سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نه‌خوێنده‌واری محمد (ص)
نووسینى: محمد ملا صالح شاره‌زووری
ئاماده‌کردنى : غریب قادر
دیاره که دانانی به‌رنامه‌یه‌کی ژیانی وه‌کو قورئان به مرۆڤێکی ئاسایی دانانرێت ....وه‌بگره به به که‌لکترین پڕۆفیسۆریش دانانرێت ، جائه‌گه‌ر ئێمه بڵێین-محمد-نه‌خوێنده‌واره دیاره جێگای گومان نابێت که قورئان باڵا ده‌ست تره له محمد و له هه‌موو ئاده‌میزادێکی سه‌ده‌ی محمد ، چونکه ژیری وه‌رناگرێت که کارێک به پڕۆفیسۆرێکی ئه‌مڕۆی ئێمه نه‌کرێت ، نه‌خوێنده‌وارێکی ١٤٠٠ ساڵ له مه‌وبه‌ر ژیاوی نه‌زانترین گه‌لی ئه‌وکاته بیکات .
کاتێک قورئان باسی ئه‌و جوله‌کانه‌و گاوڕانه ده‌کات له‌کاتی محمد موسڵمان بوون ، ئه‌ڵێ :-
(الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ [الأعراف : 157])
ئه‌ونه‌وه موسمانانه ئه‌وانه‌ن که شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوینده‌واره ئه‌که‌ون له‌سه‌ر ڕێبازه ڕاسته‌که‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌ڕۆن .
وه‌له‌شوێنێکی تردا قورئان ئه‌فه‌رموێ به‌محمد (وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذاً لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ [العنكبوت : 48]) واتا محمد تۆ پێش هاتنی قورئان هیچ په‌ڕاوێکت نه‌خوێنده‌وه..
.. ئه‌مانه‌و چه‌ند ئایه‌تی تر به‌خه‌ڵکی ئه‌گه‌یه‌نێت که (محمد) نه‌خوێنده‌واره... لێره‌دا-په‌نا به خودا بابڵێین باوه‌ڕمان به‌وه نه‌بێت که قورئان ئه‌ڵێت محمد تۆ نه‌خوێنده‌واریت و بڵێین نه‌خوێنده‌واربووه ...ئایا چۆن ناحه‌زه‌کانی محمد،محمدیان به‌درۆ ئه‌خسته‌وه‌و چۆن محمد ئه‌یتوانی له ناو ئه‌وهه‌موو ناحه‌زانه‌ی دا بڵێت من نه‌خوێنده‌وارم...؟،وه چۆن به‌درۆیان نه‌ئه‌خسته‌وه ؟چۆن نه‌یان ده‌وت تۆ له‌و فێڵانه ڕۆژه لای فیساره خوینده‌وار خه‌ریکی خوێندن بوویت ...؟، دیاره نه‌بووه‌و زۆر ڕوونه محمد نه‌خوێنده‌وار بووه.
وه‌کاتێک بۆ یه‌که‌م جارسروش-(وه‌حی)بۆهات زۆر ترسا‌و نه‌خۆش که‌وت به‌ده‌م له‌رزه‌وه هاته‌وه بۆماڵه‌وه نه‌ییئه‌زانی چ بارێکی گران به‌سه‌ر شانیداو چی چاوه ڕێی ئه‌کات..؟،تاکو ژنه دڵسۆزه‌که‌ی (خدیجه)دڵخۆشی دایه‌وه پێی ووت:- مه‌ترسه تۆهه‌رگیزله‌ژیانتدا زیان نابینی،چونکه چاکترین و دڵنه‌رمترین مرۆڤیت و یارمه‌تی لی-قه‌وماوان ده‌ده‌یت و سه‌ر له که‌سوکارت ده‌ده‌یت..
ئه‌گه‌ر محمد خۆی دانه‌رو نوسه‌ری قورئان بێت بۆچی ئه‌بێت نه‌خۆش بکه‌وێت و پێویستی به‌دڵ نه‌وازی هه‌بێت..؟.

