سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دڵنیایى
ئه‌ندازیار عوسمان
قورئانى پیرۆز ده‌یه‌وێت بڕوادار به‌ره‌و دڵنیایى و یه‌قین به‌رێت ، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌په‌روه‌ردگار به‌رده‌وام ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان پیشانى مرۆڤ ئه‌دات له نه‌فسى خۆیان و له بوونه‌وه‌ردا و به‌رده‌وامیش هانى مرۆڤ ده‌دات که بیر بکاته‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ش عیباده‌ته ، که ئایه‌تى (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ) (آل عمران:191) هات بۆ حه‌زره‌ت(ص)، زۆرگریاو سێجارفه‌رمووى:وه‌یل بۆکه‌سێک که‌بیخوێنێته‌وه‌وبیرنه‌کاته‌وه .. دیاره یه‌قین و دڵنیایش چه‌ند جۆرێکه‌و چه‌ند پله‌یه‌که..
جۆره‌کانى دڵنیایى:
یه‌که‌م : (علم اليقين) ، واته: زانینێک که لێى دڵنیا بیتو له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌واوى راسته‌وه وه‌رتگرتبآ.
دووه‌م: (عين اليقين) ، واته: راستیه‌ک که به‌چاوى خۆت بیبینى.
له‌باره‌ى ئه‌م دوو جۆره‌وه قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت (كلا لو تعلمون علم اليقين، لترون الجحيم، ثم لترونها عين اليقين ) التکاپر، واته: نه‌خێر ئه‌گه‌ر زانینێکى ته‌واوو یه‌قینتان هه‌بوایه، هه‌رگیز دنیا‌و زیاد کردنى ماڵى دنیا ئاوه‌ها سه‌رقاڵى نه‌ده‌کردن، بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن، بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن به‌چاوى خۆتان.
یه‌کێک له پیاوچاکان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادرودى خواى له‌سه‌ربێت له میعراجدا بینیویه‌تى زیاتر متمانه‌و بڕوام پێیه‌تى له‌وه‌ى که خۆم بمبینیایه، چونکه ئه‌و خوا له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (مازاغ البصر وما طغى)، من بوومایه ره‌نگه چاوم بگێڕایه به‌ملاو به‌ولادا، یان چاوم ره‌شکه‌و پێشکه‌ى بکردایه‌و چاک دیمه‌نه‌کانم وه‌ک خۆیان نه‌بینیایه !؟.
هه‌روه‌ها رۆژێک پێغه‌مبه‌رى خوادرودى خواى له‌سه‌ربێت قه‌رزى جووله‌که‌یه‌کى لا ده‌بآ ده‌یداته‌وه‌و که‌س ئاگاى لێنابآ، جوله‌که‌که دێت‌و داواى قه‌رزه‌که‌ى لێده‌کاته‌وه‌و، پێغه‌مبه‌رى خواش درودى خواى له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێت: فلآنه رۆژ دامیته‌وه ، ئه‌ویش ده‌ڵى: کى شایه‌ته بابێت ، له‌وێدا (خوزةيمة) که هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر بوو وتى: من شایه‌تم که پێى داویته‌وه، کابرا شه‌رم دایگرت‌و رۆیشت . پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموى: خوزه‌یمه خۆ تۆ له‌وى نه‌بووى چۆن شایه‌تى وات دا؟
ئه‌ویش وتى: قابیله ئێمه بڕوات پێبکه‌ین که هه‌واڵى ئاسمانمان بۆ دێنىو بڕوات پێنه‌که‌ین که قه‌رزى ئه‌و کابرایه‌ت داوه‌ته‌وه؟!، بێگومانم که راست ده‌فه‌رمویت.
پێغه‌مبه‌ریش ئه‌و یه‌قینه‌ى خوزه‌یمه‌ى زۆر نرخاند‌و فه‌رموى: هه‌ر که‌س خوزه‌یمه شایه‌تى بۆ بدات به‌سیه‌تى…
دواى وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ربێت که قورئان کۆکرایه‌وه، هه‌موو ئایه‌تێک ده‌بوایه نووسرابێته‌وه‌و دوو که‌سیش له‌به‌رى بوایه، ئینجا تۆماریان ده‌کرد، ته‌نها یه‌ک ئایه‌ت نه‌بێت که نووسرابوو، به‌لآم ته‌نها خوزه‌یمه له‌به‌رى بوو، له‌به‌ر قسه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ربێت ئایه‌ته‌که‌یان تۆمار کرد‌و وتیان: شایه‌تى خوزه‌یمه به‌سمانه.
سێیه‌م : حق الیقین :
(فنـزل من حميم وتصلية جحيم، إن هذا له‌و حق اليقين ) الواقعه ٩٥، واته: خراپه‌کاران ده‌چنه ناو دۆزه‌خه‌وه، که ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى (حق اليقين)ه…
چونکه ره‌نگه له زانینه‌که‌ىو دهنگو باسه‌که‌یدا دوو دڵىیه‌ک بووبێت، یان له بینینه‌که‌یدا چاویان به چاکى نه‌یبینیبآو گومانێکى که‌میان هه‌ر مابێت، به‌لآم که چوونه ناو دۆزه‌خه‌که‌وه مسقاڵه زه‌ڕره‌یه‌ک گومانیان نامێنآو ده‌بآ به یه‌قینى ههقو ته‌واوى له‌سه‌دا سه‌د.
ئیبن مه‌سعود له پێناسه‌ى یه‌قیندا ده‌ڵێت: یه‌قین بریتىیه له‌وه‌ى که خوا له خۆت نه‌ڕه‌نجێنى بۆ ڕازیکردنى خه‌ڵکىو، ئێره‌یى(حةسةد) به‌که‌س نه‌به‌یت که خوا ڕزق‌و ڕۆزىیه‌کى پێدابێتو، لۆمه‌ى که‌س نه‌که‌یت له‌سه‌ر شتێک که خوا پێى نه‌داویت. به‌ڕاستى ڕزق نه (حرص)ى که‌س ده‌یهێنآو نه پێناخۆشبوونى که‌س ده‌یگێڕێته‌وه، به‌ڕاستى خوا به عه‌داله‌تى خۆى خۆشى‌و شادى له یهقینو ڕ‌ازى بووندا داناوه‌و، خهمو دڵته‌نگیشى له گومان‌و قیندا داناوه) ( رسائل شباب الدعوة لاثةڕة 535)
چواره‌م: یه‌قینى درۆى بێسوود
جووله‌که‌کان یه‌قینیان هه‌بوودڵنیابوون که محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رى خوایه، هه‌روه‌ک چۆن دڵنیا بوون له کوڕ‌و منداڵى خۆیان ، که‌چى چونکه یه‌قینه‌که‌یان راست نه‌بوو، به‌ره‌و ههقو راستى نه‌بردن، قورئان ده‌فه‌رموێت:(الذين آتيناهم الكتاب يعرفونه كما يعرفون أبناءهم ـ البقرة 146).
ئه‌م جۆره یه‌قینه خراپه‌و پێچه‌وانه‌که‌شى که (يةقينى صادق)ه زۆر گرنگه، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوادرودى خواى له‌سه‌ربێت دوعاى ده‌کردو ده‌یفه‌رمو: ( اللهم إني أسألك إيمانا كاملا و يقينا صادقا)، واته: خوایه من داواى ئیمانێکى ته‌واوو یه‌قینێکى راستت لێده‌که‌م.
هه‌روه‌ها ده‌یفه‌رموو: (په‌روه‌ردگارا… یه‌قینێکمان بده‌رآ که ده‌ردو مه‌ینه‌تىو به‌لآى دنیامان له‌سه‌ر سووک بکات
پێنجه‌م: یه‌قی)ێک که هه‌رده‌ڵێی گومانه، وه‌ک یه‌قینى مرۆڤ به مردن، رۆژانه خه‌ڵک ده‌بینین، یان ده‌بیستین که ده‌مرن، وه چاکیش ده‌زانین سه‌ره‌ى ئێمه‌ش دێت‌و یه‌قینمان هه‌یه، که‌چى هه‌ر ده‌ڵێى یه‌قینه‌که گومانه‌و نایگرینه خۆمان‌و بیرمان ده‌چێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێ) ده‌فه‌رموێت: ( مارأيت يقينا أشبه بالشك كيقين الأنسان بالموت)، واته: هیچ یه‌قینێکم نه‌دیوه له گومان بچێت، وه‌ک یه‌قینى مرۆڤ به مردن…

