سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنى ناهه‌قى شه‌یتان
نوسینى/صلاح عبدالفتاح الخالدی
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌به‌رامبه‌ردا په‌یمان و به‌ڵێنى شه‌یتان هه‌یه بۆ مرۆڤ که له‌سه‌ر لوت به‌رزى و خه‌ڵه‌تاندن و درۆ بنیات نراوه, که به‌ڵێن به‌دۆستانى ده‌داو نایه‌ته‌دى و سه‌ره‌نجام حاشایان لێ ده‌کات هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت:
١- (وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَ‌انًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُ‌ورً‌ا)النساْ /١١٩-١٢٠ هه‌رکه‌سێک شه‌یتان بکاته دۆستى خۆى له جیاتى خودا دیاره چه‌ند زیانمه‌ند ده‌بێت شه‌یتان به‌ڵێنى درۆیان ده‌داتێ و سه‌رکه‌شى و یاخى بوون نه‌بێت هیچى تریان پێ ناکات.
٢- (قَالَ أَرَ‌أَيْتَكَ هَـٰذَا الَّذِي كَرَّ‌مْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْ‌تَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُڕّ‌يَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٦٢﴾ قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَّوْفُورً‌ا ﴿٦٣﴾ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَ‌جِلِكَ وَشَاڕ‌كْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُ‌ورً‌ا)الاسراْ /٦٢-٦٥ شه‌یتان وتى په‌روه‌ردگار ئاگادارم بکه ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌سه‌ى گه‌وره‌ت کردووه به‌سه‌ر مندا؟! ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت و مۆڵه‌تم بده‌یت تا ڕۆژى قیامه‌ت هه‌رچى نه‌وه‌ى ئاده‌م هه‌یه گومڕایان ده‌که‌م و لغاویان ده‌که‌م که‌مێکیان نه‌بێت خودا‌ش فه‌رمووى ده‌بڕۆ مۆڵه‌تت بێت هه‌رکه‌س له‌وان دواى تۆ بکه‌وێت ئه‌وا دۆزه‌خ پاداشتیانه پاداشتێکى پڕ به پڕه هه‌رکه‌مێک تۆ پێى ده‌وێریت بانگى بکه‌و دنه‌ى بده‌و به‌سوارو پیاده‌ى خۆته‌وه بگه‌سه‌رى و ببه هاوبه‌ش له‌ماڵ و زاڕۆڵه‌کانیان به‌ڵێنیان پێ بده هه‌رچه‌ند به‌ڵێنى شه‌یتان له‌فریودان و ساخته زیاتر نیه. تۆ به‌سه‌ر به‌نده ڕاسته‌کانى مندا هیچ ده‌سه‌لآتێکت نیه, په‌روه‌ردگارت بریکاریانه به‌سیانه.

