سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خه‌م مه‌خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت هه‌بێ بژیت
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خودا ده‌فه‌رموێت: (وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِنْدَنَا زُلْفَى إِلَّا مَنْ آَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آَمِنُونَ)سباْ /٣٧ واته: ماڵ و منداڵتان له ئێمه‌تان نزیک نا کاته‌وه, ته‌نها ئه‌و که‌سانه نه‌بێت باوه‌ڕیان هه‌بێ و کرده‌وه‌ى باش کاریان بێ تا ئه‌و که‌سانه پاداشتیان به دووئه‌وه‌نده‌ى که کاریان کردووه ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌وان له ناو ژووره‌کاندا دڵنیان. (ديل كارنطى)ده‌ڵێت: سه‌ر ژمێر دووپاتى کردۆته‌وه که دڵه‌ڕاوکێ کوشنده‌ى پله‌یه‌که له ئه‌مریکادا, له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌نگه جیهانییه‌ى دوایى ته‌نها نزیکه‌ى سێیه‌کى ملیۆنێک سه‌ربازمان کوژراوه,
له هه‌مان کاتدا هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا نه‌خۆشیى دڵ زیاتر له دوو ملیۆن له خه‌ڵکانى کوشتوه له‌م دوو ملیۆنه‌ى کۆتایى, یه‌ک ملیۆنیان به‌ر پابووه له دڵه‌ڕاوکى و له‌سه‌ر خۆنه‌بوون و ئه‌عسابه‌کان.به‌ڵێ به‌ڕاستى نه‌خۆشى دڵ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانه که‌وا له دکتۆر (الكيس كاريل)بکات بۆ ئه‌وه‌ى بڵێت خاوه‌نى کاره (بزنزةكان) ئه‌وانه‌یان که نه‌زانن چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن به‌رانبه‌ر دڵه‌ڕاوکێ ڕاوه‌ستن زووتر ده‌مرن هۆکاره‌که‌ش پاساوى خۆى هه‌یه با ته‌مه‌نیش زیاد و که‌مى خودا کۆتایى پێ هێنابێ. خودا ده‌فه‌رموێت: ()ال عمران/١٥٤ واته: هیچ که‌سێک یان هیچ ده‌روونێک بۆى نییه بمرێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانى خوداى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌ش نوسراوه و کاتى دیاریکراوى خۆى هه‌یه. که‌م جارێک ده‌بێ ڕه‌شپێسته‌کان یان چینییه‌کان دووچارى نه‌خۆشییه‌کانى دڵ ببن چونکه ئه‌و که‌سانه به ڕۆتین و ساناهى ئه‌م دونیایه‌یان نه‌گرتوه چونکه بۆ خۆت ده‌بینى ژماره‌ى ئه‌و پزیشکانه‌ى که ده‌مرن به وه‌ستانى دڵ زیاترن له‌بیست ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ىجوتیاره‌کانه که به‌هه‌مان نه‌خۆشى ده‌مرن, چونکه پزیشکان له ژیانیاندا ده‌ژین به دوودڵى و دڵه‌راوکێ و توندوتیژى, هه‌ر بۆیه باجه‌که‌ى ده‌یده‌نه‌وه زۆر گران به‌هایه وه‌ک وتراوه پزیشکه و چاره‌سه‌رى خه‌ڵکى ده‌کات به‌لام خۆى بیماره!! واته نه‌خۆشه.

