سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئايا محمد مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات بوو..؟
نوسینى:محمد مه‌لا صالح شاره‌زوورى
ئاماده‌کرنى : هیرش تاهیر
باژیری پێ شه‌ڵ بکه‌ین و بڵێین،ئه‌گه‌ر محمد خۆی نووسه‌رو دانه‌ری قورئان بووبێت ، ئه‌بێت مه‌به‌ستی چی بووبێت که ووتویه‌تی:-
ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوداوه بۆدێت..؟
مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی دارایی سامان بوو...؟
ئه‌ی مه‌به‌ستی دابین کردنی ئافره‌ت بوو..؟
ئه‌ی مه‌به‌ستی سه‌رۆکایه‌تی و پاشایه‌تی بوو..؟ بابزانین...
کاتێک محمد بانگه‌وازی کرد له‌ناو قوره‌یشدا ووتی:- من نێردراوی خوام بۆ لای ئێوه تاکوو خوا به تاک و ته‌نیا بپه‌رستن و بت مه‌په‌رستن ئایا قوره‌یشی یه‌کان چۆن پێش وازیان لی کرد..؟
ووتیان:-فه‌رت هێنا ..به‌خوا شتێکی باشت بۆ هێناوین...؟
دیاره...نه‌ء...به‌ڵکو به پیاوترین شێوه له گه‌ڵی هه‌ڵسان؟؟؟ به‌ناپه‌سندی ترین شێوه‌و کرده‌وه له‌گه‌لی نه‌جوڵانه‌وه؟؟؟...
ئایا له کاتی نوێژ کردنیدا له -کعبة- سیخوڕ‌و پیسایی ناو وورگی ئاژه‌ڵیان نه‌خسته سه‌ر سه‌ری..!؟
ئایا به‌هه‌زاران فڕوفێڵیان به‌کار نه‌هێنا بۆ کوشتنی ؟
ئایا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌موویان ده‌رنه‌کرانه ده‌ره‌وه‌ی مه‌ککه و ده‌نگیان لی دانه‌بڕین و له شێوه‌ی –ابو طالب-دا به‌کژو گیا‌و کوله مه‌رگی نه ئه‌ژیان....؟.
ئاله‌م کاتانه‌دا،له‌م کاتانه‌ی که زۆر جار محمد له برسانا به‌ردی ئه‌خسته ژێر پشتێنه‌که‌یه‌وه ، عو‌تبه‌ی کوڕی ڕه‌بیعه به نێردراوی له لا یه‌ن قوره‌شیه‌کانه‌وه هات بۆ لای محمده‌وه پێ ی گووت:-برازا گیان تۆ ئه‌زانی که ێێمه چۆن خاوه‌نی ڕێزین له یاسای خێڵایه‌تیداو چۆن پله‌یه‌کی به‌رزمان هه‌یه‌و له ڕه‌گه‌زایه‌تیدا،به‌ڵام تۆ شتێکی گرنگت هێناوه بۆ ناومان ... کۆمه‌ڵت تێکداین، خه‌وی شادیت زڕاندین ،گوێم لێ بگره چه‌ند پێشنیارێکت ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست به‌ڵکو یه‌کێکیان هه‌ڵبژێریت.
محمد فه‌رمووی:-بڵێ باوکی وه‌لید ، بزانم گوێم لێته.
ووتی:برازا گیان ئه‌گه‌ر به‌هێنانی ئه‌م ئایینه تازه‌یه مه‌به‌ستت کۆکردنه‌وه‌ی ماڵ و سامانه ، وا ئه‌وه‌نده ماڵت بۆ کۆئه‌که‌ینه‌وه هه‌تا له هه‌موومان ده‌وڵه‌مه‌نتر بێت، وه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت سه‌رۆکایه‌تیه ئه‌وا ئه‌تکه‌ین به سه‌رۆک و گه‌وره‌مان، هیچ شتێک بێ پرسی تۆ ناکه‌ین ... وه ئه‌گه‌ر زه‌وی و زارت ئه‌وێ چه‌ندت ئاره‌زوو هه‌یه ئامه‌ده‌ین بتدة‌ینێ .. خۆ ئه‌گه‌ر جنۆکه‌و خو ده‌ستی لێ وه‌شاندیت و پێت چارناکرێت واهه‌رچی یه‌کان هه‌یه له پێناو تا دای ئه‌نێین ئاخوو لای پزیشک چاکت ئه‌که‌ینه‌وه.
محمد فه‌رمووی:- ده‌گوێم لێ بگره: ده‌ستی کرد به قورئان خوێندن به‌سه‌ریدا له سه‌ره‌تایی سوره‌تی (فصلت) هه‌تا گه‌یشته ...
(فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ [فصلت : 13]) لێره‌دا عه‌تبه خۆی پێ ڕانه‌گیراو هاواری لێ به‌رز بۆیه‌وه‌و ده‌ستی کرت به ده‌می محمد دا... محمدی بێ ده‌نگ کرد، پاش بێ ده‌نگ بوونی محمد به‌بێ ورته هه‌ڵساو گه‌ڕایه‌وه ناو قوره‌یشی یه‌کان ..ئه‌وانیش هاتن به‌ره‌و پیری و ووتیان:- ها چیت کرد باوکی وه‌لید...؟. ووتی:- چیم کرد به‌خوا شتێکی بۆ خوێندمه‌وه،
نه‌هه‌ڵبه‌سته هه‌ڵبه‌ست بێ وه‌نه‌سیحروجادووه... وه‌نه‌هی ڤاڵچی یه‌کانه ، تکاتان لێ ده‌که‌م کۆمه‌ڵێ قوره‌یش واز له‌م پیاوه بهێنن چی ئه‌کات بابیکات .
قوره‌یشی یه‌کان دوا پةلاری ناچاریان ئه‌وه‌بوو ووتیان:-ئه‌وه جادووی لێ کردویت باوکی وه‌لید. ووتی :من پێشنیارم وایه جا خۆتان چی لێ ئه‌که‌ن بیکه‌ن .
ئه‌م ووتووێژی ڕێکه‌وتن =مفاوضاته جار بۆ جار دووپات ئه‌بووه‌وه چونکه ئه‌وان وه‌کوو زۆربه‌ی به‌ناو زاناکانی خۆمان وایان ئه‌زانی محمد مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی دارایی و سامان و پایه‌ی ناو خه‌ڵکی یه ، جارێکی تر قوره‌یشی یه‌کان چوونه لای (ابو طالب) ی مامی ووتیان ، برازاکه‌ت ئابڕووی بۆ نه‌هێشتووین و پلار ئه‌گرێته خواکانمان و ئایینێکی تازه‌ی هێناوه ، ئه‌گه‌ر واز له‌م بیره‌وه‌ریه بهێنێ داوای چی ئه‌کات بۆی ئه‌که‌ین ، گه‌وره‌یی ئه‌وێ ... دارایی ئه‌وێ ...چی بوێ بۆی ئاماده ئه‌که‌ین ،تۆ له‌باتی ئێمه ئه‌مه‌ی پێ ڕابگێنه ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر واز نه‌هێنێ و به تۆش(واته ابو طالب) چاره سه‌ر ناکرێت ئیتر وازی لێ بێنه چاره‌ی ئه‌که‌ین...کاتێ مامی ڕۆیشت بۆ لای و پێشنیاری قوره‌یشی یه‌کانی پێ ڕاگه‌یاند ، محمد به دڵێکی پڕ له باوڕه‌وه به‌رانبه‌ر به بیر‌و باوه‌ره‌که‌ی ووتی:-(والله لو وضعوا الشمس فی یمینی والقمرفی یساری علی ان اترك هذا الامر ماترکته حتی یظهره الله او اهلك دونه) واتا:- سوێند بێ به خودا ، ئه‌گه‌ر هه‌تاو بخه‌یته لای ڕاستم و مانگیش بخه‌یته لای چه‌پم-واتا ئه‌وه‌نده‌م ده‌سته‌ڵات بده‌نێ – به‌مه‌رجی وازهێنان له ئایینه و کاره ، واز ناهێنم و سوورم له‌سه‌ری.
هه‌تا یان خودا سه‌ری ئه‌خات یان له پێناوی دا له ناو ئه‌چم .
به‌ڵێ له‌م کاته ته‌نگانه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌دا ئه‌مه وه‌ڵامی بوو بۆ وه‌رگرتنی سامان و ده‌سه‌ڵات.!
دیاریشه که محمد له پێش بانگه‌وازه‌که‌ی دا ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌هۆی سامانی ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده دڵسۆزه‌که‌ی (خدیجه) ه‌وه...به‌ڵام هه‌مووی له ڕێگای ئیسلامدا خۆ به‌خت کرد‌و له ئه‌نجامیشدا پاش ته‌مه‌نێکی پڕ له تێکۆشان و خه‌بات و ئه‌شکه‌نجه‌و هه‌زاران جۆره ئازار، به هه‌ژاری سه‌ری نایه‌وه ته‌نانه‌ت چه‌ند جار له‌سه‌ری ئاژاوه ئه‌که‌وته نا خێزانه‌که‌یانه‌وه.
به‌و جۆره بۆمان ده‌رده‌که‌وێت محمد مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵات نه‌بووه ... زۆریش دیاریه که محمد مه‌به‌ستی خۆ هه‌ڵکێشان و ناو‌و قه‌واره نه‌بووه، نمونه زۆره له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵام تاقانه نمونه‌کیش له‌م باره‌یه‌وه ئه‌هێنمه‌وه‌و کوردیش ئه‌ڵێ:- مشتێک نمونه‌ی خه‌وارێکه.
کاتێ که ئیبراهیمی کوری مردو بردیانه سه‌ر گۆڕستان ته‌نیا ئه کوڕه‌شی هه‌بوو له کاتی شاردنه‌وه‌شیدا، هه‌تاو گیرا ، له‌م کاته‌دا له ناو موسلمانه ساده‌کان دا بوو به قاو که هه‌تاو هاوبه‌شی پێغه‌مبه‌ری کردووه له ماته‌می کوڕه‌که‌یدا له به‌ر دڵی ئه‌م هه‌تاو گیراوه.
خۆ ئه‌گه‌رمحمد مه‌به‌ستی خۆ هه‌ڵکێشان و خود په‌سندی بایه ئه‌م هه‌له چاکترین شته تاکو بیکات به پڕوپاگه‌نده بۆخۆی ، به‌ڵام محمدچووه سه‌ر دوانگه-منبری مزگه‌وت ووتی هه‌تاو مانگ دوو نیشانه‌ی ده‌ستکردی خودان بۆ مردن و ژیانی که‌س ناگیررێن.
به‌م ڕۆشن کردنه‌وه سه‌ر پێ یه بۆمان ده‌رکه‌وت مه حمةد مه‌به‌ستی هیچ شتێک نه‌بووه ته‌نیا خودا په‌رستی نه‌بێ ڕزگار کردنی مرۆڤایه‌تی له ئه‌فسانه‌وجادووکاری بێ سڵ کردنه‌وه له‌ئه‌شکه‌نجه‌و مردن.

