سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نیگه‌ران مه‌به, ئێستا پێت ده‌ڵێم بۆچى ؟
نوسینى/د. عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
چى بکات که‌سێ تووشى ماندووبوون و هیلاک بوون و خه‌وى لێ ڕه‌وى بێت ؟ خه‌وڕه‌وین بریتییه له‌وه‌ى که مرۆڤ به دره‌نگ و به زه‌حمه‌ت خه‌وى لێ بکه‌وێت و له‌سه‌ر جێگه‌ى خۆى خۆ به‌م دیو و ئه‌و دیوى جێگه‌دا بدات. با ئه‌م خالآنه جێبه‌جێ بکات:
١- ئه‌و دێرانه بخوێنه که له قورئان و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتوون (أَلَا بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)الرعد/٢٨ واته: بزانن ته‌نیا به یادى خودا دڵه‌کان جێگیر و ڕاگیر ده‌بن.
٢- به ڕۆژ نه‌خه‌وتن ته‌نها به پێى پێویست نه‌بێت خودا ده‌فه‌رموێت (وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا)النبأ/١١ واته: ئێمه ڕۆژمان کردووه به‌جێى هه‌وڵ و کۆشش بۆ رسق و رۆزى په‌یدا کردن
٣- خوێندنه‌وه و نوسین کردن هه‌تا کاتى خه‌و لێ که‌وتن خودا ده‌فه‌رموێت: (وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا)گه/١١٤ واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگار ! زانستم زیاد بکه.
٤- خۆت ماندوو بکه به کارى به سوود له‌کاته‌کانى رۆژدا, خودا ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا)النبأ/١١ واته: خودا رۆژى کردووه به کاتى بلآوبوونه‌وه به زه‌ویدا.
٥- که‌مکردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه‌ى هۆشکاریه‌کان واته (المنبهات) وه‌ک قاوه و چایى بێگومان تاڵیى تاوانکردن ته‌نها به شیرینى گرێدان به فه‌رمانه‌کانى خودا ده‌ڕوێت. به زه‌رده‌خه‌نه و به ڕووى جوانى باوه‌ڕهێنان و چه‌شتن و تامى به‌خته‌وه‌رى شوێنه‌واره‌کانیتان ده‌سڕێته‌وه و نامێنن بۆ دواجار. هه‌ر بۆیه ئیبن ته‌یمییه ده‌ڵێت تاوانه‌کان و سه‌رپێچییه‌کانى فه‌رمانى خودا و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام قه‌ده‌غه و شه‌ڕى دڵ ده‌کات له به‌ره‌و ئاسۆ چوونى بۆ ئاسمانه فراوانه‌کانى خودا, به تاکوته‌نها په‌رستى خودا ده‌فه‌رموێت (قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ)یونس/١٠١ واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ! صلى الله علیه وسلم تۆ پێیان بڵێ ئێوه بڕواننه ئاسمانه‌کان و زه‌وى چی‌یان تێدایه؟

