سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێشکه‌شه
نوسینى : چیا عبدالله
به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت لایه‌نه گه‌شه‌کانى ژیانیان بدوَزنه‌وه‌و ئاواته‌کانیان بهێننه دى .
به‌وانه‌ى پێویستیان به هه‌ڵوێسته‌یه‌که بوَگه‌رانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى خودى خوَیان و دیارى کردنى ڕێگاى ژیانیان و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کانیان
به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ته‌رکیز بخه‌نه سه‌رهه‌وڵه‌کانیان و تواناکانیان و ئاراسته‌ى سه‌رکه‌وتنه‌کانیانى بکه‌ن
به‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت هانى خۆیان بده‌ن و پاڵنه‌ره‌کانیان به‌هێز بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج
به‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ترسه کانیان له‌ناو به‌رن و متمانه‌یان به‌خۆیان به‌هێز بێت.
ئایه‌ده‌ته‌وێت به‌و جۆره بیت که‌وایه له‌گه‌ڵما به هه‌رجاره وهاوکێشه‌یه‌کى ده‌رونیت پێده‌ناسێم وبه‌خۆتت ئاشنا ده‌که‌م
* له‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانى ژیانه که‌پڕه له ناخۆشى و قورساى سه‌ر شانت زیاد ده‌کات به‌رپرساریه‌کانت زیاد ده‌کات پابه‌ند بونه‌کانت باڵا تر ده‌بێت پاڵه په‌ستۆکان گه‌وره ده‌بن ناسۆریه‌کانت زۆر ده‌بن به‌هۆى هه‌وڵه‌کانت و کۆبونه‌وه‌ى کێشه‌کان ،ڕوبه‌روى رێگریه‌کان ده‌بیته‌وه
…ئێستا بوه‌سته بالێت بپرسم
چى ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى کاره‌که‌ت داوات لێ بکات واز له‌کاربهێنیت و ئیتر نه‌گه‌رێیته‌وه بۆ کار ؟
ده‌زانى بۆچى ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سێکى تر‌ى دامه‌زراندووه و به‌نیوه‌ى موچه‌که‌ى تۆش کارى بۆده‌کات .
.یاهاوڕێ دێرینه‌که‌ت وازى لێهێنایت ناشزانیت هۆ کاره‌که‌ى چیه . یابراکه‌ت دواى لێکردى بۆ هه‌تایه وازى لێبهێنیت و نه‌ت بینێته‌وه ؟
ڕه‌نگه کێشه‌ى له‌مانه گه‌وره‌تر ڕو به‌ڕوت بوبێته‌وه واى لێکردبیت چوبیته‌وه قاوغه‌که‌ى خۆت و به‌ته‌نیا ژیان بگوزه‌رێنیت به‌به‌د به‌ختى و داماوى ،سه‌رت قاڵ دڵ شکاو به‌جۆرێک هه‌ست بکه‌یت ئه‌و کێشه‌یه‌ى ڕوبه‌روت بۆته‌وه له‌سه‌رو تواناى تۆوه‌یه واى ده‌بینى ده‌رگانى به‌رده‌مت داخراون ،واى ده‌بینى په‌نجه‌ره‌ى هه‌له‌کانت لێ داخراوه ده‌روازه‌کانى فه‌ره‌جت به‌رو دا داخراوه تۆش له‌بارێک دایت به‌زه‌یت به‌خۆتدا دێته‌وه دۆش داماویت بگره ڕه‌نگه چۆکت دادابێت بپرسیت ئایا ڕێگه‌یه‌کى ڕزگار بون ماوه؟
ده‌کرێ ژیانمان جیاواز بێت ئه‌گه‌ر به‌وریاو و داناییه‌وه ڕوبه‌ڕوى کێشه‌کانمان ببینه‌وه گه‌ر ئامانجمان دانابێت بزانین مه‌به‌سته‌کانمان چیه گه‌ر بۆ ئاینده‌مان نه‌خشه‌مان دانا وه‌یه‌که‌مینه‌کانى ژیانمان دیارى کرد به‌پێى گرنگیان و ئاستى خێراییان .هه‌رگیز ناتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین گه‌ر ڕوبه‌ڕوى ترسه‌کانمان نه‌بینه‌وه‌وبه‌ته‌واوه‌تى له‌لاوازیه‌کانماندا شاره‌زانه‌بین ده‌بێت شاره‌زاى ستراتیژیه‌تى خۆت بیت بۆئه‌وه ى زاڵبیت به‌سه‌ر رێگریه‌کاندا ئه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌مه‌ش ده‌کات بیرکردنه‌وه‌یه له‌چوار چێوه‌ى ئیجابیدا و بیرکردنه‌وه له‌باشترین چاره‌سه‌ر .ئه‌و چوار چێوه‌یه‌ى که‌ئێمه کێشه‌کانمانى تێده‌خه‌ین و له‌ڕێیه‌وه ده‌بزوێین و له‌ژێر ڕۆشناى ئه‌ویشدا کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت هه‌ر ئه‌مه‌ش چاره‌نوسمان دیارى ده‌کات بڕیاره‌کانمان دروست ده‌کات جاده‌رک کردنى سلبى له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کانماندا واده‌کات ئه‌و کێشه‌یه به‌جۆرێک ببینین به‌وه‌ى ڕێگریه‌که ناتوانین تێیپه‌رێنین .له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه بچینه قوڵاییه‌وه‌و له‌ناخه‌وه خۆمان ڕێک بخه‌ینه‌وه بینشێکى نوێ دروست بکه‌ین که‌له‌گه‌ڵ زاتماندا هاوئاهه‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى ناوه‌کى به‌ده‌ست بهێنین و به‌چاوێکى پڕ له‌گه‌ش بینیه‌وه بڕوانینه ستراتیژیه‌تى یه‌کانمان چونکه ئه‌وه ووزه‌ى داگیرسێنه‌رى حه‌ماسه‌تمانه خۆراکه بۆ گه‌رمى خۆشه‌ویستیمان وه تموحمان زیندوو ده‌کاته‌وه تابمانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانمان .
ئایا کاتى ئه‌وه نیه ستراتیجیه‌تى ژیانمان دابنێین؟
ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتوه به‌رپرسیاربین به‌رامبه‌ر ژیانمان و سه‌ره داوه‌کانى ژینى خۆمان بگرینه ده‌ست ؟
ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه خۆمان بگۆرین وه‌ئه‌و بینشه سلبیه‌ى به‌رامبه‌ر خۆمان هه‌مانه پێچه‌وانه‌ى بکه‌ینه‌وه؟
ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ڕوبه‌ڕووى خۆمان ببینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خاڵه لاوازه‌کانماندا بوه ستینه‌وه و ئه‌و ماسکه‌ى رومان دابنێین و به‌شدار بین له ڕه‌و ڕه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتندا ؟
هه‌مومان ئاواتمانه بچینه ڕیزى سه‌رکه‌وتوانه‌وه ،به‌که‌شتى براوه‌کان بگه‌ینه که‌نارى ئارامى و له‌وانه بین که‌به‌شدارن له بینا کردنى ژیار‌و گه‌وره‌ییه‌کاندا ،وه‌پشکیان هه‌یه له‌بڵاو کردنه‌وه‌ى زانیارى و زانست و روو به‌روبونه‌وه‌ى ڕێگریه‌کاندا.
ئێمه پێویستیمان به‌بڕیاردانێکى دروسته وه‌ده‌بێت ئێستا ده‌ست پێ بکه‌ین ............نه‌ک به‌یانى .ئه‌و که‌سه کێیه که‌ده‌یه‌وێت دوابکه‌وێت ؟
ئه‌و که‌سه کێیه ده‌وه‌ستێت و نایه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات ؟
ئه‌و که‌سه کێیه په‌ڵه‌یه‌که به‌دیوارى بێده‌نگییه‌وه‌و نایه‌وێت بدوێت ؟
ئایا ئه‌و که‌سه کێیه به‌رهه‌مى پڕ‌و زه‌وى به‌پیت و گه‌شه‌ى ناوێت ؟
ئایائه‌و که‌سه کێیه به‌بێ پلان رێ ده‌کات و له‌بیابانى ژیاندا وون.ده‌بێت ؟
ئایائه‌و که‌سه کێیه هه‌ڵدێت و ئاماده‌ى روبه‌روبونه‌وه نیه ؟
ئایا ئه‌و که‌سه کێیه له‌نێوان چوار دیواردا ده‌ژى ؟
ئایائه‌و که‌سه کێیه رازیه به‌له‌یاد چونه‌وه‌و دنیاش ئه‌وى له‌یاد کردووه ؟
ئایا ئه‌و که‌سه تۆیت یاباشتر وایه بڵێم تۆ ڕازیت ئه‌وجۆره که‌سه بیت؟
دڵنیام ده‌ڵێیت نه‌خێر که‌وایه به‌باشى بابه‌تى گۆران کارى بخوێنه‌ره‌وه

