وه‌تا حه‌زره‌ت() ده‌فه‌رموێت ( لولا أن الكلاب أمة من الأمم لأمرت بقتلها كلها )حسن صحیح /ترمژى/١٤٨٦ واته : ئه‌گه‌ر سه‌گ ئوممه‌تێک نه‌بوایه له ئوممه‌ته‌کانى ئه‌م سه‌ر ڕووى زه‌وى یه، فه‌رمانم ئه‌دا هه‌موویان له‌ناو ببرێن و قڕ بکرێن ..
به ڕاستى ته‌نها ئه‌م ئاماژه زانستى یه به‌سه بۆ که‌سێک که بیه‌وێ بگاته هه‌ق وڕاستى، که‌چى به داخه‌وه زۆر که‌س خۆى له هه‌ق و ڕاستى وێڵ ده‌کات و هه‌روا به که‌ڕو ڵاڵى و کوێرى خۆى ده‌هێڵێته‌وه‌و نایه‌وێ له تاریکاییه‌کان بێته ده‌ره‌وه‌و له ڕووناکیدا بژى .. [ وَالَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ] .. بێگومان ئه‌وه‌ى هه‌ق و ڕاستى نه‌وێت خواش هیدایه‌تى نادات و ئه‌وه‌ش که به‌دواى هه‌ق و ڕاستى دا بگه‌ڕێت و مه‌به‌ستى بێت، خواش کارى بۆ ئاسان ده‌کات و هیدایه‌تى ده‌دات [ مَن يَشَإِ اللّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ] الأنعام٣٩..
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به ویژدانه‌وه سه‌یرى جیهانى باڵنده بکات که چۆن ده‌ژین و له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر کۆچ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر که‌س سه‌یرى جیهانى مێرووله بکات که چۆن هاوکارن و گیان فیدان و ورده‌کارن له ژیاندا تێده‌گات که قورئان چه‌ند مه‌زن و گه‌وره‌یه که ئاماژه‌ى کردوه بۆ وردبونه‌وه لێیان و به ئاشکرا باسى گه‌ل و ئوممه‌تیانى کردووه ..
له فلیمى دۆبلاژکراوى کۆمه‌ڵه‌ى ئارا( الاعجاز فى النملة ) دا باس له‌جۆرى مێرووله‌ى به‌رگدروو ده‌کات، که چۆن زۆر به وردى گه‌ڵا به‌یه‌که‌وه ئه‌دروون و شاره مێرووله‌یه‌ک بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن ..
چه‌ند مێرووله‌یه‌ک به‌یه‌که‌وه لێوارى گه‌ڵاکان ڕاده‌کێشن و نزیکیان ده‌که‌نه‌وه ، چه‌ند مێرووله‌یه‌کى تریش ، مێرووله‌ى ( كرمؤكة ) ده‌هێنن که هێشتا نه‌شونماى ته‌واو نه‌بووه وهێشتا نه‌بووه به مێرووله ( ضونكة ماددةيةك دةردةدات كة وةك دةزوو واية ) و به‌هۆیانه‌وه گه‌ڵاکان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه ..
هه‌ندێ مێرووله‌ى تریش له دارستانه‌کانى ئه‌مازۆن، ( 500 ) هه‌زاریان به‌یه‌که‌وه ده‌ژین و ده‌میان دوو چه‌قۆى پێوه‌یه که‌به ماده‌ى ( زينك ) داپۆشراوه‌و گه‌ڵا ده‌بڕن و کۆمه‌ڵێکیش ڕێگایان بۆ چاک ده‌که‌ن، ئه‌و مێرووله‌یه‌ى که گه‌ڵاکه هه‌ڵده‌گرێ ئه‌گه‌ر به راوردبکرێ به مرۆڤ وه‌ک ئه‌وه وایه مرۆڤێکى وه‌ک ئێمه (250) کیلۆى هه‌ڵگرتبێ و به خێرایى (1,5) کم بڕوات له‌یه‌ک خوله‌کدا، به ڕاستى گورج وگۆڵ وئازاو له خۆبردوون ..
مێرووله‌یه‌کیش ده‌چێته سه‌ر گه‌ڵاکه‌وده‌بێته پاسه‌وان وحیمایه نه‌ک له ڕێدا زه‌رده‌زیڕه‌یه‌ک یا دوژمنێک په‌لامارى مێرووله بار هه‌ڵگره‌که بدات ..
که گه‌ڵاکانیان هێنایه شاره‌که‌یانه‌وه یه‌کسه‌ر به لیکه‌کانیان پاکىده‌که‌نه‌وه که‌مادده‌ى (ئةنتيبايوتيك) ى تیایه، نه‌ک گه‌ڵاَکه پیس بێت و نه‌خۆشى بڵاوببێته‌وه، ئنجا کۆمه‌ڵێ مێرووله‌ى تر وردى ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى که‌ڕووى له‌سه‌ر سه‌وز بێت، ئینجا هه‌موویان له که‌ڕووه‌که ده‌خۆن، پاشان کۆمه‌ڵێکى تریان ورده گه‌ڵاکان وپاشماوه‌کان فڕێ ئه‌ده‌نه ده‌ره‌وه.
چه‌نده‌ها زانا چه‌نده‌ها ساڵ دیراسه‌ى شاره مێرووله‌یان کرد له‌سه‌ر تاسه‌رى جیهانداو زۆر دیارده‌ى سه‌رسوڕهێنه‌ریان دۆزیه‌وه، وه‌ک زاناى به ناوبانگ ( ڕوَيالَ ديكنسون ) که بیست ساڵ خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه بوو له‌سه‌ر شاره مێرووله له جیهانداو له په‌ڕاوه‌که‌یدا ( شخصية الحشرات ) زۆر ڕاستى تۆمارکرد، که ئیبداع و تصمیم پیشان ئه‌دات له دروستکراوه‌کانى خوادا ..
زانایان بۆیان ده‌رکه‌وت که شاره مێرووله :
- ده‌رگاى هه‌واگۆڕکێى هه‌یه ..( باب التهوية ).
- شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پاسه‌وانان، تا مێرووله‌ى نه‌ناسراو نه‌یه‌ته ژوورێ .
- شاره مێرووله جارى وایه چه‌ند قاته، قاتى یه‌که‌م بۆ پشوودانى ئه‌وانه‌یه که کارده‌که‌ن به تایبه‌ت له هاویندا ..
- عه‌مبارى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنى خواردن .
- شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ خواردن..
- شوێنى تاییه‌تیان هه‌یه بۆ سه‌ربازه‌کانیان ..
- ژوورى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ شاژن بۆ گه‌رادانان ..
- شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ به‌خێوکردنى مێرووله بچوکه‌کان ..
- شوێنى تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ناشتنى ئه‌و مێروولانه‌ى که ده‌مرن ..
- له ئه‌مازۆن شاره مێرووله هه‌یه که (5)تا (7) مه‌تر قووڵه‌و سه‌دان ژوور‌و نه‌فه‌قى تیایه، شاره مێرووله‌ى وا هه‌یه چه‌نده‌ها ته‌ن خۆڵى لێ ده‌رئه‌ده‌ن و زۆر به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌ندازه‌یى و ته‌لار سازى بیناى ده‌که‌ن ..
- مێرووله ئه‌و ده‌نکه تۆوانه‌ى ده‌یبه‌ن هه‌ڵى بگرن ده‌یکه‌ن به دووکه‌رته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌وز نه‌بێت و چه‌که‌ره نه‌کات، به‌ڵام هه‌ندێ تۆ‌و هه‌یه که ئه‌گه‌ر بکرێ به‌دوو له‌تیشه‌وه هه‌ر سه‌وز ده‌بێت وه‌ک تۆوى قه‌یته‌ران (الكذبرة ) بۆیه ده‌یکه‌ن به چوار له‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌وز نه‌بێت و چه‌که‌ره نه‌کات ..
- ئه‌گه‌ر به‌هۆى بارانه‌وه تۆوه‌کان ته‌ڕبوون، ئه‌یهێننه ده‌ره‌وه‌ى شاره‌که‌یان و له‌به‌ر هه‌تاو ئه‌یده‌ن به هه‌واو هه‌ڵى ده‌خه‌ن تا وشک ده‌بێته‌وه .
- زانا ( ڕويال ديكنسون ) ده‌ڵێ : ئه‌و نیزام و ڕێک و پێکىیه‌ى له‌شاره مێرووله‌دایه له‌شاره گه‌وره‌کانى مرۆڤدا به‌دى ناکه‌ى .. ئه‌م زانایه بۆى ده‌رکه‌وت که مێرووله هه‌یه قالۆنچه‌ى بچووک ده‌هێنن و به خێوى ده‌که‌ن له‌ناوشاره‌که‌یاندا، پاشان وه‌ک چۆن مرۆڤ مانگا ڕاده‌گڕێ و ده‌یدۆشێ ئه‌وانیش ئه‌وانه ڕۆژانه ئه‌دۆشن و پێیان ده‌وترێ ( مانطاى ميَروولة ) .. هه‌روه‌ها مێرووله سوود له حه‌شه‌ره‌یه‌کى تر وه‌رده‌گرێت که پێى ده‌وترێت ( بق النبات ) کێچى ڕووه‌ک، ئه‌م حه‌شه‌ره‌یه له‌سه‌ر ڕووه‌ک ده‌ژى و لێى جیانابێته‌وه، بۆیه مێرووله گه‌راکانى ئه‌م حه‌شه‌ره‌یه ده‌باته ناو شاره‌که‌یه‌وه و پاشان خزمه‌تى ده‌که‌ن تا هه‌ڵدێ و گه‌وره ده‌بێت، دوایى ڕۆژانه له هه‌ریه‌که له‌و حه‌شه‌رانه ( 48 ) قه‌تره‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ که وه‌ک هه‌نگوین شیرینه‌و مێرووله‌کان ده‌یخۆن و سوودى لێوه‌رده‌گرن وکۆمه‌ڵێ مێرووله‌ى تایبه‌ت کاریان ته‌نها ئه‌و دۆشینه‌یه - پێگه‌ى ( موسوعةى ئيعجازى عيلمى لة قورئان و سوننةت ) دا ..
٢- قورئان باسى چیرۆکى حه‌زره‌تى سوله‌یمان ده‌کات :
[ وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ وَالطَّيْڕ فَهُمْ يُوزَعُونَ* حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِي النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ* فَتَبَسَّمَ ضَاحِكاً مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحاً تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ ] النمل ئایه‌تى ( 17-19)
وااته : هه‌رچى سه‌ربازو له شکرى سوله‌یمان هه‌بوو له په‌رى و ئاده‌میزادو باڵنده‌کان کۆکرانه‌وه‌و نمایشیان کرد به‌ڕیزوبه ڕێکوپێکى، هه‌موویان به سه‌ره‌تاو کۆتای‌یان یه‌کیان گرت ..هه‌تا گه‌یشتنه دوَڵى مێرووله، مێرووله‌یه‌کى مێیه هاوارى کرد‌و وتى : مێرووله‌ینه، بچنه ماڵه‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانى بتانشکێنن، له کاتێکدا هه‌ستان پێنه‌که‌ن .. سوله‌یمان که گوێى له مێرووله‌که بوو پێکه‌نى و وتى : په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده، دڵ و ده‌روون و ڕۆح و گیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزارى نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که‌به‌سه‌ر من و دایک و باوکم دا ڕژاندوته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ى چاک ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێى ڕازیت و به میهره‌بانى خۆت بمخه‌ره ڕیزى به‌نده چاکه‌کانته‌وه .
ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى سوره‌تى ( النمل ) چه‌ند ڕاستیه‌کى زانستى تیایه :
أ- قورئان ده‌فه‌رموێت مێرووله‌یه‌کى مێیه، زانستى سه‌رده‌میش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه که مێرووله‌ى مێیه‌ى نه‌زۆک هه‌ڵده‌ستێ به کۆکردنه‌وه‌ى خواردن و سه‌رپه‌رشتى بچوکه‌کان و پاراستنى شاره مێرووله، جا ئه‌گه‌ر وه‌حى خوا نه‌بێ له کوێوه حه‌زه‌ت () زانى که مێرووله‌ى مێیه به‌و کاره هه‌ستاوه‌و ده‌توانێ ئاوا به وردى باس له ڕووداوێک بکات که پێش چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویداوه ..
زانایان ده‌ڵێن : نێره‌ى مێرووله ته‌نها له ماوه‌ى پیتێن دا ڕۆڵیان ده‌بێت وده‌رده‌که‌ون.
ب-قورئان باس له قسه‌ى مێرووله ده‌کات، که حه‌زره‌تى سوله‌یمان سه‌لامى خواى لێ بێ لێى تێ گه‌یشت، دیاره ته‌نها خوا زانیویه‌تى و له‌م دواییه‌شدا له ( 17/9/2005) دا زانایانى ڕووسى زمانى مێرووله‌یان دۆزیه‌وه که گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستێتى و موعجیزه‌ى قورئان .
ج- هه‌ندێ ناحه‌ز و دوژمن به ئیسلام بڵاویان کرده‌وه گوایه چۆن قورئان ده‌ڵێت : ( لايحطمنكم)، با نه‌تانشکێنێ ؟! بۆ ناڵێ : با نه‌تانکوژێ ، بانه‌تانپلیشێنێته‌وه .. گوایه ئه‌و وشه‌یه له شوێنى خۆیدا نیه‌و ناگونجێ !؟!
دیاره قورئان هه‌رچیه‌ک بڵێ و هه‌ر وشه‌یه‌ک به‌کاربهێنێ حیکمه‌تى تیایه‌و له‌سه‌دا سه‌د ته‌واوه .. له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زانایه‌کى ئوسترالى دیراسه‌ى پێکهاته‌ى له‌شى مێرووله‌ى کرد‌و بۆى ده‌رکه‌وت که ڕێژه‌یه‌کى زۆر مادده‌ى شوشه هه‌یه له پێکهاته‌که‌یدا ، وه که‌زانى قورئان وشه‌ى ( شكاندنى )ى بۆ به‌کارهێناوه، موسڵمان بوو .. ( هةمان سةرضاوةى ثيَشوو ) ..
د- خواى گه‌وره له‌باره‌ى هه‌نگه‌وه ده‌فه‌رموێت [ وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتاً وَمِنَ الشَّجَڕ وَمِمَّا يَعْڕشُونَ ] النحل٦٨
واته: په‌روه‌ردگارى تۆ نیگا‌و ئیلهامى کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆى ساز بکات له کون و که‌لێنى چیاکان و، له که‌له‌به‌رى دره‌خته‌کان و له‌وشوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆى ئاماده ده‌کات ..
له کوره‌ى هه‌نگدا ساڵانه چل هه‌زار تا هه‌شتا هه‌زار کارکه‌رى مێ ( شغالات ) که نه‌زۆکن کارده‌که‌ن ، وه نزیکه‌ى دوو سه‌د نێره‌ش کارده‌که‌ن که ئیشیان ته‌نها ته‌لقیح کردنه .. ئایاته‌که ئه‌گه‌ر چى بۆ هه‌موو هه‌نگه به‌ڵام تایبه‌تیشه به هه‌نگى مێیه (أَنِ اتَّخِذِي) که ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به گه‌ڕان و دیارى کردنى شوێنى تایبه‌ت وچاک بۆ بیناکردنى کوره‌ى هه‌نگ، وه هه‌ر ئه‌وانن که بیناى ده‌که‌ن و صیانه‌ى ده‌که‌ن و پاکى ده‌که‌نه‌وه و ده‌یپارێزن..
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌م فه‌رمانه‌ى تریش هه‌ر بۆ مێیه‌ى هه‌نگه که ده‌فه‌رموێت [ ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً ] النحل ٦٩ .
حه‌زره‌تیش () له‌باره‌ى گرنگى هه‌نگوینه‌وه ده‌فه‌رموێت ( عليكم بالشفاءين العسل و القرآ‌ن) ابن ماجه ( 3452) .. گرنگى بده‌ن به دوو چاره‌سه‌ره‌که قورئان و هه‌نگوین ..ئه‌میش هه‌رموعجیزه‌یه و ڕۆژانه زیاتر گرنگى هه‌نگوین ده‌رده‌که‌وێت .
ه – قورئانى پیرۆز له چیرۆکى حه‌زره‌تى سوله‌یماندا ( سةلامى خواى ليَبيَت )،باسى ئه‌و حه‌شه‌ره‌یه ده‌کات که گۆچانه‌که‌ى سوله‌یمان ده‌خوات، که ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ئاماژه‌ى زانستى یه بۆ ئه‌و جۆره حه‌شه‌ره‌یه له مێژوودا وزانایان له‌م سه‌دانه‌ى دواییدا دۆزیانه‌وه‌و زانرا که حه‌شه‌راتى وه‌ک ( أرضة ) هه‌یه‌و داروته‌خته ده‌خوات وزیان ده‌گه‌یه‌نێت به که‌لوپه‌لى ته‌خته‌ى ناوماڵ، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌ندازیاران له‌و ناوچانه‌ى که ئه‌و حه‌شه‌ره‌یه هه‌یه‌ماده‌ى تایبه‌ت ده‌که‌ن به بناغه‌ى دیوارى بیناکانه‌وه، تاوه‌کو ئه‌و حه‌شه‌ره‌یه له‌ناو به‌رێت ونه‌توانیت بچێته ناو ماڵه‌که‌وه‌و زیان بدات ..[ وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْڕ وَمِنَ الْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْڕنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيڕ* يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِن مَّحَاڕيبَ وَتَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَّاسِيَاتٍ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْراً وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ* فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ*] سبأ ١٢-١٤ واته بۆ سوله‌یمانیش (با) مان خسته ژێرفه‌رمانیه‌وه، به‌یانیان یه‌ک مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ک مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه، کانى (مس) یشمان بۆ توانده‌وه، له په‌رى یه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌ر ده‌ستیدا کاربکه‌ن به فه‌رمانى په‌روه‌ردگارى، جائه‌وه‌ى له‌فه‌رمانى ئێمه ده‌رچێت سزاى دوَزه‌خى پێده‌چێژین.سوله‌یمان هه‌رچى بویستایه په‌رىیه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد ،له‌چه‌نده‌ها جۆرى میحراب وشوێنى خواپه‌رستى، له په‌یکه‌رو قاپ وکاسه وه‌ک حه‌وزى فراوان ، هه‌روه‌ها مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌ى وا که له‌جێگه‌ى خۆى دامه‌زراوه و ناجوڵێت، ئنجا پێمان وتن : ئه‌ى نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانى داود ئێوه به‌کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌ند که‌مێک له به‌نده‌کانم زۆر سوپاسگوزارن ..
کاتێک بڕیارى مردنى سوله‌یمانمان دا‌و مرد، ته‌نها حه‌شه‌ره‌یه‌ک نه‌بێت که گۆچانه‌که‌ى کلۆر ده‌کردو خواردى، هیچ شتێک ئه‌وانى ئاگادار نه‌کرد له مردنه‌که‌ى، جا که سوله‌یمان که‌وت به‌ڕوودا، ئه‌وسا په‌رىیه‌کان زانیان سوله‌یمان ده‌مێکه مردووه، جا ئه‌گه‌ر غه‌یب زان بوونایه، ئاوا له کاروفه‌رمانى قورس و ناخۆش و ڕیسواکه‌ردا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون ..
٣- حه‌زره‌ت (ص) ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت ئیشى چى یه به‌باسى تیاچوونى هه‌موو له‌شى ئاده‌میزاد ته‌نها کلێنچکه نه‌بێت، که‌له‌وه‌وه دروست بووه‌و له‌ویشه‌وه دروست ده‌بێته‌وه له‌ڕۆژى قیامه‌تدا، زانستى سه‌رده‌میش پاش زیاتر له چوارده سه‌ده پاش لێکۆڵینه‌وه‌ى زۆر ڕاستى ئه‌و فه‌رموودانه ده‌سه‌لمێنێت ..حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت (كل ابن ا‌دم يأكله التراب الا عجب الذنب ،منه خلق وفيه يركب ) مسلم، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ( ان فى الانسان عظما لا تأكله الارض أبدا فيه يركب يوم القيامة ) قالوا : أى عڤم یا رسول الله ؟؟ قال : عجب الژنب ) مسلم ..
له‌کۆمه‌ڵێ تاقیکردنه‌وه‌ى یه‌ک به دواى یه‌کدا زاناى ئه‌ڵمانى ( هانس سبيمان )وقوتابخانه زانستیه‌که‌ى ساڵى ( 1931 -1935 ) سه‌لماندى که عجب الژنب (الخيط والعقدة البدائيين ) به‌رپرسه له دروست بوونى هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى له‌شى کۆرپه‌له، بۆیه ناونراوه به (ريَكخةرى بنةڕةتى) یان ڕێکخه‌رى سه‌ره‌تایى ..ئه‌و زانایه هه‌ستا به‌بڕینى (كليَنجكة) له کۆمه‌ڵێ گیاندارى وشکاوه‌کىو زه‌رعى کرد له (جنين ) کۆرپه‌له‌یه‌کى تردا، بینى که بۆ خۆى نه‌شونما ده‌کات به‌جیا له‌ناو ئه‌و کوَرپه‌له‌یه‌ى که‌تیایدا زه‌رع کراوه ..هه‌روه‌ها وردى کردوو ئنجا زه‌رعى کرده‌وه له کۆرپه‌له‌یه‌کى تردا، به‌هه‌مان شێوه نه‌شونماى کرده‌وه‌و به‌جیا کۆرپه‌له‌یه‌کى تر‌ى دروستکرد ،بۆى ده‌رکه‌وت وردکردن کارى تێناکات، ئنجا کوڵانى وبۆى ده‌رکه‌وت کوڵانیش کارى تێناکات، له ئه‌نجامى ئه‌م دۆزینه‌وه گرنگه دا له‌ساڵى ١٩٣٥ دا خه‌ڵاتى نۆبڵیان دایه ..
له ساڵى ٢٠٠٣ دا دکتۆر عوسمان گه‌یلان تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى کرد له یه‌مه‌ن له‌سه‌ر پێنج کلێنچکه‌ى مه‌ڕ به‌وه‌ى که به ده‌مانچه‌ى غاز بۆ ماوه‌ى ده خوله‌ک سووتاندنى تاته‌واو بوون به خه‌ڵوز، پاشان که دیراسه‌ى کرد بۆى ده‌رکه‌وت که خانه‌کانیان زیندوون و هیچیان لێنه‌هاتووه ..ل ١٩٤ /من آیات الاعجاز العلمى / الحیوان فى القرآ‌ن الکریم / زغلول النجار

