سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هونه‌ری كاركردن له كه‌سانی توندوتیژی ده‌مارگیر.
نووسینی /هانی جمیل
وه‌رگیر / هیلال صابر كه‌ولۆسی
ئاماده‌كردنی / نه‌جات رواندزی
له لاپه‌ره‌كانی پێوشودا هه‌ندێك له جۆره‌كانی كه‌سایه‌تی نا په‌سه‌ندمان ناسی ، كه به به‌د ڕه‌فتار داده‌نرێن ، ئه‌وانه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناتوانن له‌گه‌ڵیاندا بژین و كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ، ته‌نانه‌ت قسه‌كردنیش له‌گه‌ڵیان ئه‌سته‌مه ، چونكه ئاخاوتن له‌گه‌ڵیاندا له‌گه‌ڵ به‌د تێگه‌یشتندا ده‌گۆرێت بۆ كێشه‌یه‌كی قوڵتر ، به‌ڵام پێت ده‌ڵێین بێ هیوا مه‌به كاتی توشی بێزاری بووی له‌ته‌مبه‌ڵیه‌كانیان و تێكشكانی له ده‌مارگیری و به فیزیان ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر سروشتی مرۆڤه‌كه تووشی بێ ئومێدیت بكات ، له جێی ئه‌وه‌دا وا دابنێ كه تۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌ش و ده‌ماگیره‌كاندا ده‌كه‌یت ئه‌وانیش
1 ده‌توانیت بمێنیته‌وه و هیچ كارێك نه‌كه‌یت ، ئه‌مه‌ش بێزاری و سكاڵا ده‌گرێته‌وه خۆی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن هیچ كارێكت بۆ بكه‌ن ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش تا ڕاده‌یه‌ك زۆر ترسناكه ، تێكشكانی به‌رهه‌مهاتوو له‌مامه‌له كردن له‌گه‌ل سه‌ركه‌شه‌كانی ناو خه‌ڵك به تێپه‌ربوونی كات كێشه و به‌دره‌فتاریی زیاتر ده‌كات ، به‌ڵام سكاڵا و داد له‌و خه‌ڵكه‌ی توانای هیچ كارێكیان نیه ، ره‌نگه هێزت له‌به‌ر ببرێت و سه‌ره‌نجامی ئاستی به‌رهه‌مهێنانت دێنێته خوار و ده‌بێته هۆی دواخستنی كاره گرنگه‌كان بۆ كاتێكی تر
2 ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو باشتر جیا ببیته‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ری كات رۆیشتن له‌و جێیه باشترین هه‌ڵبژارده‌نه ، چونكه هه‌موو كێشه‌كان شایانی چاره‌سه‌ر نین واته كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌سوود نه‌بوو رزگار بوون ده‌بێته‌وه پاكانه‌ی ئه‌و شته‌ی لێی راده‌كه‌یت ، كاتێك هه‌ڵوێسته‌كه‌ت ( جیابونه‌وه) شكستی هێنا ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت یان ده‌یكه‌یت له خراپه‌وه ده‌بێته خراپتر .
3 به پێی توانات بیرورات له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌دا بگۆره هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌واو په‌یوه‌یستیش بوو به هه‌ڵوێسته‌كه‌یه‌وه ، له هه‌موو توند‌و تیژه‌كدا به هه‌ڵوێستی جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه ، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ژماره‌یه‌ك گۆرانكاری خودی خۆتدا ده‌ربخه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی رزگاربیت له‌و كاردانه‌وه‌ی كه خاوه‌ن كێشه‌كان دروستی ده‌كه‌ن .
4به‌پێی توانات ره‌فتاری تایبه‌تت بگۆره ، كاتێك كه شێوازی مامه‌ڵه‌كه‌ت سه‌ركه‌شه‌كانی ناو خه‌ڵكدا گۆرا ، ئه‌مه ناچاریان ده‌كات شێوازی نوێ له پێناوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆ فێر ببن ، به‌و ئه‌ندازه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س توانای ده‌رخستنی باشترین ڕه‌فتار یان خراپترینان له ئێوه‌دا هه‌یه ، ئه‌وا تۆش ئه‌و توانایه‌ت له ده‌رخستنی خوو هه‌ڵسوكه‌وته باشه‌كان له‌وانی تردا هه‌یه ، هه‌ندێك ستراتیژیاتی كاریگه‌ر هه‌یه پێویستیه له پێناوی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ل هه‌ڵوێسته پر كۆسپه‌كاندا فێریان ببیت ، كاتێك ئه‌و كاره‌ی كه كردنی پێوسته ده‌ناسیت و چۆن رێگای جێبه جێكردنی ده‌گریته به‌ر و ده‌توانیت له‌سه‌ر رێره‌وی خه‌ڵكی برۆیت ئه‌مانه ده‌بێته هۆی زاڵبوونت به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌داو پاشانیش به‌كارهێنانی ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی كرداره باشه كه و سه‌ره‌نجام گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی له خه‌ڵكی تردا ده‌ته‌وێت و كارلێكردنیان .

