سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا ده‌ته‌وێت ببیت به چی؟
ئاماده‌کردنى:چیا عبدالله
ئایا ده‌ته‌وێت حه‌زه‌کانت بهێنیته بوون ئاواتته زاڵبیت به‌سه‌ر شکسته‌کانتدا ؟
ئایا به‌ده‌ستى دۆش دامان و دڵه‌ڕاوکه‌وه له‌بڕیارداندا گرفتارى ؟
ئاره‌زووته هه‌ستى خۆشت هه‌بێت و زاڵ بیت به‌سه‌ر گرفته‌کاندا ؟
ئایا زانیوته که ده‌توانیت چاره‌سه‌رى خێرا بدۆزیته‌وه بۆ کێشه‌و گرفته‌کانت ؟.
به‌ڵێ ده‌توانیت وێنه‌ى نه‌خشه‌ى ته‌واوى ئامانجه‌کانت بکێشى به‌وه‌ى هه‌وڵى بۆ بده‌یت و خه‌مت بێت سه‌ره‌تا پێرستى ته‌واوى یه‌که‌مه‌کانى ژیانت له‌هه‌موو بواره‌کاندا دیارى بکه (ئانتونى رؤبينز) ده‌ڵێت : ئێستا هه‌سته به‌ڵێ ئێستا هه‌سته و سه‌ره داوه‌کانى ژیانت بگره ده‌ست به‌داڕشتنى نه‌خشه‌ى ستراتیجیه‌تى ژیرى خۆت ده‌توانیت هه‌ست و شعورت و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانت و بارى ئابوریت به‌ره‌و پێش به‌ریت .
١-دیارى کردنى ئامانجه‌کان یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ گۆرینى نه‌بینراوه‌کان بۆ بینراو ده‌ست لێدراو هه‌ر ئه‌ویش نهێنى هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کانى ژیانه .
دۆناڵد کیرتس ده‌ڵێت :مرۆڤ زاده‌ى بیر‌و خه‌یاڵه‌کانى و کرداره‌کانى و حه‌زه‌کانى و هه‌وڵه‌کانیه‌تى .
که‌وایه دیارى کردنى ئامانجه‌کان زیره‌کیه .
٢- گرنگه وێنه‌ى ئامانجى گه‌وره بکێشى ،له‌سه‌ر ئاستێکى مرۆى به‌رز به‌دوور بێت له‌ئامانجه من منیه کورت خایه‌نه‌کان ،ته‌نیا خه‌ون به‌پارچه شه‌کرێکه‌وه مه‌بینه به‌ڵکوو خه‌ون به‌و پارچه ئه‌ڵماسه‌وه ببینه که‌ماوه‌ته‌وه .
٣= گرنگه دواى دیارى کردنى ئامانجه‌کانت کاتێکى بۆ دیارى بکه‌یت له‌گه‌ڵ کارى چڕدا بۆ به‌پایان گه‌یاندنى پلانه‌که .
٤= گرنگه خۆشى و له‌زه‌ت ببینى له‌و هیواو ئاوات و گه‌ش بینیه‌ى که‌هه‌ته و به‌دوور بیت له بێهیواى و ڕه‌ش بینى وته‌مبه‌ڵى چونکه چه‌نده شه‌و درێژ بێت رووناکى ڕۆژ هه‌رده‌رده‌که‌وێت چه‌نده‌ش بارگرژى رووت تێبکات ده‌رگاکان هه‌رده‌کرێنه‌وه .
٥= خۆت به‌دوور بگره له‌کات به‌فیڕۆ دان و دواخستن له‌کارى رۆژانه تدا له‌پرۆژه‌کانتدا، ئه‌وکاته‌ى که‌کارت ده‌ست پێ‌کرد ئیتر کاره‌که‌ت گه‌وره‌بێت یابچوک یه‌که‌م هه‌نگاو ت له‌ده‌ست پێکردنى ئه‌و کاره‌دا نیوه‌ى ڕێگاکه‌ته ،ڕێگه‌ى هه‌زار میل به‌هه‌نگاوێک ده‌ست پێده‌کات.
٦= به‌رنامه‌یه‌کى ڕۆژانه بۆ خۆت دیارى بکه‌وسوور به له‌سه‌رى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى کاره بچوکه‌کان متمانه‌ت به‌خۆت زیاتر ده‌بێت و هانده‌رێکیشه بۆ دانانى ئامانجى درێژ خایه‌ن.
٧= له‌بوارێکى به‌ر ته‌سک دا خۆت قه‌تیسم مه‌که ،ته‌وه‌ره‌کانى ژیانت به‌رفراوان بکه ،گوێ له‌بیرو بۆچونى خه‌ڵک بگره ..کتێب بخوێنه‌ره‌وه له‌بیره زیره‌که‌کان وورد به‌ره‌وه چونکه ئه‌ته‌ننه‌وه .
٨= خاوه‌نى بیر‌و باوه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆت به که‌هه‌ڵگرى به‌ها و بیرۆ که‌کانت بێت ،ئامانجى گه‌شه‌ى که‌سێتیت دیارى بکه ،ئامانجى کار‌و پێشکه‌وتن تیایدا دیارى بکه وه‌ئامانجى هاوکارى ده‌وروبه‌ریش دیارى بکه ،به‌ته‌نیا فیکرت له‌سه‌ر یه‌ک ئامانج خڕمه‌که‌ره‌وه ئه‌وانى تر پشت گوێ بخه‌یت .
٩= هێزى چالاکى گرێ دراوى خۆت ئازاد بکه بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه دوور ونزیکه‌کانت بهێنیته بوون چونکه هانده‌رى لاشعورى زۆر هه‌یه که‌هانت ده‌دات بۆ کار له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌ریه ده‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن که‌له‌ژماردن نایه‌ن هه‌موو چرکه ساتێک هێرشمان بۆدێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌قڵمان زۆرینه‌ى ده‌سرێته‌وه یاگه‌وره‌یان ده‌کات ،گه‌ر عه‌قڵت ساف و فرێش بێت ئه‌وا ده‌توانێت فیکرت له‌سه‌ر ئه‌وه خڕبکاته‌وه که‌پێ ى وایه گرنگه ،زانایان ده‌ڵێن : به‌ره‌و سه‌ره‌وه سه‌رکه‌وه ..به‌ره‌و دوورترین خاڵ بڕۆ ..ئامانجه‌که‌ت له‌به‌رز ترین شوێنى ئاسمانه .
.١٠ = خۆت به‌دوور بگره له‌له‌مپه‌ره بنه‌ره‌تیه‌کانى فیکر ئه‌وانیش لایه‌نگرى ده‌مار گیرى وحه‌زه ئاژه‌ڵیه‌کان و ئاره‌زووه دنیاییه‌کان و توڕه‌ى و هه‌ڵچونه ده‌رونیه‌کانه ..دوور بکه‌وه‌ره‌وه له‌ته‌نیاى و گۆشه‌گیرى و چونه‌وه ناو قاوغه‌که‌ى خۆت دوور بکه‌وه‌ره‌وه له ڕق و ئیره‌ى و حه‌سودى و کێبه‌رکێ وه فیکریشت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانت خڕ مه‌که‌ره‌وه ..ترسه‌کانت مه‌که به‌دێو چونکه ٩٩% ى ترسه وه‌همیه‌کانت ڕوو ناده‌ن .
دواى ئه‌مه....ئه‌مه ڕه چه‌ته‌ى ده‌ست کردنه به ڕێ ى ژیانت له‌ژیانتدا بۆ ده‌روازه‌کانى ژیرى و فیکرى ودرووستى ده‌رونى ...چونکه ناکرێت تاریکى بگۆرێت بۆ ڕۆشناى یا لاوازى بگۆڕێ بۆ چالاکى به‌بێ ئه‌وه‌ى سۆزداریه‌کى به‌هێز نه‌بێت و هاندانى ده‌روونى وبه‌رهه‌مدار نه‌بێت ..خۆت به‌دوور بگره له بیرى سه‌ر زارى ..هنرى سورو ده‌پرسێت بۆچى زۆرینه‌ى زۆرى مرۆڤه‌کان له‌ژیانێکى پڕ نه‌هامه‌تى و داڕماندا ده‌ژین ؟ گرنگه سه‌ر له‌نوێ به‌ئاگا بێینه‌وه له‌ڕوى فیکرى و سۆزدارى بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ڕێگا چاره‌یه‌کدابگه‌ڕێین که‌بتوانیین سه‌رله‌نوێ خوێنێکى نوێ ببه‌خشینه‌وه ترومپاى دڵمان و پڕى بکه‌ین له‌شادى و به‌خته‌وه‌رى وده‌رونمان بژێنینه‌وه ،ئه‌وه‌ت بیر دێنمه‌وه لێوان لێو به له حه‌ماسه‌ت و سور بوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانى ویسته‌کانتدا وزاڵ به به‌سه‌ر شکسته وه‌همیه‌کاندا چونکه ژیان وێنه‌یه‌که به‌ده‌ستى خۆمان ده‌یکێشین به‌ته‌نها کردارێکى ژماردن نیه ..ئه‌مه‌ش بانگهێشتێکه بۆ سه‌رله‌نوێ خود ناسینه‌وه‌وه‌و به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ى ووزه‌کانت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتى به‌خته‌وه‌رى و ته‌ندروستى ده‌ست پێ بکه‌یت.

