سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گــه‌ردیلــه له قورئان
ئاماده‌کردنى:سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
نوسینگه‌ى ته‌فسیر
خواى گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: [وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلاَ تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلاَّ كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُوداً إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء وَلاَ أَصْغَرَ مِن ذَلِكَ وَلا أَكْبَرَ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ [يونس : 61]] ٦١، واته: : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناستیت، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ى خه‌ڵکینه به‌هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگارى تۆ ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وى یان له ئاسماندا، بچوکتر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لاى ئێمه تۆمار نه‌کرابێت.
یان ده‌فه‌رموێت: [فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ [7] وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَهُ [الزلزلة : )واته: جا ئه‌وه‌ى به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ک خێر و چاکه‌ى ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ک خراپه‌ى هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه.
له‌کۆندا باوه‌ڕ وابوو گه‌ردیله بچوکترین شته، شتێک نییه کێش و قه‌باره‌ى له گه‌ردیله بچوکتر بێت، به‌ڵام زانستی نوێ سه‌لماندی گه‌ردیله‌ش تواناى به‌شکردنی هه‌یه.
ئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز به‌ر له‌زانستی نوێ باسی کردووه... له‌کۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیستدا ئه‌و وته‌یه سه‌لمێنرا، کاتێک زانایان ئاشکرایان کرد که گه‌ردیله‌ى هه‌ندێک مادده‌ى وه‌ک ڕادیۆم و یۆرانیۆم هه‌ر خۆى بۆخۆى به‌ش ده‌بێت و لێیانه‌وه ته‌نۆلکه‌ى بارگه موجه‌ب ده‌رده‌چێت پێیانده‌وترێت ته‌نۆلکه‌ى ئه‌لفا و ته‌نۆلکه‌ى بارگه سالب که پێیانده‌وترێت ته‌نۆلکه‌ى ده‌لتا له‌گه‌ڵ تیشکێک که به گاما ناوده‌برێت.
تاهه‌نوکه‌ش زانست لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وامه، تاکو گه‌یشته په‌رتکردنی گه‌ردیله، په‌تکردنی ده‌ستکرد له ساڵی (1939ز): هه‌ر دوو زاناى ئه‌ڵمانی (هاهن) و (استتراسمان) له په‌یمانگاى به‌رلین گه‌یشتنه که‌رتکردنی گه‌ردیله‌ى یۆرانیۆم بۆ دووبه‌شی گه‌وره‌و چه‌ند به‌شێکی تر.
ئه‌م بیردۆزه‌ى قورئانی پیرۆز له‌سه‌ده‌ى حه‌وته‌مدا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رێکی نه‌خوێنده‌وار، له نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار، که له سارا‌دا ده‌ژیا و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌مجۆره زانیاریانه‌وه نه‌بوو. ئایا نابێته ئیعجازێکی جوان و سه‌رنجڕاکێش؟!
چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه سه‌لماندیان هه‌ر توخمێک له گه‌ردیله پێکدێت، ئه‌و گه‌ردیلانه‌ش له پێکهاته‌یاندا ساده نین، وه‌ک گومان ده‌برێت، به‌ڵکو له ته‌نۆلکه‌ى بچوک پێکدێت پێیده‌وترێت پرۆتۆن)، به ده‌وریشیدا ته‌نۆلکه‌ى بچوک هه‌ن که ئه‌لیکترۆنه‌کانن، ئه‌م ئه‌لیکترۆنانه له جوڵه‌یه‌کی به‌رده‌وام و یه‌کبینه‌دان به‌ده‌ورى ناو‌کی گه‌ردیله‌که‌دا که پرۆتۆن و نیۆترۆن پێکیدێنن.
پرۆتۆن بارگه‌ى موجه‌بی هه‌ڵگرتووه و ئه‌لیکترۆنیش بارگه‌ى سالب. بارستایی پرۆتۆن ١٨٤٠هێنده‌ى بارستایی ئه‌لیکترۆنه، بۆیه ڕاسته بوترێت زۆرینه‌ى بارستایی ته‌ن له پرۆتۆن پێکدێت.
له‌وانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که پێکهاته‌یه‌ک هه‌یه بچوکتر له گه‌رد گه‌ردیله، دروست وه‌ک ئه‌وه‌ى خواى مه‌زن له قورئانی پیرۆزدا له‌باره‌یه‌وه دواوه، ئه‌وه‌ش به‌دۆزینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌ژمێردرێت که له‌م دوادواییانه‌دا ئاشکرا کرا.

