سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ى 30 له ناوه‌كانى رِۆژى دوایی له قورئانى پیرۆز
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌كى
1- يَوْمِ الْقِيَامَةِ: واتا ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له ڕۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له باره‌ى كار‌و كرده‌وه‌كانى ژیانى دونیا لێى ده‌كرێن وه‌ك له سوره‌تى النساء/87 [ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً ] النساء : 87واتا: ( الله خوایه‌كه بێجگه له‌و هیچ خوایه‌كى تر‌ى به حه‌ق نیه (شایسته‌ى په‌رستن بێت) سوێند به خوا له ڕۆژى قیامه‌تدا كۆتان ده‌كاته‌وه كه هیچ شك و گومانێكى تێدا نیه،جا كێ هه‌یه قسه‌و گوفتارى له فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟ ته‌فسیرى ئاسان

2- الْيَوْمِ الآخِڕ: واتا دوایه‌مین و كۆتا ڕۆژ كه ڕۆژى تر‌ى له دوا نیه جگه له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ك له سوره‌تى البقره/8 [ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِڕ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ] البقرة : 8
واتا: له ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ڵێن : ئیمان وباوه‌ڕمان به خوا‌و به ڕۆژى قیامه‌ت (دوایه‌مین ڕۆژه‌كان) هێناوه له‌ڕاستیدا ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین .(ته‌فسیری ئاسان و جه‌لاله‌ین)

3-السَّاعَةَ: واتا كاتى پاداشت وسزا كه له ناكاو وكتوپڕ بێ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك وه‌ك پێویست ئاگادارى بن دێت وه‌ك له سوره‌تى طه/15 [ إِنَّ السَّاعَةَ ءاَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى ] طه : 15
واتا: بێگومان كاتى ڕۆژى قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت،خه‌ریكه بیشارمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌سێك به گوێره‌ى كار‌و كرده‌وه‌و هه‌وڵ و كۆششى پاداشت بدرێته‌وه .ته‌فسیرى ئاسان
4- يَوْمُ الْبَعْثِ: واتا ڕۆژى زیندوو كردنه‌وه‌ى مردووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له دونیایه‌كى تر بژین وه‌ك له سوره‌تى الروم /56 [وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَالْإِيمَانَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِي كِتَابِ اللَّهِ إِلَى يَوْمِ الْبَعْثِ فَهَذَا يَوْمُ الْبَعْثِ وَلَكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ] الروم : 56
واتا: ( له ڕۆژه‌ى قیامه‌تدا كه تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه و سوێندى درۆ ده‌خۆن ) ئه‌وانه‌ى زانیاری و ئیمانیان پێ به‌خشرابوو ده‌لێن : سوێند به خوا ئێوه به‌ڕاده‌ى ئه‌وه‌ى خوا بڕیارى له‌سه‌ر بوه ماونه‌ته‌وه (له دونیادا‌و له جیهانى به‌رزه‌خیشدا ) تا ڕۆژى زیندوو بونه‌وه ، جا ئه‌مه ڕۆژى زیندوو بوونه‌وه‌كه‌یه ،به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانى و بڕواتان پێى نه‌بوو. (ته‌فسیرى ئاسان)

5- يَوْمُ الْخُرُوجِ: واتا ڕۆژى هاتنه ده‌ره‌وه‌و ده‌رچونى خه‌ڵك له ناو گۆڕه‌كانیادا له كاتى نه‌فخى ێور وه‌ك له سوره‌تى ق/ق/42 [يَوْمَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بِالْحَقِّ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُرُوجِ ] قـ : 42
واتا: ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌نگه به‌رز و سامناكه‌كه ده‌بیستن كه شك وگومانى تێدا نیه ،ئه‌وه ڕۆژى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى مردوه‌كانه له گۆڕه‌كانیان .
6- الْقَاڕعَةُ‌ُ : واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى كه به هێزى ده‌نگه گه‌وره‌كه‌ى دڵه‌كان وه‌ك زه‌نگ و جه‌ڕه‌س دڵه‌كان له ناو سینه‌دا ده‌هه‌ژێنێت و ده‌خاته له‌رزه وه‌ك له سوڕه‌تى القارعه /1-2-3 [ الْقَاڕعَةُ (1)مَا الْقَاڕعَةُ (2)وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَاڕعَةُ (3)]القارعة1-2-3
واتا : 1 - ئه‌وكاته‌ى دڵه‌كان له ناو سینه‌دا ده‌هه‌ژێت به ڕوداوه‌كانى قیامه‌ت
2- ئایا ئه‌م دڵ هه‌ژێنه‌ره چیه ؟
3- چی زانیارى پێدایت سه‌باره‌ت به‌م ڕۆژه .التفسیر المیسر

7- يَوْمُ الْفَصْل: واتا ڕۆژى جیاكردنه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چاك و خراپ هه‌روه‌ها بڕوادار له بێ باوه‌ڕه‌كان هه‌روه‌ها زالم و زولم لێ كراوه‌كان وهه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستانى خودا‌و دوژمنانى خوا هه‌روه‌ها هه‌ق و ڕاستى له ناهه‌ق و بیر‌و باوه‌ڕى هیچ وبه‌تاڵ وه‌ك له سوره‌تى الصافات/21 [ هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ] الصافات : 21 واتا : ئینجا به هه‌ڕه‌شه پێیان ده‌گوترێت ئه‌م ڕۆژى جیاكردنه‌وه‌یه كه ئێوه بڕواتان پێى نه‌بوو ، به درۆتان ده‌زانى . ته‌فسیرى ئاسان .

8- يَوْمُ الدِّين: واتا ڕۆژى سزا‌و پاداشت له لایه‌ن خواى گه‌وره بۆ به‌نده‌كانى وه‌ك له سوره‌تى الصافات/20 [ وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ] الصافات : 20
واتا: ئه‌وسا ده‌ڵێن :ئه‌ى هاوار، ئاخ وئۆف بۆ ئێمه ،ئه‌مه ئیتر ڕۆژى قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه .ته‌فسیری ئاسان
9- الطَّامَّةُ الْكُبْرَى: واتا ڕۆژى ترسناك و ڕودانى كاره‌ساتى دڵته‌زێن و ترسناك وه‌ك له سوره‌تى النازعات /34 [ فَإِذَا جَاءتِ الطَّامَّةُ الْكُبْرَى] النازعات : 34
واتا: ئه‌وكاته‌ى كه به‌ڵا گه‌وره‌و ناخۆشه‌كه هات ناتوانرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆى لێ لابدریت و به سه‌ر هه‌موو شتێكى تر زاڵ ده‌بێت . ته‌فسیرى قورتوبى
10- الصَّاخَّةُ: واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى به‌هۆى ده‌نگه گه‌وره‌كه‌ى گوێچكه‌كان كپ ده‌بن وه‌ك له سوره‌تى عبس /33 [ فَإِذَا جَاءتِ الصَّاخَّةُ] عبس : 33
واتا: ئه‌وكاته‌ى ده‌نگه زۆرگه‌وره‌كه‌ى قیامه‌ت دێت گوێچكه‌كان كه‌ڕ و كپ ده‌كات .ته‌فسیرى فتح القدیر
11- يَوْمَ الْحَسْرَةِ: واتا ڕۆژى زۆرترین ئاخ هه‌ڵكێشان و په‌شیمان بونه‌وه بۆ ڕابردووه ,كه‌سى باش بۆ ئه‌وه‌ى زیاترى نه‌كردووه كه‌سی خراپیش بۆ ئه‌وه‌ى خراپه‌ى زۆره‌و چاكه‌ى كه‌م كردووه وه‌ك له سوره‌تى مریم/39 [ وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ] مريم : 39
واتا: ئه‌ى محمد ئاگاداریان بكه‌وه له ڕۆژى خه‌فه‌ت و په‌شیمانى كه پشتیان له كار‌و كرده‌وه‌ى چاك كردبوو له دونیا،ئی
12-الْغَاشِيَةِ: واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى به سه‌ختى و ناخۆشیه‌كانى هه‌موو دروستكراوه‌كان داده‌پۆشێت وه‌ك له‌ئایه‌تى یه‌كى سوره‌تى الغاشیه [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] الغاشية : 1
واتا : ئایا ده‌نگ و باسی رۆژه‌داڵۆشه‌ره‌كه‌ت، واته: قیامه‌ت پێگه‌یشتووه؟ كه‌ته‌واوی خه‌ڵك داده‌پۆشێ و، كه‌سێك نیه‌له‌ناڕه‌حه‌تی ئه‌و رۆژه‌ده‌رچێت (ڕامان)
13- يَوْمُ الْخُلُودِ: واتا ڕۆژى هه‌میشه‌یی و نه‌مرى هه‌تاهه‌تایی ئه‌به‌دى بڕواداره‌كان له به‌هه‌شت و كافره‌كانیش له دۆزه‌خ وه‌ك له سوره‌تى ق /34 [ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ] قـ : واتا: ڵێیان ئه‌وترێ فه‌رموون:هه‌موو به‌ئاسووده‌یی و ئارامیه‌وه‌بچنه‌ناو به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه‌رۆژی هه‌تا هه‌تایی و نه‌مرییه (ته‌فسیرى ڕامان)
14- يَوْمَ الْحِسَابِ:: واتا ڕۆژى لێپرسینه‌وه‌و دادگایی كردنى مرۆڤه‌كان له سه‌ر كرده‌وه‌كانیان وه‌ك له ص/26 [يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ] صـ : 26
واتا: ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه‌تۆمان کردۆته‌جێنشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له‌نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته‌هۆی گومڕاکردن و لادانت له‌ڕێبازی خوا، چونکه‌بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به‌ئێش و ڵڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێڵرسینه‌وه.

15- الْوَاقِعَةُ‌ُ: واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى كه گومان له ڕودان و هاتنیدا نیه‌و هه‌موو شته‌كان ده‌بێته ڕاستى وه‌ك له الواقعة /1 [إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ]الواقعة : 1
واتا: كاتێ رووداوه‌گه‌وره‌كه(رۆژی قیامه‌ت) روویدا، كه‌هه‌رڵێش دێت،(ڕامان)
16- يَوْمُ الْوَعِيدِ: واتا ڕۆژى به‌جێگه‌یاندنى به‌ڵێنه‌كان له لایه‌ن خواى گه‌وره كه به كافره‌كانى داوه ئه‌و ڕۆژه‌ى خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه كه لێپرسینه‌وه و دادگایی مرۆڤه‌كان تێدا بكات وه‌ك له سوره‌تى ق /20 [[وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ] قـ : 20

واتا: فوو به(ێور)دا ئه‌كرێ بۆزیندووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، ئه‌و نه‌فخه‌یه‌رۆژی ڵێشهاتنی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنانه‌یه، كاتی خۆی خوا له‌بێ بڕواكانی ده‌كرد (ڕامان)
17- يَوْمَ الْآزِفَةِ: واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى هاتن و ده‌ركه‌وتنى زۆر نزیكه وه‌ك له سوره‌تى غافر/18 [وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْآزِفَةِ إِذِ الْقُلُوبُ لَدَى الْحَنَاجِڕ كَاظِمِينَ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ ] غافر : 18
واتا: ئه‌وانه‌له‌ڕۆژه‌نزیكه‌كه‌ی (قیامه‌ت) بترسێنه. ( آزفه ) یه‌كێكه‌له‌ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت. بۆیه‌ده‌وترێ ( آزفه ) چونكه‌نزیكه‌بێت، كاتێ له‌ترس و هه‌یبه‌تا گیان و دڵه‌كان ده‌گه‌نه‌گه‌روو و راده‌وه‌ستن به‌ڵیشخواردوویی دڵه‌كانیان ڵڕن له‌خه‌م و خه‌فه‌ت. ئه‌وكات سته‌مكاران هیچ ڵشتیوان و دۆستێكیان نیه، بتوانێ كه‌ڵكیان ڵێ بگه‌یه‌نێ و هیچ تكاكارێكیشیان نیه، تكای وه‌ربگیردرێ، هه‌موو ڵه‌یوه‌ندییه‌ك ده‌بچڕێ (ڕامان)
18- يَوْمَ الْجَمْعِ: واتا ڕۆژى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران ودروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌و جنۆكه‌كان و فریشته‌كان و مرۆڤه‌كانیش له ئاده‌م تا دوایه‌مین مروڤ كه‌ده‌مرێت ئه‌ویش له یه‌ك ڕۆژدا كه ڕۆژى دواییه وه‌ك له سوره‌تى الشورى : 7 [وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآناً عَرَبِيّاً لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ فَڕيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَڕيقٌ فِي السَّعِيڕ] الشورى : 7
واتا: ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی ڵاراومان به‌وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه‌و ده‌وروبه‌ری (که‌هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له‌ڕۆژی کۆکردنه‌وه‌که‌هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه‌خه‌ڵکی ده‌بنه‌دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه‌ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاڵێچ ده‌کرێت.(ئاسان)

19- الْحَاقَّةُ: واتا ڕۆژى شیاویی و شایانى كه بۆ بڕواداران پاداشته بۆ بێ بڕواكانیش سزا وه‌ك له سوره‌تى الحاقة/1[ الْحَاقَّةُ] الحاقة : 1
واتا: كاره‌ساته‌سه‌خته‌كه(رۆژی قیامه‌ت) ڕاسته‌و دێته‌دی وهیچ گومانێكی تێدا نییه (ڕامان)
20- يَوْمَ التَّلَاقِ: واتا ڕۆژى به یه‌كگه‌یشتنى دانیشتوانى ئاسمان و زه‌وى هه‌روه‌ها به یه‌كگه‌یشتنى مرۆڤه‌كان و جنۆكه‌كان و سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانوو سته‌مكارو سته‌م لێكراو وه‌ك له سورةتى غافر 15 [ رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْڕهِ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ] غافر : 15
واتا:ئه‌و ڵه‌روه‌ردگاره‌ڵله‌و ڵایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته‌وه‌حی و نیگا به‌فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له‌به‌نده‌کانی که‌بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه‌ژیان به‌خشه‌به‌عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له‌ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه(گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).ئاسان
21- يَوْمُ التَّغَابُنِ: واتا ڕۆژى زه‌ره‌رمه‌ندبوونى بێ بڕواكان كه له ناو ئاگرى دۆزه‌خن و به‌شه‌كه‌شیان له به‌هه‌شت بۆ بڕوادارانه‌و بێبڕواكان و كه‌م ته‌رخه‌مه‌كان توشى زیان و زه‌ره‌رى هه‌تا هه‌تایی ده‌بن وه‌ك له سوره‌تى التغابن -9- [يَوْمَ يَجْمَعُكُمْ لِيَوْمِ الْجَمْعِ ذَلِكَ يَوْمُ التَّغَابُنِ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحاً يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْڕي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ] التغابن : 9
واتا: ئه‌و رۆژه‌وه‌بیر بێنه‌كه‌خوا هه‌مووتان كۆئه‌كاته‌وه، بۆ رۆژی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌لان بۆڵاداشت و تۆڵه‌ئه‌و رۆژه‌یه‌رۆژی زیانباریی تاوانكارانه، زیانی بێ بڕوایان ده‌رده‌كه‌وێ، به‌هۆی كافر بوونیانه‌وه‌وه‌هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕ به‌خوا بێنێ و كاری چاك ئه‌نجام بدات، خوا گوناهه‌كانی ده‌ڵۆشێ و ئه‌یخاته‌ناوچه‌ند باخێكه‌وه‌له‌به‌هه‌شتداكه‌له‌بنكه‌كانیانه‌وه‌ئاوو رووبار ده‌ڕوات به‌هه‌تاهه‌تاییش تێیدا ده‌مێننه‌وه‌و نامرن ته‌نها ئائه‌وه‌یه‌سه‌رفرازیی و سه‌ركه‌وتنه‌گه‌وره‌كه (ڕامان)

22- يَوْمَ التَّنَادِ: واتا ڕۆژى بانگكردن هه‌ركه‌سه‌و به‌ناوى خۆی بۆ پرسیار‌و حیساب وه‌ك له سورةتى غافر / 32 [ وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ] غافر : 32
واتا: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له‌ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه‌و بانگکردنتان بۆ لێڵرسینه‌وه(قیامه‌ت).(ئاسان)
ئه‌ی هۆزه‌كه‌م! به‌راستی من ئه‌ترسم له‌رۆژێ كه‌خه‌ڵكی بانگ و هاوار له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن و داوای یارمه‌تی له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن، ده‌ترسم له‌و رۆژه‌دا تووش ببن و ببێته‌هاوار هاوارتان(ڕامان)
23- يَوْمٌ مَّشْهُودٌ:واتا ڕۆژێكه خه‌ڵكى بۆى كۆده‌كرێنه‌وه ،ئه‌وه ڕۆژێكه خه‌ڵك هه‌موو ئاماده‌كراوه له به‌رچاوان ده‌بن تیایدا وه‌ك له سورةتى هود/103[إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ الآخِرَةِ ذَلِكَ يَوْمٌ مَّجْمُوعٌ لَّهُ النَّاسُ وَذَلِكَ يَوْمٌ مَّشْهُودٌ] هود : 103
واتا: بێگومان له‌و به‌ڵاو سزایه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌زن هه‌یه، بۆ هه‌ركه‌سێك له‌سزای دوا ڕۆژ بترسێت و، بیه‌وێ ڵارێزراو بێت لێی ئه‌وه‌رۆژێكی وایه‌هه‌موو خه‌ڵكی بۆ كۆ ئه‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌رۆژێكه‌هه‌موو ئاده‌میزاد چاك و خراڵ ده‌یبینن و ئاماده‌ی ده‌بن (ته‌فسیرى ڕامان)

24- يَوْمٍ عَظِيمٍ: واتا رۆِژێكى زۆرگه‌وره هه‌م له ڕ‌وى ئه‌م ڕوداوو گۆڕانكاریانه‌ى كه تێیدا ڕووده‌ده‌ن هه‌م له‌ڕوى مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بونى ئه‌م ڕۆژه وه‌ك له سوره‌تى الا‌نعام /15 [قُلْ إِنِّيَ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ] الأنعام: 15
واتا: (هه‌روه‌ها ئه‌ی محمد (ێلى الله علیه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی من زۆر له‌سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌ده‌ترسم که‌سزای ڕۆژی قیامه‌ته‌ئه‌گه‌ر یاخی بم له‌فه‌رمانی ڵه‌روه‌ردگارم.(ئاسان)

25- يَوْمَ الْفَتْحِ:واتا ڕۆژى سه‌ربه‌رزى و سه‌ركه‌وتنى ڕاستى و بڕواداران به سه‌ر خراپه‌و هه‌ڵگرانى په‌یامى ناڕه‌واو نادروست وه‌ك له سوره‌تى السجده /29 [ قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ] السجدة : 29
واتا : ئه‌ی محمد ێلی الله‌علیه‌وسلم ڵێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (ڵه‌شیمانییش سوودی نابێت).(ئاسان)
26- يَوْمٍ مُّحِيطٍ:واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى گه‌ماڕۆى بێ باوه‌ڕان و خراپه‌كاران ده‌دات و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ ى ده‌رباز نابن وبه ته‌واوى ملكه‌ه‌چى ده‌بن .وه‌ك له سوره‌تى هود/84
[وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْباً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ وَلاَ تَنقُصُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّيَ أَرَاكُم بِخَيْرٍ وَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ] هود : 84
واتا: بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به‌ڵێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه‌جگه‌له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له‌ڵێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له‌خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له‌فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه‌تووشی سزای ڕۆژیك ببن که‌گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن. (ئاسان)

27- يَوْمٍ كَبِيرٍ: واتا ڕۆژێك كه زۆر گه‌وره‌یه له ڕوداوو كاره‌سات و ژماره‌ى ئاماده‌بوان و كه‌سانى ئاماده‌بوو [وَأَنِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ وَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ] هود : 3
واتا: هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له‌ڵه‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ لای، ئه‌وکاته‌به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها ڵاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه‌ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) ڵشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه‌به‌ڕاستی من ده‌ترسم که‌سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت یه‌خه‌تان ڵێ بگرێت (که‌ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره‌له‌ناوتان ده‌بات).(ئاسان)

28- وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ: واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى خوای گه‌وره به‌ڵێن و په‌یمانى داوه كه هه‌مووان كۆبكاته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌و پاداشت و سزا وه‌ك له سوره‌تى البروج [وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ] البروج :2
واتا: سوێند به‌رۆژی به‌ڵێن دراو، بۆ حیساب و ڵاداش ( ڕامان)
29- يَوْمٍ أَلِيمٍ:واتا :ئه‌و ڕۆژه‌ى كه تا ئه‌و په‌ڕ به ئێش و ئازاره وه‌ك له سوره‌تى هود : 26 [ أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ ] هود : 26
واتا: که‌جگه‌له‌خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌ڵه‌رستن، چونکه‌من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان ڵێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن). (ئاسان)

30-يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ: واتا :ئه‌و ڕۆژه‌ى كه خواى گه‌وره كاتێكى دیارى كردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌و سزا‌و پاداشتى مرۆڤه‌كان وه‌ك له سوره‌تى ێـ : 81 [[ إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ] صـ : 81
واتا : هه‌تا ئه‌و رۆژه‌و ئه‌وكاته‌ی دیاریكراوه‌هه‌ر ده‌مێنیته‌وه (ئاسان)

