سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سیفه‌ته‌کانى قوڕئان:
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خوا عزوجل به‌زۆر وه‌سف و ئاوڵناو باسى قورئانى کردوه به‌لآم ئێمه ده (10)سیفه‌تى سه‌ره‌کییمان هه‌ڵبژاردوون:
١- (العظيم)مه‌زن گه‌وره وه‌ک خوا (سبحانه وتعالى) له سوره‌تى (الحجر)دا ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ آَتَيْنَاكَ سَبْعًا مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآَنَ الْعَظِيمَ)الحجر/٨٧ واته بێگومان حه‌وت له دووباره کراوه‌کان, وه قورئانى مه‌زنیشمان به‌تۆداوه حه‌وت دووباره کراوه‌کان پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له فه‌رموده‌ى صه‌حیحى خۆى دا فه‌رمویه‌تى مه‌به‌ست پێى سوڕه‌تى فاتیحه‌یه, چونکه سووڕه‌ى فاتیحه ئایه‌ته‌کانى زۆر دووباره ده‌کرێنه‌وه, که‌واته: یه‌کێ له سیفه‌ته‌کانى قوڕئان بریتییه له گه‌وره‌یى و مه‌زنیى (العظمة)
٢- (الكريم)وه‌ک خوا فه‌رموویه‌تى (إِنَّهُ لَقُرْآَنٌ كَڕيمٌ)الواقعه که وه‌ک باسمان کرد (كريم)واته: به‌خشنده, یاخود به‌رێز و به حوڕمه‌ت.
٣- یه‌کى دیکه له سیفه‌ته‌کانى قوڕئان (العلي)یه, (على)واته به‌رز, وه‌کو له سووڕه‌تى (الزخرف)ده‌فه‌رموێ: (وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ)الزخرف, واته: وه بێگومان ئه‌م قوڕئانه له ئه‌صلى کتێب‌دا که زۆربه‌ى توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێى (اللوح المحفوظ) له‌لامان به‌رزه و قسه له‌جێیه.
٤- بریتیه له (الحكيم)وه‌ک له سوڕه‌تى (لقمان)دا ده‌فه‌رموێ (تِلْكَ آَيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ)لقمان, واته: ئا ئه‌و ئایه‌تانه هى کتێبێکى قسه له‌جێن.
٥- سیفه‌تێکى دیکه‌ى قوڕئان (العزيز)ه واته: زاڵ و بالآده‌ست (عزيز) له زمانى عه‌ڕه‌بیى دا ده‌ڵێ: (من هو ممنوع الجانب) واته: که‌سێک که که‌س پێى ناوێرێ و ناتوانێ له به‌رامبه‌رى بوه‌ستێ وه‌ک له سوڕه‌تى (فصلت)دا ده‌فه‌رموێ: (وإنه لكتب عزيز)واته: وه ئه‌م قوڕئانه کتێبێکى زاڵ و بالآ ده‌سته دوایى ده‌فه‌رموێ: (لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ)فصلت, واته: هه‌ڵه‌و ناڕێکیى ڕووى تێناکات نه له‌پێشى نه له‌دوایه‌وه واته: له هیچ لایه‌که‌وه ناحه‌قى تێدا نیه و ناحه‌قیى ڕووى تێ ناکات, یاخود نه له ڕابردوو نه له داهاتوودا هه‌ڵه‌و ناڕێکى ڕووى تێناکات.
٦- سیفه‌تێکى دیکه‌ى قورئان بریتیه (المبارك) وه‌ک له سوڕه‌تى (ص)دا خوا ده‌فه‌رموێ: (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ)واته: ئه‌مه کتێبێکى به پێزه بۆ لاى تۆمان ناردوه, تاکو له ئایه‌ته‌کانى وردبنه‌وه وه بێجگه له خاوه‌ن عه‌قڵان که‌س په‌ند وه‌رناگرێ (مبارك) وه‌ک له سووڕه‌تى (ص) به گۆمێک ده‌ڵێن ئاوى تێدا ڕاوه‌ستابێ وه‌که ده‌گوترێ: ئه‌و شته به‌ره‌که‌تى تێدایه یانى زۆر و به پێزه‌و به‌رگه ده‌گرێ و زۆر ده‌خایه‌نێ, یه‌کێک له سیفه‌ته‌کان که خواى بێ وێنه (سبحانه وتعالى) خۆییان پێ وه‌سف ده‌کات به‌ره‌که‌ته: وه‌ک ده‌فه‌رموێ: (تبارك الذي)واته: خواى په‌روه‌ردگار به‌رده‌وامه و خێر و به‌ره‌که‌تى به‌رده‌وامه, که‌واته: (المبارك)واته: به پێز به به‌ره‌که‌ت هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ى کورده‌واریى خۆمان وشه‌ى: (مبارك)به‌ماناى: موتفه‌ڕک به‌کاردێنن: ئه‌و شته موباره‌که یانى موتفه‌ڕکه به‌لآم وشه‌ى (مقدس)مانایه‌که‌ى وایه, واته پیرۆز و پاک به‌لآم وشه‌ى (مبارك) یانى: (كثير الخير)خێرى زۆره به‌رکه‌تى زۆره به‌پێزه زۆر خێرده‌داته‌وه و زۆر جێى که‌ڵک سووده.
٧- سیفه‌تێکى دیکه‌ى قوڕئان بریتیه له: (المبين) وه‌ک له سوڕه‌تى (يوسف)دا ده‌فه‌رموێ (الر تِلْكَ آَيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ)واته: ئه‌لیف لام ڕا, ئه‌و ئایه‌تانه هى کتێبێکى ڕۆشنن, یاخود ڕۆشن که‌ره‌وه‌ن, وه‌کو پێشتر باسمان کرد.
٨- سیفه‌تێکى دیکه‌ى قوڕئان (المهيمن)ه, وه‌ک له سووڕه‌تى (المائدة)دا خواى دادگه‌ر ده‌فه‌رموێ (وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ)واته: وه‌کتێبمان به حه‌ق ناردۆته سه‌ر تۆ, که هه‌رچى له‌پێش خۆى دا بووه به‌ڕاستى ده‌زانێ, واته کتێبه‌کانى پێش خۆى به‌ڕاست ده‌زانێ ()وه به‌سه‌ریشیانه‌وه چاودێره, (مهيمن)یانى چى؟ یانى چاو‌دێر و مشوور خۆر و به‌سه‌ر ڕاگه‌یشتوو, هه‌یمه‌نه‌تى به‌سه‌ریاندا هه‌یه, واته: خستوونیه ژێر ڕکێف و چاودێریى خۆیه‌وه له‌به‌رئه‌وه که هه‌رچى له کتێبه‌کانیدا گۆڕرابێ, یاخود له‌بیر کرابێ, قوڕئان ئه‌گه‌ر به پێویستى زانیبێ وه‌بیر خه‌ڵکى هێناوه‌ته‌وه یاخود ڕاستى کردۆته‌وه.
٩- سیفه‌تێکى دیکه‌ى قوڕئان بریتیه له (المصدق)وه‌ک له سوڕه‌تى (ال عمران)دا ده‌فه‌رموێ: (نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ)واته: کتێبى ناردۆته سه‌ر تۆ به حه‌ق کتێبه‌کانى پێش خۆى به‌ڕاست ده‌زانێ, واته: ئه‌صڵه‌که‌یان به‌ڕاست ده‌زانێ هه‌ر له (صحف ابراهيم)که ناوى هاتوه هه‌تاکو ته‌وڕاتى مووسا و زه‌بوورى داوود و ئینجیلى عیسا, سه‌لآت و سه‌لامى خوا له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ وه هه‌موو کتێبه‌کانى دیکه‌ى خوا که ناویان نه‌هاتوه, چونکه هیچ کام له پێغه‌مبه‌ران نه‌بوون (عليهم الصلاة والسلام) که خوا په‌یامیان بۆ نه‌نێرێ جا ئه‌و په‌یامه چ دوایى کرابێته کتێب و نووسرابێته‌وه وه‌کو (صحف)و (تةورات)و (زةبوور)و (ئينجيل)و (قورئان)وه چ نه‌نووسرابێته‌وه به‌لآم هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که خوا په‌یامى بۆنه‌نێرێ, وه‌له ئه‌صڵیش دا په‌یامه‌که به شه‌فه‌هى و زاره‌کى بووه و دوایى نووسراوه‌ته‌وه جگه له ته‌وڕات که هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ته‌ورات خواى په‌رودگار هه‌ر به نووسراوه‌یى له‌سه‌ر(الواح)بۆ مووساى هێناوه (عليه الصلاة والسلام)که له‌وه‌ش دا مشت و مڕێک هه‌یه له‌نێوان زانایان دا, که‌واته: قوڕئان کتێبه‌کانى پێش خۆى ئه‌سڵه‌که‌یان به‌ڕاست ده‌زانێ, که له خواوه هاتوون به‌لآم نه‌ک واقیعى ئێستایان, که بێگومان دواى ئه‌وه‌ى که ده‌ستکاریى کراون و گۆڕدراون, قوڕئان تێبینى له‌سه‌ریان هه‌یه و هه‌ڵه‌کانیان ڕاست ده‌کاته‌وه به‌لآم ده‌فه‌رموێ ئه‌سڵه‌که‌یان ڕاسته و ئه‌وانه هه‌موویان له ئه‌سڵ دا وه‌حى و په‌یامى خوا بوون و ناردوونى.
١٠- و کۆتایى که ئێمه باسمان کردوون (المجيد)ه وه‌ک له سوڕه‌تى (البروج)دا ده‌فه‌رموێ (بَلْ هُوَ قُرْآَنٌ مَجِيدٌ)وشه‌ى (مجد)واته: پایه و شکۆ و شکۆمه‌ندیى و به‌رزیى, (مجيد)واته: خاوه‌ن شکۆ خاوه‌ن پایه‌ى به‌رز, (تمجيد) واته به به‌رز دانان به شکۆمه‌ند و به به‌ڕێز و به‌رز ته‌ماشاکردن,, جا ئایا ئه‌م وه‌سفانه‌ى قوڕئان چی‌یان لێ وه‌رده‌گیرێ؟ خوشک و برایانى به‌رێز! ئه‌وه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێ وه‌ک عه‌ڕه‌ب ده‌ڵێن (المجاورة مؤثرة) نزیکیى کاریگه‌ره, له کورده‌واریى خۆشمان دا ده‌ڵێن: گا له لاى گا ببه‌ستیته‌وه, ئه‌گه‌ر ڕه‌نگى نه‌گرێ, خووى ده‌گرێ به‌ڵێ نزیکیى کاریگه‌ره, وه‌ک له فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دا هاتوه: (عن أبي موسى, عن النبى صلى الله علية وسلم, قال: إنما مثل الجليس الصالح والجليس السو‌ء, كحامل المسك ونافخ الكبير, فحامل المسك إما أن يحذيك, وإما أن تبتاع منه, وإما أن تجد منه ريحا طيبة, ونافخ الكبير, إما أن يحرق ثيابك, وإما ان تجد ريحا خبيثة.)رواه البخارى و مسلم. واته: وێنه‌ى هاوه‌ڵى باش و هاوه‌ڵى خراپ, وه‌کو عه‌تر فرۆش و کووره‌چیى وایه, کابراى عه‌ترفرۆش, که‌لێى نزیک بى, یان بۆنخۆشت ده‌کا یان لێى ده‌کڕێ. یان بۆنى خۆشت بۆدێ کابراى ئاسنگه‌ر و کووره‌چییش ئه‌گه‌ر به‌رگیشت نه‌سووتێنێ به ته‌قه ته‌ق جاڕزت ده‌کاو بۆنێکى ناخۆشى لێده‌که‌ى. ئه‌م وه‌سفانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که ئێمه به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه که هه‌ڵگرى قوڕئان ده‌بین و له قوڕئان نزیک ده‌بین و له خزمه‌ت قورئان دا ده‌بین, ئه‌م سیفه‌تانه له قورئان که‌سب ده‌که‌ین: (عظمة)و (كرامة)و (علو)و (حكمة)و (عزة)و (بركة)و (بيان) (هيمنة)و (تصديق)و (مجد), ئه‌م سیفه‌تانه و باقى شه‌و سیفه‌تانه‌ى دى که خوا (سبحانه وتعالى)قوڕئانى پێ وه‌سف کردوون, تۆ ته‌ماشاى مێژوو بکه, ته‌ماشاى ئه‌و میلله‌تانه بکه که ده‌ستیان به قوڕئانه‌وه گرتوه و هه‌ڵگرى قوڕئان بوون, تاک تاکیان ته‌ماشا ده‌که‌ى, یاخود به‌کۆ ته‌ماشایان ده‌که‌ى, ده‌بینى ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تێدا ڕه‌نگده‌داته‌وه, بۆ نمونه: عره‌ب چى بوون؟ واته: پێش ئه‌وه‌ى قوڕئانیان بۆبێ, به‌س دوایى به کرده‌وه: (عظيم) بوون و (كريم) بوون و (علو) به مانا ئیجابیى یه‌که‌ى, وه حیکمه‌تیان په‌یدا کرد و عیززه‌تیان په‌یداکرد و به‌ره‌که‌ت له ژیانیاندا په‌یدابوو و هه‌تا دوایى, هه‌روه‌ها له دواى وانیش هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ى دیکه که ده‌ستیان به قوڕئانه‌وه گرتوه, پێى به‌رز بوونه‌ته‌وه وه‌کو فه‌رمایشته‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما, ويضع به اخرين)رواه مسلم واته: خوا به‌م قورئانه که‌سانێک به‌رز ده‌کاته‌وه و که‌سانێکیش نزم ده‌کاته‌وه, ئه‌وانه‌ى دژى قورئان بن نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ قورئانیش دا بن و له‌خزمه‌تى دابن, پێى به‌رز ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستیان به‌رزیى بێ, هه‌ڵبه‌ته که‌سێک مه‌به‌ستى به‌رزیى بێ, به قورئان به‌رز نابێته‌وه ده‌بێ تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێ قورئان به‌رز بکه‌یه‌وه و که‌لامى خوا به‌رزبکه‌یه‌وه ئه‌وجار بێ ئه‌وه‌ى خۆت بته‌وێ خوا ناوت به‌رز ده‌کاته‌وه و پایه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه, وه‌کو هاوه‌لآنى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و پێشینى چاکمان له پیاوان و له ئافره‌تان به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه که له‌قورئانه‌وه نزیک بوون و له‌خزمه‌ت قورئان دا بوون به‌رزیى و هه‌موو سیفه‌ته چاکه‌کانى دیکه که له‌قوڕئاندا قوڕئانیان پێ وه‌سف کراوه تێیاندا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.

