سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وردبوونه‌وه له ئایه‌تى مه‌ککى له‌سوره‌تى مه‌ده‌نى دا‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
سى وسێ سووره‌ت که له مه‌ککه هاتونه‌ته خواره‌وه , هه‌ندێ ئایه‌تیان تیایه که له‌مه‌دینه هاتونه‌ته خواره‌وه و, سێ سووره‌تى مه‌دینه‌ش ئایه‌تى مه‌ککى یان تیایه , سووره‌تى-محمد-یش که‌مه‌ده‌نى یه‌ئایه‌تى ژماره-١٣-ى له رێگاى هیجره‌تدا هاتۆته خواره‌وه و، سووره‌تى-مائیده-ش که له‌کۆتایى مه‌دینه دا هاتۆته خوارى , سێ ئایه‌تى له‌دواى سووره‌تى-ته‌وبه-هاته‌خوارێ له ڕۆژى عه‌ره‌فه له حه‌جى ماڵ ئاوایى دا٠٠
ئنجا که له‌م دیارده‌یه ورد ده‌بینه‌وه , بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که گه‌لێ مه‌به‌ستى په‌روه‌رده‌یى تیایه , چونکه هه‌ندێ له‌و ئایه‌ته مه‌ده‌نیانه ڕه‌نگه باسى-احکام-بن و په‌یوه‌ندیه‌کیشى هه‌یه به باسى سووره‌ته مه‌ککیه‌که‌وه بۆیه له‌مه‌دینه هاتۆته خوارێ وخراوه‌ته سووره‌تێکى مه‌ککیه‌وه به‌فه‌رمانى خواىگه‌وره‌٠٠
هه‌ندێ له‌وئایه‌تانه په‌یوه‌ندیان به ڕوداوێکى تایبه‌ته‌وه هه‌بووه , ره‌نگه له مه‌دینه ڕووى دابێ , بۆیه ئه‌و کاته دابه‌زێنراوه‌و ئنجا له سووره‌ته مه‌ککیه‌که‌دا جێى خۆى گرتووه‌٠٠
شایانى باسه‌قورئان هه‌مووى له شه‌وى قه‌دردا نازڵ بوَته ئاسمانىدنیا, دوایى له-٢٣-ساڵدا به‌پێى پێویست لێى دابه‌زێنرایه خوارێ وموسڵمانانى په‌روه‌رده‌کرد , کافران ده‌یان ووت: بۆچى هه‌مووىبه‌یه‌کجارنایه‌ته‌خواره‌وه (وقال الذين كفروا لولا نزل عليه القرا‌ن جملة واحدة كذلك لنثبت به فؤادك ورتلناه ترتيلا ، ولا يأتونك بمثل الا جئناك بالحق واحسن تفسيرا ) ٣٣فرقان/واته : کافره‌کان وتیان : هه‌مووى بۆ به‌یه‌که‌وه دانابه‌زێت , بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ى ده‌که‌ین , تادڵى تۆ زیاتر دڵنیابکه‌ین , به‌رده‌وام به‌جوانى دایده‌ڕێژین وده‌یگه‌یه‌نین و,خوانه‌ناسان هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کت لێناگرن , له به‌رامبه‌ر به‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت وڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنابێت و به‌جوانىهه‌موو شتێکت بۆڕوون نه‌که‌ینه‌وه ، هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێت ( وقرآنا فرقناه لتقرأه على الناس على مكث ونزلناه تنزيلا ) اسراو١٠٦/ واته: ئێمه‌قورئانمان به‌ش به‌ش کردووه تا به‌شێنه‌یى وبه‌ئارامى بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا , هه‌ر ئێمه‌ش به‌وشێوه‌یه دامانبه‌زاندووه که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت٠٠
نموونه‌ى یه‌که‌م/سووره‌تى-ق-له مه‌ککه هاتۆته‌خواره‌وه , ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته‌ى نه‌بێ که له مه‌دینه هاته خوارێ , که ده‌فه‌رموێت :(ولقد خلقنا السماوات والارض وما بينهما في ستة ايام وما مسنا من لغوب ) ق٣٨/جووله‌که‌کان له‌مه‌دینه ده‌یان ووت که خوا به شه‌ش ڕۆژ ئاسمانه‌کان و زه‌وى درووستکردووه , له یه‌کشه‌مه‌وه بۆجومعه‌و , ڕۆژى شه‌ممه پشووى داوه‌٠٠که ئه‌مه‌ش له ته‌وراته ده‌ستکارى کراوه‌که‌یاندا هاتووه له-اصحاح پانى/سفر التکوین-دا٠٠جا قورئان ئه‌وه‌ى ڕاست بێ, ته‌سدیقى ده‌کات وئه‌وه‌ش که هه‌ڵه‌بێ ڕاستى ده‌کاته‌وه‌٠٠جا ئایه‌ته‌که پێیان ده‌فه‌رموێ : به‌ڕاستىئێمه ئاسمانه‌کان وزه‌وى وهه‌رچى له نێوانیان داهه‌یه به شه‌ش ڕۆژ درووستمان کردوون و, هیچ ماندوویه‌تیه‌کیش ڕووى تێنه‌کردین . ئنجا ئه‌م ئایه‌ته‌ش له سووره‌ته‌که‌دا په‌یوه‌ندى به ئایه‌ته‌کانى تره‌وه هه‌یه, به‌تایبه‌ت ئه‌م ئایه‌ته‌ى دواى خۆى که به حه‌زره‌ت(ص) ده‌فه‌رمووێ: دوژمنان ئاوابوختان ده‌که‌ن وله‌خۆیانه‌وه به‌هه‌ڵه له‌باره‌ى خواوه ده‌دوێن , که‌واته تۆ ئارام بگره له‌سه‌ر قسه‌کانیان و له سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌کانیان ( فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ ، وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ) (قّ:40)
نموونه‌ى دووه‌م/ سووره‌تى فورقان سێ ئایه‌تى نه‌بێت , هه‌مووى له مه‌ککه هاتونه‌ته خواره‌وه , سێ ئایه‌ته‌که‌ش ئه‌مانه‌ن ( وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً,يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً,إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً) (الفرقان:70) واته/ ئه‌وانه‌ىهیچ شتێک ناپه‌رستن له‌گه‌ڵ خوا دا‌و که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنى حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌حه‌ق وڕه‌وا, هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن ونزیکى ناکه‌ون, جائه‌وه‌ى ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات, ئه‌وه توشى سزاوئازارو ڕیسوایى ده‌بێت . له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزاى بۆ چه‌ند به‌رانبه‌ر ده‌کرێت به‌زه‌لیلى وخه‌جاڵه‌تى وشه‌رمه‌زارى یه‌وه ده‌بێت ژیانى تێدا به‌رێته سه‌ر, مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى ته‌وبه بکات وباوه‌ڕ
بهێنێت و کار‌و کرده‌وه‌ى چاکه ئه‌نجام بدات , ئائه‌و جۆره که‌سانه خوا کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به‌چاکه, چونکه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوالێخۆشبوو میهره‌بانه ( بةرامبةر خةلَكى بةطشتى وئةو جؤرة كةسانة بةتايبةتى) ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته چونکه ته‌شریعاتى تیایه‌و باسى کوشتن وزینا ده‌کات , خواى گه‌وره له سیفاتى بڕواداراندا له‌مه‌دینه ناردىیه خوارێ, جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سووره‌تى فورقان باسىسیفاتى( عبادالرحمان) ده‌کات , به‌تایبه‌تى ڕه‌وشته به‌رزه‌کانیان , جائه‌م چه‌ند سیفاته‌شیان , ته‌واوکه‌رى ئه‌و سیفه‌تانه‌ن وخواى گه‌وره له‌مه‌ککه ئه‌و به‌شانه‌ى نارده خواره‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ى موسڵمانان وئه‌م سێئایه‌ته‌شى له‌مه‌دینه که سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تدارى ویاسا بوو ناردىیه خوارێ تاببێته به‌رنامه‌ى ژیانى بڕواداران.

