سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ى ناوه‌کانى ڕۆژى دوایی له قورئانى پیرۆز ...به‌شى سێیه‌م
نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌کى
ئاماده‌کردنى : غریب قادر
١١- (يَوْمَ الْحَسْرَةِ): واتا ڕۆژى زۆرترین ئاخ هه‌ڵکێشان و په‌شیمان بونه‌وه بۆ ڕابردووه ,که‌سى باش بۆ ئه‌وه‌ى زیاترى نه‌کردووه که‌سی خراپیش بۆ ئه‌وه‌ى خراپه‌ى زۆره‌و چاکه‌ى که‌م کردووه وه‌ک له سوره‌تى مریم/٣٩ [ وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ] مریم : ٣٩
واتا: ئه‌ى محمد ئاگاداریان بکه‌وه له ڕۆژى خه‌فه‌ت و په‌شیمانى که پشتیان له کار‌و کرده‌وه‌ى چاک کردبوو له دونیا،ئی
١٢-( الْغَاشِيَةِ): واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى به سه‌ختى و ناخۆشیه‌کانى هه‌موو دروستکراوه‌کان داده‌پۆشێت وه‌ک له‌ئایه‌تى یه‌کى سوره‌تى الغاشیه [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] الغاشیه : ١
واتا : ئایا ده‌نگ و باسی رۆژه داپۆشه‌ره‌که‌ت، واته: قیامه‌ت پێگه‌یشتووه؟ که ته‌واوی خه‌ڵک داده‌پۆشێ و، که‌سێک نیه له ناڕه‌حه‌تی ئه‌و رۆژه ده‌رچێت (ڕامان)
١٣-( يَوْمُ الْخُلُودِ) : واتا ڕۆژى هه‌میشه‌یی و نه‌مرى هه‌تاهه‌تایی ئه‌به‌دى بڕواداره‌کان له به‌هه‌شت و کافره‌کانیش له دۆزه‌خ وه‌ک له سوره‌تى ق /٣٤ [ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ] قـ : ٣٤
واتا: پێیان ئه‌وترێ فه‌رموون:هه‌موو به ئاسووده‌یی و ئارامیه‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه رۆژی هه‌تا هه‌تایی و نه‌مرییه (تةفسيرى ڕامان)
١٤-( يَوْمَ الْحِسَابِ): واتا ڕۆژى لێپرسینه‌وه‌و دادگایی کردنى مرۆڤه‌کان له سه‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ک له سوره‌تى ص/٢٦ [يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ ] صـ : ٢٦
واتا: ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.
١٥-( الْوَاقِعَةُ): واتا ئه‌و ڕۆژه‌ى که گومان له ڕودان و هاتنیدا نیه‌و هه‌موو شته‌کان ده‌بێته ڕاستى وه‌ک له سوره‌تى الواقعه /١ [إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ ]الواقعه : ١
واتا: کاتێ رووداوه گه‌وره‌که (رۆژی قیامه‌ت) روویدا، که هه‌رپێش دێت،(ڕامان)
