سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا قوڕئان به چ زمانێک هاتووه؟
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بێگومان به زمانى عه‌ڕه‌بیى وه‌ک هه‌ر له سووڕه‌تى (رعد)دا ده‌فه‌رموێ:{وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ (37)} [الرعد] واته وه به‌م شێوه‌یه دامان به‌زاندوه لێره‌دا حوکم به ماناى حیکمه‌ت دێ حیکمه‌تێکه به زمانى عه‌ڕه‌بیى جا بۆ زانیارییتان: زمانى وشه‌ى (عربى) له زمانى عه‌ڕه‌بیى دا, به‌ماناى (فةصيح)و ڕۆشن و ئاشکرا دێت عه‌ڕه‌ب ده‌ڵێن (العربى المفصح) واته که‌سێک که باش ته‌عبیر له قسه‌کانى خۆى بکاو له‌و مانا‌و واتایانه بگات که له دڵ و مێشکى دا هه‌ن هه‌روه‌ها (الاعراب: البيان, يقال أعرب عن نفسه)
(إعراب) واته ڕۆشن کردنه‌وه ده‌گوترێ (أعرب عن نفسه) یانى حاڵه‌تى خۆى ڕوونکرده‌وه هه‌روه‌ها بۆیه‌ش به (إعراب) گوتراوه ئیعراب له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که دیارى ده‌که‌ى (فاعل) کامه‌یه‌و (مفعول)کامه‌یه و (حرف) و (اسم) و (فعل) و ئه‌وانه وه چۆنیه‌تى (ربط) یان به‌یه‌که‌وه چۆنه؟! وه له فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ر دا هاتوه (الثيب تعرب عن نفسها بلسانها) واته بێوه‌ژن به زمانى خۆى حاڵه‌تى خۆى به‌یان ده‌کات واته داخۆ ڕ‌ازى یه یان ڕ‌ازى نیه به‌و شوکردنه (والعربى: الفصيح البين من الكلام) وه‌عه‌ڕه‌بیى واته: قسه‌یه‌کى فه‌سیح و ڕوون وه له‌باره‌ى پێناسه‌ى قوڕئانه‌وه دکتۆر (صبح الصالح) له کتێبى (مباحث في علوم القرا‌ن) له لاپه‌ڕه‌ى (21) دا ده‌ڵێ ئه‌و پێناسه‌یه که ئێستا باسى ده‌که‌م, هه‌موو فه‌رمووده ناسان و شه‌رع زانان و زمان زانان له‌سه‌رى ڕێک که‌وتوون (القرا‌ن هو الكلام المعجز المنزل على النبي المكتوب في المصاحف المنقول عن عنه بالتواتر المتعبد بتلاوته) واته: قوڕئان بریتى یه له‌و فه‌رمایشته ده‌سته‌وسانکه‌ره‌ى که دابه‌زێندراوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد صلى الله علیه وسلم که له موصحه‌فه‌کان دا نووسراوه‌ته‌وه به ته‌واتور له پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌قڵ کراوه بۆ ئێمه وه خوێندنه‌وه‌که‌ى به عیباده‌ت داده‌نرێ وه‌ک ده‌بینیت له‌م پێناسه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک مه‌رج و وه‌سف دانراون تاکو پێناسه‌یه‌کى (جامع و مانع) بێ بۆ قورئان چونکه ئێمه شتى دیکه‌مان هه‌یه که وه‌حى یه و له پێغه‌مبه‌ریشه‌وه نه‌قڵ کراوه به ته‌واتوریش به‌لآم به قوڕئان دانانرێ وه‌کو فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى موته‌واتیر له‌به‌رئه‌وه که خودى خوێندنه‌وه‌که‌ى به عیباده‌ت له‌قه‌ڵه‌م نادرێ یان له‌به‌ر ئه‌وه که ده‌سته‌وسانکه‌ر (معجز)نیه واته وانیه که که‌سێک نه‌توانێ قسه‌ى وا‌بکات و نه‌توانێ شتى ئاوا بێنێ ئه‌وه به نسبه‌ت بڕگه‌ى یه‌که‌مه‌وه وشه‌ى قوڕئان ماناى چى یه و کێ ناردوویه‌تى و به‌کێ دا و بۆکێ و وه به چ زمانێک؟!

