سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناوه‌کانى قوڕئان؟!
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
قوڕئان چوار ناوى سه‌ره‌کى هه‌ن, هه‌ڵبه‌ته شاره‌زایانى قوڕئان هه‌ندێکیان به‌شێک له وه‌سفه‌کانى قورئانیش هه‌ر به‌ناو داده‌نێن, به‌لآم قه‌ناعه‌تم وایه قوڕئان ئه‌م چوار ناوه سه‌ره‌کى یه‌ى هه‌ن و ئه‌وانى دیکه هه‌موویان وه‌سفن:
١- یه‌که‌م ناوى قورئان (القرا‌ن)ه, واته: خوێندنه‌وه‌ى یان خوێنراوه, وه‌ک خواى بێ هاوتا ده‌فه‌رموێ (إِنَّهُ لَقُرْ‌آنٌ كَڕ‌يمٌ)الواقعه/٧٧ واته: بێگومان ئه‌مه قورئانێکى به‌ڕێزه یاخود قوڕئانێکى به‌خشنده‌یه, وشه‌ى (كريم) له‌زمانى عه‌ڕه‌بیى دا هه‌م به خاوه‌ن ڕێز و حورمه‌ت ده‌گوترێت و هه‌م به به‌خشه‌ر و به‌خشنده و سه‌خییش ده‌گوترێ, وه (له واقيع دا) قوڕئان هه‌م خاوه‌نى ڕێز و حورمه‌ته و هه‌م سه‌خیى و به‌خشنده‌شه.
٢- ناوى دووه‌م (الكتاب)ه, واته: نووسراوه, وه‌ک خوا (سبحانه وتعالى) له سوڕه‌تى (الحجر)دا ده‌فه‌رمووێ (الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ وَقُرْ‌آنٍ مُّبِينٍ)واته : ئه‌لیف لام ڕا ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانى کتێب و قوڕئانێکى ڕۆشنن, یاخود قوڕئانێکى ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ن, (مبين) ده‌گونجێ به ماناى ڕوون بێ و ده‌گونجێ به‌ماناى ڕوونکه‌ره‌وه بێ یان له (بان)ى (لازم)ه یان له (أبان)ى (متعدي)یه, (بان الشى)واته: شته‌که ده‌رکه‌وت, (أبان الشيء) واته: شته‌که‌ى ڕوون کرده‌وه و ده‌رى خست (ديارة)قوڕئانیش هه‌م بۆخۆى ڕوونه و هه‌م ڕوونه که‌ره‌وه‌شه, ڕوونه هه‌ر که‌سه به‌شى خۆى لێى تێده‌گا وه‌ک دوایى باسى ده‌که‌ین, وه‌هه‌م ڕوون که‌ره‌وه‌شه بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى که به‌شه‌ر و جند پێویستییان پێیان هه‌یه, له ژیانى دنیایان دا که بیانزانن .
٣- ناوى سێیه‌م (الذكر)ه, وه‌کو خواى به‌رز و مه‌زن ده‌فه‌رموێ: (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)الحجر/٩ واته: ئێمه خۆمان (ذكر)مان ناردۆته خوار و و هه‌ر خۆشمان بێگومان پارێزه‌رینى (ذكر)دوو ما‌نایان هه‌ڵده‌گرێ: یان به‌ماناى شه‌ڕه‌ف و ڕێز و حورمه‌ت دێ, وه‌کو خواى بێ هاوه‌ڵ ده‌فه‌رموێ: (وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ)الزخرف/٤٤ واته بێگومان ئه‌م قوڕئانه (ذكر)ه بۆ خۆت و بۆ گه‌له‌که‌ت ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم واته: شه‌ڕه‌ف و ڕێز و حورمه‌ت هه‌ڵبه‌ته عه‌ڕه‌ب پێش دابه‌زینى قوڕئان هیچ نه‌بوون, وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم وه‌کو (محمد)ى کوڕى (عبدالله) پێش ئه‌وه‌ى خوا قوڕئانى بۆ دابه‌زێنێ و هه‌ڵیبژێرێ به پێغه‌مبه‌رى خۆى, که‌س نه‌ى ده‌ناسى به‌لآم له‌سایه‌ى وه‌حى خواوه و له‌سایه‌ى کتێبى خواوه, دیاره چۆن ناوى به‌رز بۆ وه, ئه‌وه ماناى یه‌که‌مى (ذكر), مانایه‌کى دیکه‌ى (ذكر)یانى: بیرخه‌ره‌وه, وه به‌ڕاستى قوڕئان شه‌ڕف و ڕێز و حورمه‌ته بۆ هه‌ر که‌سێک که هه‌ڵیگرێ, وه بیر خه‌ره‌وه‌شه, واته: ئه‌و ڕاستى یانه‌ى که سروشتى ئینسان و فیگڕه‌تى ئینسان پێیان ئاشنایه ده‌یخاته‌وه بیرى چونکه خوا (سبحانه وتعالى) له قوڕئان دا هیچى نه‌ناردووه, وه له شه‌ریعه‌تى خۆى دا که له قوڕئان و سوننه‌ت پێکدێ, هیچى نه‌ناردووه, مه‌گه‌ر فیگڕه‌تى ساغى ئینسان و عه‌قڵى سه‌لیمى ئینسان پێى ئاشنایه و هۆگریه‌تى و ده‌یناسێ, ئه‌گه‌ر ته‌م و مژ و ته‌پ و تۆزى هۆکاره‌کانى دیکه لێى بگه‌ڕێن, وه‌کو فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم ئاماژه‌ى پێکراوه که ده‌فه‌رموێ: (مامن مولود الا يولد على الفطرة, فأبواه يهودانه أو ينصرانه أو يمجسانه)رواه البخارى و رواه مسلم: واته: هه‌موو منداڵێک له‌سه‌ر فیتڕه‌ت واته سروشتى خوا ناسیى له‌دایک ده‌بێ, دوایى دایک و بابى ده‌یکه‌ن به جووله‌که, یان ده‌یکه‌ن به نه‌صڕانیى, یاخود ده‌یکه‌ن به مه‌مه‌جووسیى, که مه‌به‌ست پێى ژینگه و ده‌وروبه‌ره.
٤- ناوى چواره‌مى قوڕئان (الفرقان)ه, وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: (تَبَارَ‌كَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْ‌قَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرً‌ا)الفرقان/١ واته: به‌رز و پایه‌داره ئه‌و که‌سه‌ى که (فرقان)ى ناردۆته سه‌ر به‌نده‌که‌ى خۆى, تاکو ترسێنه‌ربێ بۆ جیهانییان یاخود وریا که‌ره‌وه بێ, ئه‌مانه چوار ناوه سه‌ره‌کى یه‌که‌ى قوڕئانن و هه‌ر چواریشیان له‌گه‌ڵ خودى قوڕئان‌دا پڕ به پیستن, واته خوا (سبحانه وتعالى) ئه‌و ناوانه‌ى که بۆ قوڕئانى به‌کارهێناون له‌گه‌ڵى دا سه‌داسه‌د (مطابق) و پڕ به‌پێستن: قوڕئان خوا ناوى لێ ناوه (قران) چونکه ده‌خوێندرێته‌وه, وه ناوى لێناوه (كتاب) چونکه نوسراوه و ده‌نوسرێته‌وه, وه ناوى لێناوه (ذكر) چونکه شه‌ڕه‌ف و ڕێز و حورمه‌ته, وه بیر خه‌ره‌وه‌یه وه ناوى لێناوه (فرقان) واته جیاکه‌ره‌وه‌یه, وه‌کو خوا ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّـهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْ‌قَانًا)الانفال/٢٩ واته ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه! ئه‌گه‌ر پارێز له خوا بکه‌ن فورقانتان پێ ده‌به‌خشێ , واته: واتان لێ ده‌کات, عه‌قڵ و دڵتان وا لێ بکه‌ن فورقانتان پێ ده‌به‌خشێ, واته: واتان لێ ده‌کات عه‌قڵ و دڵتان وا لێ ده‌کات که جیاوازى نێوان حه‌لآلأ و حه‌ڕام و چاک و خراپ و ڕاست و چه‌وت و پاک و پیس, بکه‌ن.

