سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ره‌خنه‌گرتنی قورئان له محمد
محمد ملا صالح شاره‌زووری
ئاماده‌کرنى : هیرش تاهیر
هیچ نووسه‌رێک نی یه که هه‌ڵوێسته لاره‌کانی خۆی نه‌پۆشی و هه‌وڵی تاشینی به‌ڵگه نه‌دات بۆڕاست کردنه‌وه‌ی. ئایا هیچ که‌س هه‌یه به‌م توندوتیژی یه‌ی –وکو له‌مه‌دوا باسی ئه‌که‌ین –ڕه‌خنه له خۆی بگرێت و دوایی بیکات به‌قورئان و فه‌رمان بدات به شوێن که‌وتوه‌کانی بیکه‌ن به‌ویردی ڕۆژانه‌یان و بیخوێنه‌وه ...؟
بۆنمونه: ڕۆژێک محمد خه‌ریکی باس کردنی ئیسلام بوو بۆکه‌ڵه پیاوانی قوڕه‌یش وه‌کو-لبیدی کوڕی مغیره-و-ابوجهل- وئه‌وانی تر ، ئاله‌م کاته دا پیاوێکی کوێری موسڵمان به‌ناوی عبدالله ی ام مکتوم هات بۆلای محمد (ص) ووتى
له‌و شته‌ی خوا بۆی ناردویت فێرم بکه ، محمد وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، بۆ جاریتروه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، بۆجاری سێیه‌م داخوازی یه‌که‌ی سێ باره کرده‌وه ، به‌ڵام محمد زۆر په‌ست بوو ناو چاوی گرژ کرد‌و ڕووی وه‌رچه‌رخان به‌لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و سه‌رۆکه‌کانی قوره‌یشه‌وه و وه‌ڵامی ئه‌و کوێره هه‌ژاره‌ی نه‌دایه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاست بێت محمد نێردراوی خوا بێت و ئه‌و قورئانه‌ی لای خواوه بۆ بێت چۆن ئه‌بێ ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی به‌سه‌ره‌وه بچێت ....؟ چونکه لای خوا ئه‌و کوێره هه‌ژاره په‌سند تره له‌و ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌رکه‌شانه ... بۆیه قورئان زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له محمد گرت و ووتی :-( عَبَسَ وَتَوَلَّى [عبس : 1] أَن جَاءهُ الْأَعْمَى [عبس : 2] وَمَا يُدْڕيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى [عبس : 3]) واتا:-محمد ڕووی گرژ کردوو ڕووی وه‌چه‌رخان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوێرێکی هه‌ژار هات بۆلای ، به‌ڵام محمد تۆ چوزانی له‌وانه‌یه ئه‌م کوێره هاتبێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ژه‌نگی دنیا په‌رستی پاک بکاته‌وه بۆ خودا په‌رستی .
سه‌یری ئه‌م ڕه‌خنه گه‌وره‌یه بکه‌ن ، چۆن مرۆڤێک خۆی وا ئه‌ڵێ به‌خۆی و دوایی ئه‌یکات به قورئانێک بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی... ئه‌مه تاقه ڕه‌خنه‌یه‌ک نی یه که قورئان گرتبێتی له محمد، ئه‌گه‌ر سه‌یری قورئان بکه‌ین به‌ده‌یان ڕه‌خنه‌ی له‌مه‌یش تیژتر هه‌یه که قورئان له پێش چاوی شوێن که‌وتووه‌کانی محمد ، محمدی پێ شکاندوه‌و ڕه‌خنه‌ی لێ گرتووه‌و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ڕبڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وکاره‌ی که محمد کردوویه‌تی .
نموونه‌یه‌کی تر:-
جووه‌کان ووتیان به قوره‌یشی یه‌کان . له‌باره‌ی سێ شته‌وه پرسیار له محمد بکه‌ن ئه‌گه‌ر توانی وه‌ڵامان بداته‌وه ئه‌وه ڕاست ئه‌کات پێغه‌مبه‌ره، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه هیچ، سێ شته‌که‌ش:-
یه‌که‌م:- نهێنی ئه‌و:گیان=روح: ه ی زینده‌وه‌ران پێی ئه‌ژین ..؟
دووهه‌م :- هاوڕێکانی ناو ئه‌شکه‌وته‌که (اصحاب الکهف) کێ بوون ...؟
سێهه‌م:-ژوالقرنین-کێ بووه...؟
پاش هاتنی قوره‌یشی یه‌کان بۆ لای محمد و کردنی پرسیاره‌کانیان ، محمد سه‌ربه‌خۆ ووتی ، وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه به‌ته‌مای ئه‌وه‌بوو که خودا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی فێر بکات – به‌ڵام محمد چۆن ئه‌توانێ ماوه بۆ خودا دابنێت و خودا قورئانی بۆ بنێرێت ...؟
دیاره محمد ناتوانێ ماوه له‌سه‌ر خودا دیاری بکات ..
بۆیه خودا ده‌رووی سرووشی لێ داخست و تاماوه‌ی (15) ڕۆژ هه‌موو ڕۆژێک قوره‌یشیه کان ده‌هاتن بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان و محمد هیچی نه‌ئه‌زانی و هه‌موو ڕۆژێک هه‌ر ئه‌یووت به‌یانی وه‌رنه‌وه، هه‌تا ده‌می بێ ئابڕوویی قوره‌یشیه‌کان به‌ڕه‌ڵا بوو گاڵته‌و لا قرتی یه‌کی زۆری قوره‌یش و جووه‌کان به‌رامبه‌ر به محمد و پاش(15) ڕۆژ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بۆهات ... به‌ڵام چ هاتنێک له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌و سه‌ر زنشدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قورئان ئه‌فه‌رمووێ:-(ولا تقولن لشییء انی فاعل ذلك غدا الا ان یشا‌ء الله واذکر ربك اذا نسیت- الکهف-23).واتا:-بۆ هیچ شتێک مه‌ڵێ به‌یانی ئه‌یکه‌م و په‌یمان مه‌ده- چونکه تۆ ناتوانی کات له‌سه‌رخوا دیاری بکه‌یت – هه‌تا خوا ئاره‌زووی لێ نه‌بێت ، که‌واته بۆ هه‌موو شتێک بڵێ- ئه‌گه‌ر خوا ئاره‌زووی بوو – وه‌خوا له‌یادی خۆت مه‌به‌ره‌وه- و هه‌رکاتێ له‌یادت چوو یادی بکه‌وه.
شتێکی زۆر دیاره ئه‌گه‌ر محمد خۆی قورئانی دابنایه به‌م شێوه‌یه خۆی نه‌ئه‌کرده گاڵته‌چی بێ ئابرووه‌کانی قوره‌یش و جووه‌کان و په‌یمانه‌که‌ی خۆی له کاتی‌دا به‌جێ ئه‌هێنا .
له ده‌یان هه‌ڵوێستی تردا قورئان ڕه‌خنه‌ی له محمد گرتووه( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ [التحريم : 1]).
وه‌له‌سه‌ر به‌ڕه‌لا کردنی هه‌ندێک له دیله‌کانی به‌در به پاره(ماکان لنبی ان یکون له اسری حتی یثخن فی الارض تریدون عرض الدنیا والله یرد الاخرة-انفال-67) ، وه‌قورئان به‌محمد ئه‌فه‌رمووێ(وتخشی الناس والله احق ان تخشاه)( الاحزاب-37-) یان ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ئه‌فه‌رمووێ(قُلْ مَا كُنتُ بِدْعاً مِّنْ الرُّسُلِ وَمَا أَدْڕي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ [الأحقاف : 9]) واتا:- محمد بڵێ به هاوڕێکانت من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر نیم ، به‌ڵکوو منیش یه‌کێکم وه‌کو موسا‌و عیسا‌و ... هتد، نازانم چیمان لێ ئه‌کرێت چیمان به‌سه‌ر دادێت چ خۆم و چ ئێوه...
کاتێ ئه‌م ئایه‌ته هات بۆ محمد قوره‌یش و جووه‌کان که‌وتنه گاڵته‌و لاقرتی به محمد و هاوه‌ڵه‌کانی و ئه‌یان ووت چۆن مرۆڤ ئه‌که‌وێته شوێن یه‌کێک که نه‌زانێ چی به‌سه‌ر دادێت ...؟ که‌سێ پاشه ڕۆژی خۆی و شوێن که‌وتوه‌کانی نه‌زانێ که‌ی بۆ ئه‌وه ئه‌شێت و مرۆڤ خۆی بدات به‌ده‌ستی یه‌وه شوێنی بکه‌وێت ...؟
بت په‌رست و جووه‌کان ده‌می بێ نرخی و کورت بینی یان به‌ڕه‌ڵا بوو که‌وتنه گاڵته کردن پێیان .
ئابه‌م جۆره بۆمان ده‌رکه‌وت که قورئان زۆر باڵا ده‌ست تره له محمد، ئه‌گینا ئه‌م ڕه‌خنه زله زلانه‌ی له خۆی نه‌ئه‌گرت و هه‌تا هه‌تایشه بمێنێت . دیسان قورئان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانی باوه‌ڕ ئه‌هاته خواره‌وه ، هیچ هاوبه‌شی یه‌کی محمدی نه‌ئه‌کرد له خۆشی و ناخۆشیدا ، له یه‌ک ساڵدا ژنه دڵسۆزه خۆشه‌وسته‌که‌ی (خدیجه) و مامه پشتیوانه‌که‌ی (ابو طالب) مردن و محمد ئه‌وساڵه‌ی ناونا به ساڵی (ماته‌می) که چی قورئان به هیچ جۆرێک باسی نه‌کردو هاوبه‌شی محمدی نه‌کرد له ماته‌می یه‌دا.

