سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌م خه‌به‌رانه‌ى محمد(ص) چۆن ڕاست ده‌رچوو
هیچ که‌سێ ناتوانێ له خۆیه‌وه هه‌واڵی پاشه ڕۆژێکی نزیک یان دووربدات، به‌تایبه‌تی بۆ پێشه‌وایه‌کى وه‌کو محمد ، چونکه هه وا‌ڵدان له خۆیه‌وه ده‌بێته هۆی شکاندن و به‌درۆ که‌وتنه‌وه‌ی .. به‌ڵام قورئان چه‌ند هه‌واڵێکی پاشه‌رۆژی داوه‌و له‌پاشان وه‌کو هه‌تاو له‌ده‌می که‌لی ڕاستیدا هه‌ڵهاتووه‌و یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتونه‌ته دی ...واچه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌م له‌وڕوداوه زۆرانه ئه‌خینه پێش چاو :-
١- کاتێ محمد له مککه بوو –فارس و ڕۆمه‌کان بوونه شه‌ڕیان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆمه‌کان خواپه‌رست بوون و فارسه‌کان ئاگر په‌رست بوون ، محمد نزای سه‌رکه‌وتنی بۆ ڕۆمه‌کان ئه‌کرد، که چی فارسه‌کان سه‌رکه‌وتن له‌م کاتادابێت بتپه‌رسته‌کانی مه‌ککه زۆر شادمان بوون موسڵمانه‌کان ماته‌مینی دایان گرتن ، به‌ڵام قورئان هه‌واڵی دا به موسڵمانه‌کان که له‌ماوه‌ی که‌مدا ئه‌بێ دیسان شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێ له نێوان فارس و ڕۆم دا و ئه‌م جاره‌یان خودا ڕۆم سه‌ربخات به‌سه‌ر فارس دا وه‌کوو ئه‌فه‌رمووێ:-(...غلبت الروم في ادنی الارض وهم من بعد غلبهم سیغلبون فی بضع سنین- الروم-1) واتا:-سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕۆم دا له‌زه و‌یه‌کی نزیک ئێوه‌وه به‌ڵام له دوای شکاندنی ، ڕۆم سه‌رئه‌که‌ونه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی که‌مدا ...(بضع) له‌زمانی عه‌ره‌بی دا به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ ژماره له (3-9) که‌چی له‌پاش(7) ساڵ شه‌ڕ هه‌ڵگیر ساو ڕۆم سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر فارس دا واته پێش ته‌واو بوونی ماوه‌که به‌دوو ساڵ په‌یمانه‌که‌ی قورئان ده‌رکه‌وت ... ئایا به‌دی هاتنی ئه‌م په‌یمانه ناو ئه‌نێین چی ...؟.
٢- له‌جه‌نگی (به‌در) دا پێش ده‌ست کردن به‌جه‌نگ محمد سه‌یری که‌می له‌شکره‌که‌ی خۆی کردوو سه‌یری زۆری بت په‌رسته‌کانی کرد زۆر دڵته‌نگ بوو ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن له خودا ... پاش ماوه‌یه‌ک نزا کردن ، قورئان پێی ووت:-(سیهزم الجمع ویولون الدبر/القمر45) واتا : ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی تۆلێ ی ئه‌ترسیت ئه‌شکێن و پشتاو پشت به‌شکاوی ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ڕائه‌که‌ن، له پێش ده‌ست کردن به‌جه‌نگ ئه‌م هه‌واڵه‌ی دا به له‌شکره‌که‌ی ... که‌چی ئه‌وه بووبت په‌رسته‌کان شکان و محمد و هاوه‌ڵه‌کانی سه‌رکه‌تن .
٣- محمد و هاوه‌ڵه‌کانی له مه‌دینه‌وه ده‌رچوون به‌نیازی (حه‌ج)کردنه‌وه بۆ (مه‌ککه) که‌هێشتا له‌ژێر چه‌پۆکی بت په‌رستا بوو به‌ڵام قوره‌یشی یه‌کان نه‌یان هێشت بڕۆن بۆ حه‌ج له ئه‌نجامدا که‌وتنه ووتوێژ ئه‌وه بوو په‌یمانی حوده‌یبیه ی به‌ناوبانگی یان مۆرکرد گه‌ڕانه‌وه‌بۆ مه‌دینه، موسڵمانه‌کان گه‌لێک دڵته‌نگ بوون به‌نه‌چوونیان بۆ مه‌ککه . لێره چاکترین مه‌ڵهه‌مێک که موسڵمانه‌کان ئه‌وبرینه‌ی پێ ساڕ‌ێژ بکه‌ن ئه‌و په‌یمانه بوو که خوا به‌خه‌و پشانی محمدی دا‌و ، وه قورئانیش ئه‌و په‌یمانه‌ی چه‌سپاند که به‌بێ شه‌ڕو به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی یه‌وه ئه‌ڕۆن و مه‌ککه له‌ژێر بت په‌رستی پاک ئه‌که‌ینه‌وه که ئه‌فه‌رمووێ:-( لَقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاء اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُؤُوسَكُمْ وَمُقَصِّڕينَ لَا تَخَافُونَ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَلِكَ فَتْحاً قَڕيباً [الفتح : 27]) واتا : ئه‌و خه‌وه‌ی که خوا پشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی داوه ڕاسته و ئه‌ڕۆنه _مسجد الحرام- مه‌ککه به مه‌یلی خوا- و به دڵنیایی و له‌وێ سه‌رتان ئه‌تاشن یان کورتی ئه‌که‌نه‌وه وه‌هیچ ترس نایه‌ته ڕێتان .که‌چی پاش دووساڵ به‌بێ جه‌نگ و هه‌را ، به‌بێ ترس وبیم به‌سه‌ر به‌رزی یه‌وه بۆ دواجار مه‌ککه که‌وته ده‌ستی ئێسلام مژده‌که‌ی قورئان هاته دی .
به‌ده‌یان نمونه‌ی تر به‌م شێوه‌یه که قورئان هه‌واڵی داوه‌و مژده‌ی داوه به محمد‌و یاره‌کانی و پاش ماوه‌یه‌کی زوو یان دره‌نگ هاتۆته دی ، وه‌کوو (سنسمه علی الخرطوم-ن-16) بۆ ئه‌نجامی ژیانی (وه‌لیدی کوڕی مغیره) و (واذ یعدکم الله احدی الطائفتین/انفال/7) بۆ ئه‌نجامی جه‌نگی به‌در و (والله یعصمك من الناس /المئدة/67) بۆ لابردنی پاسه‌وان ... (والخیل والبغال والحمیر لتر کبوها وزینة ویخلق ما‌لا تعلمون / النحل/8) بۆ داهاتنی فڕۆکه‌و ئۆتۆمبێل و ............هتد.

