سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆنیه‌تى دابه‌زینى قورئان
نوسینى/م. عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
به‌ڕاستى ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکى گرنگه که ئایا قوڕئان چۆن دابه‌زیوه, چۆن له‌لایه‌ن خواوه به‌جیبریل دا(عليه السلام)دابه‌زێنراوه بۆسه‌ر دڵى موباره‌کى محمد صلى الله علیه وسلم ؟ جا به‌سه‌رنج دانى ئه‌م چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمایشته‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم, زۆر جوان بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه که قوڕئان چۆن دابه‌زێنراوه؟ چونکه به‌ڵێ ئێمه هه‌موومان به‌کورتیى ده‌زانین که قوڕئان له‌لایه‌ن خواوه هاتوه. به‌لآم ئایا چۆن دابه‌زیوه ؟ ئه‌وه پێویستى به ڕوونکردنه‌وه‌و ته‌فصیڵ ده‌کات جا ئێمه ئێستا خه‌ریکى ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ین: خوا تبارک و تعالى فه‌رموویه‌تى: (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآَتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا)النساْ
,واته ئێمه وه‌حییمان بۆ تۆ ناردوه, وه‌ک چۆن وه‌حییمان بۆ نووح و پێغه‌مبه‌رانى دواى ویش ناردوه, وه سروشمان بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقووب و ئه‌سباگ و عیسا‌و ئه‌ییوب و یونوس و هاڕوون و سوله‌یمان کردوه‌و زه‌بووریشمان به داوود که‌واته هه‌مان شێوه دابه‌زینى وه‌حى و په‌یام که بۆ نووح و پێغه‌مبه‌رانى دیکه علیهم السلام, هاتوه به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ محمد صلى الله علیه ویلم هاتوه, ئینجا له سوڕه‌تى (الشورى)دا خوا (سبحانه و تعالى) ڕوونترى ده‌کاته‌وه, که چۆنى وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌ران ناردوه (وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ)واته: وه هیچ به‌شه‌رێک بۆى نیه خوا قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکا, مه‌گه‌ر به سروش واته خستنه دڵ یان له پشت په‌رده‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ کرد, وه محمدیش صلى الله علیه وسلم که له‌شه‌وى میعراجدا خوا له پشت په‌رده‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ کرد یان نوێنه‌رێک بنێرێ و ئه‌وه‌ى که ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێ بیگه‌یه‌نێ بێگومان خوا به‌رزى کار به‌جێیه. واته: نوێنه‌رێک بنێرێ که جبریله و ئه‌ویش ده‌چێته سه‌ر شێوه‌ى ئینسانێک, یاخود له‌شێوه‌ى ده‌نگى جه‌ڕه‌سدا, وه‌ک له حه‌دیسه‌کاندا هاتوه که‌واته: به‌گشتى هاتنى وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاه والسلام سێ جۆر بووه, یان خرانه دڵ بووه, یاخود له پشت په‌رده‌وه بووه, وه‌ک قسه له‌گه‌ڵدا کردن, یاخود فریشته‌یه‌ک خواى په‌روه‌ردگار ناردوویه‌تى, جا ئه‌و فریشته‌یه‌ش چ خۆى به‌رجه‌سته کردبێ له شێوه‌ى ئینسانێکدا چ له شێوه‌ى ده‌نگى زه‌نگۆڵه‌و جه‌ڕه‌س دا, ئه‌و وه‌حى یه‌ى به پێغه‌مبه‌رانى خوا گه‌یاندبێ. وه له‌سوڕه‌تى (النجم)دا خوا زۆر باش بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که چۆن وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌رى کۆتایى محمد صلى الله علیه وسلم ناردوه؟ ده‌فه‌رموێ (وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1) مَا چَلَّ صَاحِبُکُمْ وَمَا غَوَى (2) وَمَا ێنْگِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْیٌ یُوحَى (4) عَلَّمَهُ شَدِیدُ الْقُوَى (5) ژُو مِرَّه‌ٍ فَاسْتَوَى (6) وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْڵى (7) پُمَّ دَنَا فَتَدَلَّى (8) فَکَانَ قَابَ قَوْسَیْنِ أَوْ أَدْنَى (9) فَأَوْحَى إِڵى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى (10) مَا کَژَبَ الْفُۆَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَڵى مَا ێرَى (12) وَڵقَدْ رَآَهُ نَزْڵه أُخْرَى (13) عِنْدَ سِدْرَه‌ِ الْمُنْتَهَى (14) عِنْدَهَا جَنَّه‌ُ الْمَأْوَى (15) إِژْ ێغْشَى السِّدْرَه‌َ مَا ێغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا گَغَى (17) ڵقَدْ رَأَى مِنْ آَێاتِ رَبِّهِ الْکُبْرَى (18) أَفَرَأَیْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى)النجم له‌م (19)ئایه‌ته‌دا خوا سبحانه وتعالى زۆر به وردیى باسى چۆنیه‌تى وه‌حى هێنانى جیبریل ده‌کا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم سه‌ره‌تا ئایه‌ته‌کانى هه‌ر به خێرایى ته‌رجه‌مه ده‌که‌م, ده‌فه‌رموێ به‌ناوى خواى به‌به‌زه‌یى به‌خشنده سوێند به ئه‌ستێره کاتێ ئاوا ده‌بێ یاخود هه‌ڵده‌وه‌رێ هاوه‌ڵه‌کان (واتة محمد صلى الله علية وسلم) نه‌ڕێى لێ تێک چووه و نه سه‌رگه‌ردان بووه, وه له ئاره‌زووه وه قسه ناکات, به‌ڵکو ئه‌وه‌ى که ده‌یڵێ واته ئه‌و قورئانه‌ى که ده‌یڵێ سروش و په‌یامى خوایه بۆى هاتوه, فریشته‌یه‌کى زۆر خاوه‌ن هێز فێرى ده‌کا, زۆر شکڵ و شێوه‌یه‌کى جوانى هه‌یه و زۆر ڕێک و پێکه که مه‌به‌ستى جیبریله یه‌گێک له‌و جارانه له ئاسۆى به‌رز بوو که خۆى پێشانى محمد صلى الله علیه وسلم دا دوایى نزیک بۆوه و شۆڕ بۆوه هه‌تا ئه‌وه‌نده له پێغه‌مبه‌رصلى الله علیه وسلم نزیک بۆته‌وه وه‌ک دوو که‌وانه‌ى به‌رانبه‌ر یه‌ک ئینجا ئه‌و سروشه‌ى بۆ به‌نده‌که‌ى خوا نارد که بۆى نارد عه‌قڵى (ثيَغةمبةر صلى الله علية وسلم ياخود دلَى, ضونكة فؤاد) به ماناى عه‌قڵ و به‌ماناى دڵیش هاتوه) به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووه له‌وه دا که بینى ڕاست جیبریلى بینى جا ئایا موجاده‌له‌ى له‌گه‌ڵ دا ده‌که‌ن یاخود لێى له گوماندان له‌وه‌دا که ده‌بینێى؟ بێگومان جارێکى دیکه‌ش بینى واته له شێوه‌ى خۆى دا جارێکى دیکه‌ش جیبریلى بینى ئه‌گه‌ر نا چه‌ندان جار له‌شێوه‌ى مرۆڤ دا بینیویه‌تى, ئینجا له کوێ دا بینى؟ له لاى دره‌ختى کۆتایى که وا دیاره کۆتایى دروستکراوه‌کانه وه له‌لاى دره‌ختى کۆتایى یه ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که جێگا‌و مه‌ئوایه بۆ ئیمانداران که ئه‌و دره‌خته داده پۆشێ ئه‌وه‌ى که دایده‌پۆشێ چاوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم لاى نه‌داو بێ فه‌رمانییشى نه‌کرد, بێگومان ژماره‌یه‌ک له نیشانه گه‌وره‌کانى په‌روه‌ردگارى خۆى بینى. ئێستاش با سه‌رنجى فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ریش بده‌ین له‌و باره‌وه که به وردیى تیشکمان بۆ ده‌خه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌ى چۆتیه‌تى هاتنى وه‌حى:
١- (عن عائيشة أم المؤمنين رضي الله عنها, أن الحارث بن هشام رضي الله عنه سأل رسول الله صلى الله علية وسلم, يا رسول الله, كيف يأتيك الوحي؟ فقال رسول الله صلى الله علية وسلم: أحيانا يأتينى مثل صلصلة الجرس, وهو أشده على فيفصم عني, وقد وعيت عنه ما قال, وأوحيانا يتمثل لي الملك رجلا فيكلمني فأعي ما يقول)رواْ البخارى واته: دایکى بڕواداران عائیشه ده‌گێڕێته‌وه که (الحارث بن هشام)ده‌پرسێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا چۆنوه‌حییت بۆ دێ؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ هه‌ندێک جار وه‌ک زرینگانه‌وه‌ى جه‌ڕه‌س بۆم دێ, که ئه‌وه زۆر له‌سه‌رم قورسه, کاتێک پێ دێ واته ده‌نگه‌که ده‌بڕێ تێى گه‌یشتووم ئه‌وه‌ى که گوتویه‌تى وه هه‌ندێک جاران فریشته‌که بۆم ده‌چێته سه‌ر شێوه‌ى پیاوێک قسه‌م له‌گه‌ڵ دا ده‌کا و, ئه‌وه‌ى که ده‌یڵێ لێى وه‌رده‌گرم و تێى ده‌گه‌م.
٢- (عن عائيشة رضى الله عنها: ولقد رأيته ينزل عليه الوحي في اليوم الشديد البرد فيفصم عنه وإن جبينه ليتفصد عرقا) رواْ البخاری: عائیشه خوا لێى ڕ‌ازى بێ هاوسه‌رى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌رى خوام ده‌بینى له ڕۆژى زۆر سارددا که سه‌رمایه‌که‌ى زۆر ساردبوو وه‌حى بۆ داده‌به‌زى, کاتێک که وه‌حى یه‌که کۆتایى پێده‌هات, نێو چه‌وانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ ئاره‌قه‌ى لێ ده‌چۆڕایه‌وه.
٣- عن عباده بن الصامت کان نبی الله صلى الله علیه وسلم, إژا أنزل علیه الوحی کرب لژلک, وتربد وجهه, وغمچ عینیه. رواْ مسلم واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که وه‌حى بۆ داده‌به‌زى زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو وه ده‌م و چاوى ده‌گۆڕا و چاویشى ده‌نووقاندن.
٤- (زيد بن ثابت)شتیکى دیکه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و زیاتر بۆمان وێنا ده‌کا که وه‌حى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دا به‌زیوه, چه‌ند قوڕس بووه. (عن زيد بن ثابت قال فأنزل الله رسوله صلى الله علية وسلم, فخذه على فخذي فثقلت على خفت ترض فخذي)رواْ البخاری: ٦٨٦٦. دیاره ڕۆژێک پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له ته‌نیشى زید دانیشتوه و ڕانى له‌سه‌ر ڕانى زه‌ید بووه ده‌ڵێ که وه‌حى بۆ دابه‌زى ڕانى له‌سه‌ر ڕانم بوو, ڕانى هێنده گران بوو هه‌تا ترسام ڕانم وردبێ له‌بن ڕانى دا, واته ئه‌وه‌نده قورساییم گه‌یشتێ .
٥- عن عبدالله بن عمرو, قال: سألت النبی صلى الله علیه وسلم, فقلت یا رسول الله, هل تحس بالوحی ؟ فقال رسول الله صلى الله علیه وسلم" نعم أسمع صلاصل, پم أسکت عند ژلک, فما من مره یوحى إلى إلا ڤننت ان نفسی تقبچ)رواه احمد. عه‌بدوڵڵاى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص, خوا له خۆى و بابى ڕ‌ازى بێت ده‌ڵێ له پێغه‌مبه‌رم پرسى ئایا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌ست به وه‌حى ده‌که‌ى که بۆت دێت؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: به‌ڵێ ده‌نگى زه‌نگۆڵه و جه‌ڕه‌س دێته به‌ر گوێم, که ئه‌وه‌هات بێ ده‌نگ ده‌بم, وه‌هیچ جارێک نیه وه‌حییم بۆ بێت, مه‌گه‌ر گومان ده‌به‌م که ئه‌وجاره ڕووحم له‌گه‌ڵى ده‌ربچێت ئه‌وه‌نده قورسه !.
چه‌مک و واتاى وشه‌ى (و‌حي) له زمانى عه‌ڕه‌بیى دا ده‌ڵێت: (الوحي: الاعلام الخفي السريع) واته: وه‌حى ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کى په‌نهانى خێرایه, شایه‌نى باسیشه که وشه‌ى (وةحى) له قوڕئان‌دا به شه‌ش ما‌نایان به‌کار هاتوه:
١- به‌ماناى خورپه (إلهام)هاتوه, وه‌ک خوا فه‌رمویه‌تى: (وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ)القصص/٧ واته: وه‌حییمان بۆ دایکى مووسا نارد که شیرى بده‌یه, هه‌ڵبه‌ته دایکى مووسا علیهما السلام پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه و وه‌حیش ته‌نیا بۆ پێغه‌مبه‌رن دێت به مانا زاراوه‌ییه‌که‌ى, که‌واته: لێره‌دا مه‌به‌ستى له (و‌حي) ئیلهامه واته: خستمانه دڵى دایکى مووسا که شیر بده به مووسا و هه‌رکات لێى ترساى بیخه تابووتێکه‌وه و به ڕووبارى دا بده.
٢- وه (و‌حي) به ماناى ئیلهامى غه‌ریزه‌ییش هاتوه, که خوا بۆ ژیان داران و زینده‌وه‌رانى داناوه, وه‌ک له سووڕه‌تى (النحل)دا ده‌فه‌رموێ (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ)النحل/٦٨ واته: وه په‌روه‌ردگارت سروشى نارد بۆ هه‌نگ مێش هه‌نگوینه واته فێرى کرد, که مه‌به‌ستى حاڵه‌ته غه‌ریزه‌ییه‌کانى که به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌کات که خوڵقاندوویه‌تى.
٣- وه به ماناى ئاماژه‌وه ڕه‌مزیش دێ, وه‌ک خوا فه‌رموویه‌تى: (فَخَرَجَ عَلَى قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ أَنْ سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا)مریم, واته: زه‌که‌رییا له میحڕاب چووه ده‌ر ئاماژه‌ى کرد بۆ قه‌ومه‌که‌ى که به‌یانیان و ئێواران خوا به پاک بگرن.
٤- وه وه‌حى له قوڕئان دا به ماناى وه‌سوه‌سه‌ش به‌کار هاتوه, واته: خوتخوته‌ى شه‌یتانه‌کان, وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا)الا‌نعام/١١٢ واته: وه بۆ هه‌ر کام له پێغه‌مبه‌ران شه‌یتانه‌کانى مرۆڤ و جندمان کردۆته دوچمن, هه‌ندێکیان قسه‌ى بریقه‌دارى فریوده‌ر بۆ هه‌ندێکیان ده‌نێرن.. که بێگومان به‌مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه که شه‌یتانه‌کانى جند فێرى شه‌یتانه‌کانى مرۆڤى ده‌که‌ن.
٥- مانایه‌کى دیکه‌ى وه‌حى فێرکردنى خوایه بۆ فریشته‌کان, وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: (إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ)الانفال/١٢, واته: کاتێ په‌روه‌ردگارت وه‌حى ده‌نارد بۆ فریشته‌کان که من له گه‌ڵتانم...
٦- ماناى شه‌شه‌مى وه‌حى ئه‌و مانا زاراوه‌ییه یه که ده‌یزانین و زیاتر باوه, که بریتیه له ناردنى په‌یام بۆ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاه والسلام وه‌ک خوا فه‌رموویه‌تى: (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآَتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا)النساْ ,واته ئێمه سروشمان بۆ لاى تۆ نه‌ناردوه وه‌ک چۆن سروشمان بۆلاى نووح و پێغه‌مبه‌رانى دواى ئه‌ویش ناردووه, وه وه‌حییمان بۆ لاى ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقووب و ئه‌سباگ و عیسا و ئه‌ییوب و یونوس و هاڕوون و سوله‌یمان ناردوه, وه زه‌بوورمان به داوود داوه. ئینجا پێویسته که سه‌رتاو ده‌ستپێکى دابه‌زینى وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌رى کۆتایى له‌شه‌وى (21) ڕه‌مه‌زانى یه‌که‌م ساڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تى دا بووه, ئه‌وشه‌وه‌ش به شه‌وى قه‌در ناونراوه: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْڕ)القدر, وه به شه‌وێکى موباره‌کیش ناونراوه: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ)الدخان/٣ وه ئه‌و مانگه‌ش مانگى ڕه‌مه‌زانه: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ)البقره/١٨٥

